• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لە هەڵەبشیماوە بۆ پەرلەمانە ژاپۆنیەکان

نیسان 09, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لە هەڵەبشیماوە بۆ پەرلەمانە ژاپۆنیەکان


لە هەڵەبشیماوە بۆ پەرلەمانتارە ژاپۆنیەكان

عومەر محەمەد

نیسانی ٢٠٠٣ بەغداد

omer muhamadئەم وتارە كاتێك نوسرا كە شاندێكی پەرلەمانی ژاپۆن هاتن سەردانی بەغداو هەرێمی كوردستانیان كرد، من ئەوكاتە بەرێوەبەری بەشی سەلامەتی‌و ئاسایشی رێكخراوی شنەبای ئاشتی ژاپۆن بووم، لە هەرسێك رۆژی سەردانەكەیان لە هەولێروسلێمانی‌و بەغدا یاوەریان بووم، لەدواهەمین رۆژی رۆیشتنەوەیاندا وەرگیرانی بۆ ئینگلیزی تەواو بوو كە برا‌و هاورێم سمكۆ ئەحمەدی شێوەكار وەری گێرابووە  سەر زمانی ئینگلیزی كاتێك رادەستی سەرۆكی وەفدەكەی ژاپۆنكرا بەپەرۆشەوە ماوەی نیوكاتژمێژریان لەكاتی پڕجەنجاڵی خۆیانیان پێبەخشیم‌و بە سۆزەوە پێشوازیان لێكرد‌و هەرلەوێ‌ داوای پرسیان پێكردم كە من رەزامەندی دەردەبرم تا لە یەكێك لە رۆژنامە بەناو بانگەكانی ژاپۆن بڵاوی بكەنەوە ؟ بێگومان منیش بەوپەری خۆشحاڵیەوە رەزامەندیم دەربری‌و سوپاسم كردن. دوای ئەوەش ناردم بۆ رۆژنامەی ئاڵای ئازادی ئەوانیش لە ژمارە ()ی ساڵی 2003 بڵاویانكردەوە، بەڵام نە ژاپۆنیەكان هیچیان دەربارەی بڵاوكردنەوەو نەكردنەوەی پێوتمەوەو نەخۆشم رێگەیەكم شك دەبرد بۆهەواڵی بڵاوبوونەوەی .

زۆرمپێخۆشبوو  لە دەرفەتێكی  گەشتەكەتاندا هەندێك ڕاستیتان پێ‌ بڵێم بە پێچەوانەی ئەو ڕاستییە ڕوكەشانەی بینیتان، ئێوە یەكەم كەس نین لە ووڵاتە دوورەكانەوە دێنە ووڵاتەكەم و لە سەرمەزاری شەهیدانی هەڵبجە چەپكە گوڵی ڕێز لێنان دادەنێن. هەڵەبجە تەنها وێنەیەك نییە لە تاوانی گازباران كە بە هۆیەوە پێنج هەزار مرۆڤ ؛ تیایدا گیانیان لە دەستداو 10000هەزاری تریش بریندار بوون،  نەخێر تا هەنووكەش ڕۆژانە ژمارەی قوربانیانی ئەو تاوانە لە زیادبووندایە و پێموابێ‌ تاسەدەی ئایندەش كۆتایی نایات. خۆتان بینیتان خەڵكی ئەو شارە چۆن پێشوازی لێكردن، بەرلەوەی ئێوە چەپكە گوڵەكانتان دابنێن ئەوان ئێوەیان گووڵ باران كرد، ئەمەش هاوسۆزیییەك بوو بۆ تراژیدیای مێژووی ئێوە، لە هێرۆشیماو ناكازاكی، ئێوە وەك نوێنەری هێرۆ شیماو ئێمەش وەك قوربانییەكانی كیمیا بارانی هەڵەبجە پێشوازیمان لەیەك كرد، بەڵام ببورن ئەگەر بڵێم هەڵەبجە چەند فیشەكێكی زیاتری بە جەستەوەیە، مێژووی تراژیدیای ئێوە دوور ترو برینەكەی گەورە ترە، بەڵام مێژووی تراژیدیای ئێمە نزیكترو برینەكەی قووڵ ترە.

ئەفسوس .. ئێوە پاش حەڤدە ساڵ لەوتاوانە گەیشتنە لامان كاتێكیش هاتن ڕژێمی بەغدا لە گۆڕدا بوو، دەبوایە زوو تر ڕژێمی بەعس و سەركردە تۆتالیتاریەكانیتان شەرمەزار كردایە، بەڵام ئەفسوس..! درەنگ كەوتن !؟. كە دەڵێم ئێوە مەبەستم لە حكومەتی ژاپۆنە. دەناكارە خزمەتگوزارییەكانی ڕێكخراوە ژاپۆنییەكانمان لەبەرچاوە، بۆیە هەقە ئێمەش و ئێوەش  شانازیان پێوە بكەین ،بە تایبەتی ئێوە كە بەهۆیانەوە بەدەستی بە تاڵ نەهاتوونەتە كوردستان ،لەم بارەیەوە هیچی تر ناڵێم چونكە بۆخۆم كارمەندی ئەو ڕێكخراوە ژاپۆنییەم كە لە پێشوازیتان وەستا بوو، بەلێ‌َئێمە جگە لە ترژیدیای هەڵەبجە چەندین تراژیدیای هاوشێوەی ئەوو لەویش گەورەترمان هەیە تا ئەمرۆ182000 مرۆڤمان وونن و ڕۆژانە لە چاوەڕوانیاندا هزرو گیان وكات لە دەست دەدەین . بەڵێ‌ بەر لەئێوە چەندین نوێنەری تر لە ووڵاتە دوورەكانەوە هاتوون و چەپكە گوڵیان لە سەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە داناوەو فرمێسكی درۆزنانەیان هەڵرشتووە، چەندین كەسایەتی جیا جیا هاتوون و شیوەنیان بۆ هەڵەبجە گێڕاوە. تەنانەت لەناو خۆی عێراق وكوردستانیش هەن بەدرۆ فرمێسك دەرێژن بەڵام زۆربەی زۆری ئەوكەسایەتیانە كەهەراو غەڵبە غەڵب درووست دەكەن هەلپەرستن ومەبەستی تایبەتی خۆیان هەیە. ئەوانە یان نۆێنەری ئەو ووڵاتانەن كە كاتی خۆی گازی كیمیاویان داوە بە صەدام و یارمەتی مادی و لۆجستییانداوە، یاخود دەسەڵاتدار و زووڕنا ژەن و لۆتی ڕژێم بوون و بە شێوەیەك لە شێوەكان بەشداربوون لەو تاوانەدا یان ئەو پیاوە ئاینییە تاریك و توند ڕەوانەبوون كەكاتی خۆی سۆێندیان خوارد كیمیاوی لە كوردستان نەڕژاوەو ئەمڕۆش چاوساغ ودەم ڕاستی تیرۆرستانن و ناهێڵن برینەكانمان سارێژ بێت. خۆ ئەوانەش كەم نەبوون كە هەڵەبجەیان كردە هۆكاری گیرفا پڕكردن، بەڵام هاتنی ئێوە بۆ هەڵەبجە جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ ئەوانەدا هەیە و دەلالەتی تایبەتی خۆی هەیە ، هەردوولامان مارانگازی یەك ژەهری كوشندەین، بۆیە هیوادارم هاتنتان تەنها گەشتیك نەبێ‌و بەس. بریا زیاتر لەلامان بمانایەتەوە هەتازیاتر لە ئازارەكانمان تێبگەن بەداخەوە ئێوە بەهۆی سەرقاڵی خۆتان ومنیش بەهۆی وەزیفەكەمەوە ئەو دەرفەتە مان بۆ نەرەخسا، دەنامن بەقەد سێیەرەكانیخۆتان لێتانەوە نزیك بووم، لەسنوری پەروێزخانەوە پێشوازیم لێكردن ، تا دواساتی گەشتەكەتان پارێزگارو یاوەرتان بووم، بەداخەوە دنیایەك هێما و بەڵگەی چەوسانەوەی مرۆڤی ئەم دەڤەرەم پێبوو، ئەفسوس هەموو ئەمانەو چەندین ڕاستی تریش هەرلای خۆم مانەوە ئەگەر ترسی مەرگ و نانبڕینیشم نەبوایە دەمتوانی دنیایەك ڕاستی ترتان بۆ بنووسم ، ئێستاش دوا داواكاریم لە ئێوەی هاوتراژیدیای میوان ئەوەیە یارمەتی دەری مەعنەوی خەڵكی عێراق بن، ئەوخەڵكە غەدر لێكراوەی هەتا ئێستا بە ئازادی شاد نەبوون، ئێمە دەمانەوێ‌ ئازاد بین تا بزانین چێژی ژیان و خۆشەویستی چییە؟ دەمانەوێت ئازادو داهێنەرو بنیاتنەربین ،ئێمەش دەتوانین داهێنەربین كاتێك لە سەنگەرو شەرو سەربازگەكان دێینە دەرەوە، دووبارە بەخێربێن بۆ ووڵاتەكەم و ماڵئاوا بۆ ووڵاتی هێرۆشیما.

بلاوكرایەوەلە ئالای ئازادی

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌