نیسان 08, 2015 Omer هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە داعش زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتیی ئێزیدی له سنوری كه‌ركوك ئازاد کرد
داعش زیاتر لە 200 هاوڵاتیی ئێزیدی له سنوری كه‌ركوك ئازاد کرد
ئەنفالستان – سلێمانی : ئەمڕۆ ٨ی نیسانی ٢٠١٥ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش 216 هاوڵاتیی کوردی ئێزیدی ئازاد، کرد‌و له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوه پێشوازیان لێ‌کرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه داعش زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتیی ئێزدیی له سنوری ناحیه‌ی ره‌شاد ئازادكرد و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه پێشوازییان لێكرا.
کەناڵی ئاسمانی KNN ئه‌مڕۆ هەواڵی ئازادکردنی ژمارەیەک ئیزیدی بڵاوکردەوە کە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە پێشوازییان لێ‌کرا، جێگەی ئاماژەیە کە زۆربەی ئەوانەی ئازادکراون پیرومنداڵن و بە خەمڵی کەناڵەکە ژمارەیان 216 کەسە، ئەو کەسانەی ئەمرۆ ئازادکراون لەو هاوڵاتیە ئێزدیانەن کە له‌كاتی داگیركردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن چەکدارەکانی داعشه‌وه گیرابوون و بەرەو شارەکانی ژێر دەسەلاتیان لە موسڵ و تکریت و حەویجە ڕفێنرابوون.
کەناڵەکە پیشانیدا بهگهیهشتنیان به سنوره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه، له باشووری كه‌ركوك تیمه‌كانی پزیشكی به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له باری ته‌ندروستییان، پشكنینی سەرەتایی تەندروستیان بۆ کردوون و دواتر ره‌وانه‌ی نێو كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌كانی خۆیان كراون.
دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كان، نزیكه‌ی 5 هه‌زار هاوڵاتیی ئێزدی رفێنراون و تا ئێستا جگەلهو کەسانەی کە لەدەست چەتەکانی داعش هەڵاتوون دوو پۆلیش لە ده‌ستگیركراوانه ئازادکراون كه هه‌موویان منداڵ و پیرو په‌ككه‌وته بوون . پۆلی یەکەمیان ژمارەیان ٣١ کەس وو دوێنی ٧ ی نیسان لە سنوری موسڵ وئەمرۆش ٨ی نیسان ئەو پۆلە کە ژمارەیان بۆ ئەنفالستان یەکلایی نەبووەتەوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسن لە سنوری کەرکوک ئازاد کراون .
سەبارەت بە ژمارەی راستەقینەی ئازادکراونی هاوڵاتیانی ئێزدی رای جیاواز هەیە کەناڵی KNN بە ٢١٦ کەس و PUKmedia لەزاری وەستا رەسوڵ بەرپرسی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکوک بە ٢٢٧ کەس و هەندێک کەناڵی تریش بە ٢١٣ کەس بڵاویانکردووەتەوە . ئەنفالستان پەیوەندی کرد بە نوسینگەی بابەشێخ میری ئێزدیان سەمیر بابەشێخ لەوەلامدا رای گەیاند ٢١٧ کەس بەڕیوەن بێنەوە بۆ لالش و بەریز بابەشێخ ئێستا دەچێتە پێشوازییان. بەلام لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هادی بابەشێخ رایگەیاند ژمارەیان ٢١٧ کەسەو هەموویان ژن ومنداڵ و پیرن و ئێستا بابەشێخ دەچێتە پێشوازیان و دەستی رێز‌و شکۆمەندی دەخاتە سەر سەری ژنەکان و پاکیزەییان دوپات دەکات دەکاتەوەو ئەم هەڵوێستەش جێگەی خۆشحاڵی رێکخراوی هیومان رایتس ۆچ بوو .
ئازاد کردنی ئێزدیەکان بەو شێوەیە سەرباری دڵخۆشیش هەمان ئەو ئازارەشمان بیردەخاتەوە کە ئەنفالکراوان ساڵی ١٩٨٨ لە زیندانەکانی دوبزو نوگرەسەلمان ئازاد دەکران و هەواڵی مەینەتی و بێسەروشوێنکردنی گەنجەکان و شێوازی مامەڵەو پۆلێنکاری ژن وپیاوو پیروگەنجەکانیان بۆ هێناینەوە.
پەلاماری داعش بۆسەر شه‌نگال وشکستی پێشمەرگە، لە ٣ی ئابی ساڵی رابوردودا تاوانی گەرەی بەدوای خۆیدا هێناو بووه هۆی جینۆسایدکردنی ئیزدییەکان و( تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ) جگەلەوەی زۆربەی پیاوانی گوندی کۆجۆیان کۆمەڵکوژکرد، زیاتر له‌هه‌زار ژن و منداڵ که هه‌ندێکیان پیاوی به‌ته‌مه‌ن بون گیران و بەرە و شاری موسڵ و تەلعفەر رفێندران و هەتا ئێستاش چاره‌نوسی زۆربه‌یان نادیاره، هەندێک لە ژنانیشیان کرین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت لە بازارەکانی موسڵ ورەقەدا ئهگەرچی دۆسیهکەیان ئێستا له‌لایه‌ن رای گشتی ناوخۆ‌و جیهانه‌وه کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت، و هه‌ندێک هه‌وڵ هه‌یه له‌لایه‌ن چالاکوان ئێزیدیه‌کانه‌وه به‌هاوکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان بۆ به دواداچونی ئه‌و دۆسیه‌یه‌و چاره‌نوسی ئه‌وانه‌ی رفێنراون و ئه‌وانه‌شی ئازادکراون. بەڵام بە هۆی دڵرەقی و بەدرەفتاری ئەمیرو فەرماندەکانی داعشەوە بێ ئەنجام ماوەتەوە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.