• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

چوار‌ بەڵگەنامە لەسەر ئەنفال‌وجینۆسایدكردنی كورد

نیسان 07, 2015 Omer به‌ڵگه‌نامه‌ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چوار‌ بەڵگەنامە لەسەر ئەنفال‌وجینۆسایدكردنی كورد


A1-20 004 balga barq balga barq.jpg 2
چوار‌ بەڵگەنامە لەسەر ئەنفال‌وجینۆسایدكردنی كورد

عومەرمحەمەد

ئەم چوار بەڵگەنامەیەی ئێستا لەبەردەستن مشتێک
لە خەرواری ئەو كۆمەڵە بەڵگەنامانەن، کە لەبەردەستن ژمارەی هەموو ئەو شۆفڵ و گەڵابانەو تەنانەت ناوی شۆڤێرەكانیشی لەخۆگرتووە‌، کە ئێمە لێرەدا تەنها نمونەیەکیان لێ بلاو دەکەینەوە، کە لە تاوانی ئەنفالدا بەشداری كۆكردنەوەو گواستنەوەی گوندەكانیان پێكراوە، هەندێک لە بەڵگەکان بە قەلەمی رەنگ سەوزی بەرپرسە باڵاكانی بەعس واژۆكراون وهەندێکیشیان کۆپیکراون، لە ناو بەڵگەکاندا نهێنی گرنگ دەردەکەون بەتایبەتی ئەو نوسراوانەی واژۆی پارێزگاری ئەوسای کەرکوک (مونزر نصیف) یان جێگرەکەی سعدون رەشید ساڵح و عەمید رکن فەرماندەی پارێزگاری نەوت بارق عەدبوڵا حنطە یان بەسەرەوەیە.

لەهەندێک بەڵگەدا نوسراوە هەلمەتی کۆکردنەوەی گوندەکان ولە هەندێکیشیاندا نوسراوە هەڵمەتی پێشخستنی ناوچەی باکورو لە هەندێکیشیاندا نوسراوە روخاندنی گوندەکان . هەڵبەتە دەبێت ئەوەبهێنینەوە بیری خۆمان کە یەکەم پرۆسەی دەستپێکردنی ئەنفال پێش پەلامارە سەربازییەکان هەلمەتی روخاندنی گوندو دروستکردنی کۆمەڵگاکان دەستی پێکردو ئەوەش ناونرابوو هەڵمەتی پێشخستنی ناوچەی باکور .

شوفلةكاندەبێت ئەوەش لەبەرچاوبگرین کە ئەو شۆفێرانە بەشداری تاوانەکەیان پێکراوە نەک بەئارەزوو مەندانە بەشدارییان کردبێت. خستنە رووی بەڵگەکان و دەرکەوتنی ناوی خاوەن یاخود شۆفێری ئامێرەکان بۆئەوەنیە وەک تاوانبار پیشانیان بدەین بەڵکو ئامانج ئەوەیە راستیەکان  باشتر تێبگەین و بزانین كە چۆن، رژێمی بەعس هەلمَەتەكانی ئەنفالی بەشێوەیەكی سیستماتیك ئەنجامداوە، دەشێت بەوردی لەناوەرۆك‌و مەبەستی ئەو بەڵگەنامانە ووردبینەوە، كە لەخوارەوە پیشاندراون، بەڵگەكان دەری دەخەن كەوا بەرنامەرێژی بەعس بۆ ئەنفال بە شێوەیەك بووە، نەك هەر سەرجەمی دام‌و دەزگاكانی حزب و دەوڵەت، بەڵكو زۆرترین خەڵكی عێراق ‌و كوردستان لەو تاوانەوە بگلێنی، لەکاتی دادگایی کردنی تاوانبارانی ئەنفالدا ئەنفالستان هۆشداری ئەوەی دابوو لەو بارەیەوە نوسیوێتی ( بۆیە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بە پێی بەندەكانی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی بەندی (11)‌و (12)‌و(13) كە بۆ لێپیچینەوەی تاوانباران لە دۆسێی ئەنفالدا، غەدرێكی یاسایی گەورە دەكات ئەگەر تەنها بە تاوانباركردنی چەند سەركردەیەكی سیاسی حزب ‌و دەوڵەت كۆتایی بەدۆسێكە بێنێ‌، هەڵبەت لێرەدا مەبەست لەوەنیە هەموو ئەوانەی لەتاوانی ئەنفالەوە گلێنراون وەكو تاوانباری سەرەكی بێنە ژماردن، بەڵكو مەبەست ئەوەیە كەدەوڵەت لەو تاوانە بەرپرسیارەو دەبێت: حساباتی خۆی لەگەڵ گەلی كورد‌و دۆسێی تاونی ئەنفال تەسفیە بكات، بەلای كەمەوە داوای لێبوردن بكاو قەرەبووی بكاتەوە.

 ئەگەرلەپەیوەند بەوەها تاوانێكی گەورەی وەكو ئەنفالەوە كە بێشك دەچێتە خانەی تاوانی نێودەوڵەتییەوە، سەرنج بدەینە ئەو بەڵگە نامانەی خوارەوە ئەوا لەرووی یاساییەوە هەریەك لەوكەسانەی بەشدارییانكردووە دەچنە خانەی تاوانێكەوەو لە میانەیدا لایەنی قوربانیش دەبینین، كە ئەو هاوڵاتیانە دەگرێتەوە بێئەوەی لە هیچ دامەزراوەیەكی سەربازی‌ و ئەمنی دابووبن راپێچ كراون ‌و بەناوی “مجهود حەربی”یەوە بەشداری تاوانێكی گەورەی وەكو ئەنفالكاون.

بەڵگەی ژمارەیەك (زۆر نهێنی) لەلایەن(قیادە القوات حمایە النفط) پیشەوایەتی هێزی پارێزگاری نەوت كە العمید الركن بارق عبداللەحاج حنتە فەرماندی بووە بەژمارە 41 /4718  بەرواری 30ی حوزەیران 1987 ئاراستەی پارێزگای كەركوكی كردووە، بۆ دابینكردنی شۆفل بە مەبەستی روخاندن‌و تێكدانی گوندی چیمەن لە نزیك رەبیەكانی كەرتی صدام / 71 ی (ج.ش).

بەڵگەی ژمارە(1):

 

 بەڵگەنامەی دووەم  لەلایەن پارێزگاری كەركوكەوە لە برواری 29 /6 /1987 ژمارە خ/478 ئاراستەی كۆمپانیای نەوت كراوە بۆ بەكارهێنانی ئامێرەكانیان بەمەبەستی تێكدانی گوندەكانی كوردستان‌و بەئیمزای (سعدی رشید صالح) كە ئەو سەروەختە جێگری پارێزگار بووە، بەڵگەنامەكە دەڵێت (تكایە شۆفلێك‌و بارهەڵگرێكی گواستنەوە بنێرن بۆ ناحیەی شوان لە رۆژی 30 /6 / 1987 بەمەبەستی جێبەجێكردنی نەخشەی كۆكردنەوەی گوندەكان.

  بەڵگەنامەی دوو:

  بەڵگەنامەی سێهەم  بەشێوەیەكی روونتر تێوەگلانی خەڵكی سڤیل لەتاوانی ئەنفالمان پیشان دەدات كە لەلایەن عمید ركن فەرماندەی هێزی پارێزگاری نەوەتەوە ئاراستەی پارێزگاری كەركوك كراوە لە بەرواری 27 /7 /1987 ژمارە 4319 كەتیایدا هاتووەو داوا دەكات هەموو ئەو سەیارانەی ژمارەو ناوی شۆفێرەكانیان دیاریكراون ‌و لە (مجهود حربی)( [1]) هێنراون بۆراپەراندنی ئەركی تێكدانی گوندەكان ‌و لە كاتی رووبەرووبوونەوەدا لەگەڵ تێكدەرەكاندا تایەی سەیارەكانیان تەقیوون، تكایە تایە كانیان بۆدابین بكەنەوە لەبەرئەوەی لەبازاڕەكانی ناوخۆدا كەمن. شایانی باسە بڵگەنامەكە ناوی سیانی شۆفێرەكان‌و جۆر‌وژمارەی سەیارەكان‌و ئەندازەی تایەكانیشی لەخۆ گرتووە.

 بەڵگەنامەی سێهەم:

بەڵگەنامەی ژمارە:  (٤) ناوی شۆفیرەکان و جۆرو ژمارەی ئامێرەکانیانیە


[1] ئەوسەروەختە هێزەكانی رژێم بە زۆر خەڵكی سڤیلیان دەگرت‌و بەخۆیان‌و سەیارەكانیانەوە دەیان ناردنە بەرەكانی جەنگ ئەم بیگارەشیان ناونابوو (مجهود الحربی)

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌