• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد
  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام
  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

تراژیدیای بریندارانی كیمیابارانی هەڵەبجە

نیسان 09, 2015 Omer كیمیاباران, هاوپۆلنه‌كراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە تراژیدیای بریندارانی كیمیابارانی هەڵەبجە


تراژیدیای بریندارانی كیمیابارانی هەڵەبجە

کامل عەبدولقادر

 پاش تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەو شەهید بوونی زیاتر لە (5000) كەسی سڤیل 10410851_10202135904905262_4357231913606253712_nهەزاران كەسیش بە برینداری لە لێواری مەرگ گەڕانەوەو سەدانیان لەبری مەرگێكی یەكجاری ڕووبەڕووی مەرگ و گیان لەدەستدانێكی درێژ خایەن بوونەوە!.

ئەم سەدان بریندارە ژمارەیەكی بەرچاویان لەساڵی (1988) بەدواوە تاوەكو ئەمڕۆ لەئاوارەیەی و لەنیشتماندا لە نەخۆشخانەو ماڵەكانی خۆیاندا بەبرینداری و زۆر بێ نازانەو بەكۆڵێك گلەیی لەدەسەڵاتدارانی بەغداو هەرێم گیانیان سپاردووەو شەهیدبوون و بەجێیان هێشتووین .

بەپێی ئامارو ئەو زانیاریانەی بەردەستی كۆمەڵەكەمانە نزیكەی ( 300 ) لەو بریندارانە تاوەكو ئەمڕۆ لە ژیاندا مان و ڕۆژگارێكی پڕ ئازارو ژان و خەم بەڕێ دەكەن، باری تەندروستی (170) برینداریان باش نییەو نزیكەی ( 50 ) ی دیكەیان باری تەندروستیان هێجگار خراپەو بەردەوام لێیان شەهید دەبێت.

زۆرێك لەم بریندارانە پێویستیان بەچاندنی قەرەنیەی چاو هەیە ژمارەیەكیشیان پێویستیان بەچاندنی بەشێك لەسی یاخود هەموو سییەكانیان هەیە !.

پاش هەوڵی بێ وچان و لەسەر داوای كۆمەڵەكەمان سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان و خاتوو هێرۆ ابراهیم احمد و چەند پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی و ئاغای بارانی و دكتۆر نەوزاد هاواری و تیمێكی كەنەدی و بنكەی چارەسەری بریندارانی كیمیایی كە بەشێكە لەڕێكخراوی چارەسەری قوربانیانی ئەشكەنجەو چەند لایەن و كەسایەتییەكی دیكە لەم ساڵانەی دواییەدا توانیان خزمەتێك بە بریندارانی كیمیای بكه‌ن و ژمارەیەكی زۆریان براونەتە ئێران و سعودیەو ژمارەیەكی زۆر كەمیشیان که‌ به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێررێن براونەتە نەمساو ئیتالیا، گەلێكیان چەندین جۆر نەشتەرگەریان بۆ كراوە كە مایەی دەستخۆشییە.

بەڵام ئەوەی شایانی گلەیی و نیگەرانیە ئەوەیە كە بەغدا گوێ ی خۆی لێ كەڕ كردوون و دەسەڵاتدارانی هەرێمیش زۆر درەنگ بە هانای ئەم بریندارانەوە هاتن كە ئەمەش وای كرد ئەو هەوڵانەی دران بۆ چارەسەری بریندارەكان ئاكامێكی ئەوتۆو دڵخۆشكەری نەبێت لەبەر ئەوەی ئەم بریندارانە لە فەرامۆش كردنی چەندین ساڵەیاندا نەخۆشییەكانیان گەشتۆتە ئاستێكی زۆر مەترسییەوەو لانی كەم لەئێران ناتوانرێت كارێكی ئەوتۆیان بۆ بكرێت كە دەكرا لەڕۆژگاری شەری براكوژی و خۆ كوژیدا ئەو خەرجیانەی لایەنەكان دەیان كرد بۆ بەرەكانی شەڕو لە كڕینی چەك و تەقەمەنیدا بۆ بریندرانی كیمیایی خەرج بكرایەو چارەسەری ئەوانی پێ بكرایە ئەو كات چارەنووسی بریندارەكان بەم ڕۆژە سەختە نەدەگەشت و لەدەست دەرنەدەچوون.

ئەو بریندارانەش كە لەم چەند ساڵەی دواییەدا براون بۆ تاران بۆ چارەسەر ( بێجگە لەو بریندارانەی لە ڕێگای سەرۆكایەتی هەرێمەوە براون بۆ تاران) ڕووبەڕووی بارودۆخێكی سەخت و فەرامۆش كردن بوونەتەوە، دەبێت نزیكەی ( 30 كاتژمێر) لە پاسدا بن بەچوون و گەڕانەوەیانەوە كە هەق وابوو بەفڕۆكە سەفەریان پێ بكردنایە، هەروەها كە دەبرێنە بەردەم دكتۆرەكانیشیان لەبەر ئەوەی بەلێشاو دەیان بەنە لایان پشكنینێكی ئەوتۆیان بۆ ناكرێت، هەندێكیشیان ئەو دەرمانانەی بۆی كڕراوە ماوەی بەسەرچوونی زۆر نزیك بووە، ژمارەیەكیشیان پاش ئەوەی نەشتەرگەریان بۆ كراوە لەبەر درەنگ بردنەوەیان بۆ لای دكتۆرەكانیان چاوەكانیان هێندەی تر خراپ بووەو تیایاندایە چاوی لەدەستداوە، لە كاتی نووسینی ئەم بابەتەمدا سەدان برینداری كیمیایی چاوەڕێن ببرێنەوە بۆ تاران و برینداری كیمیایی هەیە دكتۆر وادەی نەشتەرگەری چاوەكانی بۆ دیاری كردووەو ئەگەر نەشتەرگەری نەكرێت لە زووترین كاتدا چاوەكانی لەدەست دەدا!، كەس خۆی ناكات بە خاوەنیان، هەیانە ساڵ زیاتر تێپەڕیوە بەسەر وادەی گەڕانەوەیدا بۆ لای دكتۆرەكەی و دەرمانی لێ بڕاوەو دەرمانەكانیشی لێرە دەست ناكەوێت و دوور نییە پەنا بۆ زیان گەیاندن بەخۆی ببات!، ئەمەی باسم كرد مشتێك بوون لە خەرواری خەم و نەهامەتی و تراژیدیای بریندارانی كیمیایی.

بۆ چارەسەرو ڕەواندنەوەی ئەم خەمە گەورەیە دەبێت دۆسیەی بریندارانی كیمیایی لەوەزارەتی شەهیدان وەربگیرێتەوەو بسپێررێت بەوەزارەتی تەندروستی و بەزوویی نەخۆشخانەی بریندارانی كیمیایی لە هەڵەبجە تەواو بكرێت و بكرێتەوە بە ڕووی بریندارانداو تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ و دڵسۆزو بە توانا سەرپەرشتی چارەسەر كردنیان بكات و سەرجەم پێداویستییە پزیشكییەكانیان لەنەخۆشخانەكەو دەرەوەی نەخۆشخانەكەدا لە ئەستۆ بگرێت، ناوبەناو تیمی پزیشكی بیانی لە ئێران وڵاتانی دیكە بهێنرێت بۆ هەڵەبجە بۆ بینین و چارەسەر كردنی ئەم بریندارانە.

لەسەرداماندا بۆلای وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرواری ( 9/3/2015) سەبارەت بە دواكەوتنی ئەو نەخۆشخانەیە كە( 8 ساڵە) دەست بە دروست كردنی كراوەو هێشتا تەواو نەبووە جەنابی پێی ڕاگەیاندین كە پاش سێ مانگی تر ئەو نەخۆشخانەیە دەكرێتەوە بە ڕووی برینداراندا، هیوادارین هەر سێ مانگ بێت ونەبێت بە سێ ساڵ!.

زۆر نەگونجاوە لە هەموو ڕوویەكەوە پتر لە (600) برینداری كیمیایی كوردستان لە بارودۆخێكی دژواردا ببرێن بۆ ئێران و خەرجییەكی زۆر بكرێت لە كاتێكدا نەخۆشانەیەكی تایبەت بۆ ئەم بریندارانە دروست دەكرێت، كە ئەمە دەبێتە هۆی گەڕاندەوەی گوژمەیەك پارەش بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بێزار نەبوونی بریندارەكانیش لە هەمان كاتدا.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم!  إعداد المحامية: رولا باش إمام
    في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام

    ئیلول 07, 2025 0

  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
    دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

    ئاب 30, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌