• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

جێبەجێكەرانی ئەنفال، دەستنیشانکردنی کەسودەزگا سەرەکییەکان .

نیسان 09, 2015 Omer ئه‌رشیف, به‌ڵگه‌نامه‌ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە جێبەجێكەرانی ئەنفال، دەستنیشانکردنی کەسودەزگا سەرەکییەکان .


 پـــــــــــاشكۆی B

جێبەجێكەرانی ئەنفال:
دەسنیشانێكی كەس و دەزگا سەرەكیەكان

ئەم بابەتە لەکتێبی (جینۆساید لەعێراق و پەلاماری ئەنفال بۆ سەر کورد ) وەرگیراوە کە بەرێز محەمەد حەمەساڵح توفیق وەری گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی .. لەکتێبەکەدا چەند پاشکۆیەک بڵاوکراوەتەوە پاشکۆی A بریتیە لە کاسێتی کۆبوونەوەکانی عەلی حەسەن مەجید و پـــــــــــاشكۆی B ئەمەی بەردیدەتانە . ئەنفالستان بۆ سودوەرگرتن لەم پاشکۆیانە دەیان نوسێتەوەو بڵاویان دەکاتەوە .

• ئەنجومەنی سەركردایەتیی شۆڕش (ئە س ش):
بەرزترین دەسەڵاتی ڕەسمیە لە عێراقداو سەرۆك سەدام حوسێن خۆی سەرۆكایەتیی دەكات. لە كاتێكدا كە سەدام خۆی بە شەخسی سەرەوكاریی لایەنە عەمەلیاتیەكانی ئەنفالی دەكرد لە ڕێگای دیوانی سەرۆكایەتیی كۆمارەوە، بەڵام دەسەڵاتی باڵای مامەڵەكردن لەگەڵ كاروباری كورددا لە نێوان ساڵانی 1987 و 1989دا درابووە دەست علی حسن المجیدی ئامۆزای.

• حیزبی بەعسی عەرەبیی سۆشیالیست:

ئەنفال پرۆسەیەكی حیزبی بەعس بوو بە سەرپەرشتیی مەكتەبی باكووری حیزب. لە ڕووی ئیداریشەوە لەلایەن فەرماندەیی مەكتەبی باكوورو كۆمیتەی كاروباری باكووری سەر بە ئەنجومەنی سەركردایەتیی شۆڕشەوە ڕایی دەكرا. بە پێی بڕیاری ژمارە 160 ی ئەنجومەنی سەركردایەتیی شۆڕش لە 29 ی مارتی 1987دا، دەسەڵاتێكی نائاسایی درا بە علی حسن المجیدی سكرتێری گشتیی مەكتەبی باكوور كەوا دەسەڵاتی بە سەر سەرجەم دەزگاكانی دەوڵەتی، حیزبی، سەربازیو ئەمنیدا دەشكا. ئەو كەسەش كەوا لە گەڵ ئەلمەجیددا لە سەر بڕیارەكانی فەرماندەیی مەكتەبی باكوور ئیمزای دەكرد گاهر توفیق العانی بوو، كە سكرتێری لیژنەی كاروباری باكووری سەر بە ئەنجومەنی سەركردایەتیی شۆڕش بوو، جێگری سكرتێری گشتیی فەرماندەیی مەكتەبی باكووریش راچی حسن سلمان بوو.
ئەمانەی لای خوارەوەش ئەو دەزگا سەرەكیانەی تر بوون كە لە ئەنفالدا لە ژێر فەرماندەیی ئەلمەجیددا كاریان دەكرد:
• سوپای عێراق‌و هێزی ئاسمانی (بە یەكەكانی كۆماندۆ، هێزی تایبەت، ئەندازیاری‌و یەكەكانی چەكی كیمیاییەوە):
تەواوی عەمەلیاتی مەیدانیی شەڕ، گوند سووتاندن‌و وێرانكردنیان، گواستنەوەی بەكۆمەڵی گیراوەكان, هەمووی لە ئەستۆیاندا بوو. وەزیری بەرگریی عێراق لە كاتی ئەنفالدا فەریق ڕوكن عدنان خیرالله بوو (دواتر لەناوچوو). سەرۆك ئەركانی سوپا لیوا ڕوكن نزار عبدالكریم الخزرجی بوو. زۆربەی عەمەلیاتی ئەنفال لە لایەن فەیلەقی یەك، كەوا بارەگای لە كەركووك بوو و فەرماندەشی فەریق ڕوكن سوڵتان هاشم بوو, لە گەڵ فەیلەقی پێنج، كە بارەگای لە هەولێربوو ‌و فەرماندەشی لیوا ڕوكن یونس محمد الژرب بوو، جێبەحێ‌ كرا. هەروەها فەریق ڕوكن هاشم فەرماندەی مەیدانیی عەمەلیاتی ئەنفالی یەكەم بوو. لیوا ڕوكن أیاد خلیل زكی و لیوا ڕوكن بارق عبدالله الحاج حنگە، بەدوای یەكدا فەرماندەیی ئەنفالی دوو ‌و سێیان كردووە. بەڵام فەرماندەی مەیدانیی ئەنفالەكانی تر نەناسراون.
• گاردی كۆماری:
هەڵبژاردەی شەڕكەری عەمەلیاتەكان بوون لە كاتی ئەنفالی یەك‌و دوودا.

• بەڕێوەبەرێتیی گشتیی هەواڵگریی سەربازی
(مدیریە الاستخبارات العسكریە العامە):
سەرپەرشتی كردنی شوێنە سەرەتاییەكانی كۆكردنەوەی خەڵك وەك قەڵاكانی قۆرەتوو‌و نزاركێ‌، هەندێ‌ لێكۆڵینەوە، ئەو كاروبارانەی پەیوەندییان بە سەربازی ڕاكردوو ‌و موتەخەلیفەوە هەبوو، فەرماندەیی مەیدانیی جاشەكان. دوان لە فەرماندەییە ناوچەییەكانی ئیستیخبارات ڕۆڵی سەرەكییان لە ئەنفالدا هەبوو: فەرماندەی كەرتی ئیستیخباراتی ڕۆژهەڵات خالد محمد عباس بوو، فەرماندەی كەرتی ئیستیخباراتی باكوور فرحان مگلك صالح بوو.
• بەڕێوەبەرێتیی ئاسایشی گشتیی ( مدیریە اڵامن العامە)، (بە یەكە تایبەتیەكانی ئەمنە كوردەكانەوە كە بە مفارز خاصە دەناسرا ):

كۆكردنەوەی زانیاری لە سەر حاڵەت بەحاڵەت ‌و چاودێری كردنی دانیشتوان. لێكۆڵینەوە لەگەڵ گیراوەكانی تۆپزاوا‌و كەمپە بەندیخانەكانی تر، سەرپەرشتی كردنی هەواڵدەران، گەڕان بە دوای ئەوانەدا كە دەربازبوون‌و ئەوانەش كە داڵدەیان دابوون‌و دەسگیركردنیان، چاودێری كردنی كۆمەڵگاكان. بەڕێوەبەری ئەمنی ناوچەی ئۆتۆنۆمیی كوردستان عبدالرحمن عزیز حسێن بوو.

• هێزەكانی كوتوپڕی (قوات الطواری‌ء):
ئەم یەكانە لە ژێر فەرماندەیی حیزبی بەعسدا بوون و بریتی بوون لە: جاش‌و ئەمن‌و پۆلیس‌و بەرپرس بوون لە زانیاریی ناو شارەكان, دژە تیرۆر‌و سەرپەرشتیی شوێنە سەرەتاكانی بەندكردن وەك بنكەی تەواریی لە شاری سلێمانی‌و ڕەنگە سەرپەرشتیی شوێنانی تریشیان كردبێت.

• فەوجەكانی بەرگریی نیشتمانی (جحافل الدفاع الوگنی) یان جاش:
ڕۆڵی یارمەتیدەریان بوو لە شەڕ‌و عەمەلیاتەكاندا، پاكۆدان‌و بەدەستەوەدانی خەڵكەكە، پاسەوانی كردن لە سەنتەرەكانی كۆكردنەوەی خەڵكدا.

• سوپای میللی (الجیش الشعبی):
كار‌و فەرمانیان پاسەوانی بوو لە شوێن‌و سەربازگەكانی بەندكردنی خەڵكەكەدا (وەك تۆپزاوا، دووبز،.. هتد).

• لیژنەكان:
چەند دەستەو گرووپێك بەرپرس بوون لە هەندێ‌ لایەنی جیاجیای پرۆسەی ئەنفال‌و لە ماوەی 1987 ـ 1989دا هاوشانی پەلامارەكانی دژە كورد بوون. بە عادەت ئەم گرووپانە هەمیشە لێپرسراوێكی حیزبی بەعس سەرۆكایەتی دەكردن‌و زۆربەشیان نوێنەرانی ئەمن‌و فەیلەقەكانی یەك‌و پێنجی سوپا‌و ئیستیخبارات‌و پۆلیسی عێراق‌و دەسەڵاتە مەدەنیەكانیان تێدا بوو. ئەوانەی كە زۆر بەرچاوبوون، ئەم لیژنەو دەزگایانەی خوارەوەن:

– لیژنەی پێشوازی كردنی گەڕاوەكان (لجنە أستقبال العائدین):

بەرپرس بوو لەوانەی “دەگەڕانەوە بۆ ناو ڕیزی نیشتمانی” بە پێی لێبووردنی گشتی، لە نێوان 6 ی ئەیلوول‌و 9 ی تشرینی یەكەمی 1988دا‌و لێبووردنەكانی تریش.

– لیژنەی ئەمنی (اللجنە الامنیە) ‌و لیژنەی بەگژداچوونەوەی چالاكیی دوژمنكارانە (لجنە مكافحە النشاگ المعادی):
ئەمانە بۆ بەگژداچوونەوەی پێشمەرگە ڕێكخرا بوون لە ئاستی پارێزگا‌و ناوچەكاندا‌و ژمارەیەك لیژنە پەیوەست بوون بەم جۆرە كارانەوە وەك چاودێریی ئابڵووقەی ئابووریی “ناوچە قەدەغەكراوەكان”‌و كۆنترۆڵی بە قاچاخ بردنی خواردن.

– لیژنەی بەدواداچوون (لجنە المتابعە):
بەرپرس بوو لە مسۆگەركردنی ملكەچیی ئەوانەی بە پێی یاسا دەگەڕانەوە, ڕاونانی هەڵاتووەكان‌و توندكردنەوەی جڵەوی پەلامارەكە.
بێجگە لەوانەش، ژمارەیەك وەزارەتی مەدەنی ڕۆڵی پاڵپشتیان لە ئەنفالدا هەبوو: بۆ نموونە، وەزارەتی كشتوكاڵ بەروبوومی بە جێماوی ساڵی 1988 ی دوورییەوە‌و بۆ خۆی بردی. وەزارەتی دارایی ماڵ‌و سامانی “تێكدەرانی” داگیركرد‌و چاودێری‌و سەرپەرشتیی كاولكردنی خانووەكانی دەكرد. لە هەمان كاتیشدا بانكی خانووبەرەی دەوڵەتیش قەرزی بۆ نیشتەجێبوونەوەی نوێی لە ناوكۆمەڵگاكاندا ڕێكدەخست.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌