نیسان 08, 2015 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئێزدیە ئازاد کراوەکان بەرەو لالش بەرێخران و بابە شیخ خرتۆ مەرجعی گشتی ئێزدیانیش لە پێشوازیاندایە
ئێزدیە ئازاد کراوەکان بەرەو لالش بەرێخران و بابە شیخ خرتۆ مەرجعی گشتی ئێزدیانیش لە پێشوازیاندایە
پاشئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی ئێزدی لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە ئازادکران لەڕێگەی چەند کەسایەتیەکی عەرەبەوە هاوکاری گەیاندنەوەیان بە سنورەکانی پێشمەرگە بۆکراوەو بەگەیشتنیشیان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە پێشوازیان لێکراو تیمەکانی پزیشکیش پشکنینی سەرەتاییان بۆکردن . بۆ بەدواداچونی زیاتر ئەنفالستان پەیوەندی کرد بە نوسینگەی (بابە شیخ خرتۆ مەرجعی گشتی) سەمیر بابەشێخ لەوەلامدا رای گەیاند کە ٢١٧ کەس بەڕێوەن بێنەوە بۆ لالشی پیرۆز وبەریز بابەشێخ ئێستا دەچێتە پێشوازییان. بەلام لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هادی بابەشێخ سەبارەت بە ژمارەی ئازادکراوەکان رای جیاوازی هەبوو رایگەیاند ژمارەیان ٢١٧ کەسەو هەموویان ژن ومنداڵ و پیرن، هادی قسەکانی سەمیری پشتراست کردەوەو وتی بەڵێ : ئێستا بابەشێخ لە خۆ ئامادەکردندایەو دەچێتە پێشوازیان و دەستی رێزو شکۆمەندی دەخاتە سەر سەری ژنەکان و پاکیزەییان دوپات دەکات دەکاتەوەو ئەم هەڵوێستەش جێگەی خۆشحاڵی رێکخراوی هیومان رایتس ۆچ بوو ئەوەشی راگەیاند کە ئەمرۆ بابە شێخ پەیامێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردووەتەوەو رایگەیاندووە ئەو ژنانەی لەلای داعشەوە دەگەرێنەوە بۆ هەمیشەوە بەریزو خۆشەویستیەوە تەماشادەکرێن .
دوای ئەوەی تیرۆرستانی داعش لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ دا دهستیان بەسەرناوچهی شەنگالدا گرت ژمارهیهکی زۆر ئێزدیی ، لە شەنگال و دەوروبەری کهوتنه دهست چەکدارەکانی داعش تا ئێستاش چارهنوسی زۆرینهیان نادیارهو لە دوێنێوە ئەمە دووهەمین پۆلی ئێزدییەکانە ئازاد دەکرێن .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.