نیسان 06, 2015 Omer هاوپۆلنهكراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چەند فرمێسکێک لە شەنگالەوە، تۆمارکردنی تراومای تاوانی ئەنفال.
چەند فرمێسکێک لە شەنگالەوە
تۆمارکردنی تراومای تاوانی ئەنفال.
دلۆپی یەکەم:
“ژنەکەی خۆی کوشت، بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی داعشەوە.
تاریک و لێڵ بوو، گرمە گرمەی تۆپ و قرمژنی گوللە هێمنی شاریان ڕاودەنا، ،منداڵەکانم دەگریان، دراوسێکانیش رژابونە ناو شەقامەکەوە. ماڵی ئێمە لەبناری بەرزاییکەوە بوو، هێشتا چای بەیانیمان نەخواردبوو. هەر بەجلی خەوتنەوە ههڵهاتین. چەند سەد مەترێک رێمان نەکردبوو، گوێمان لە تەکبیری داعشەکان بوو. زۆر ترساین، دەبوو زوو بریاری خۆم بدەم، هاوسەرەکەم دوو گیان بوو، زۆر هێواش دەیتوانی بروا بەڕێوە، کوڕەکەم وکچەکەم باش دەرویشتن بەرێوە…
ههرچۆنێک بوو توانیمان کەمێ لەشار دوور بکەوینەوە، حەشامەتی خەڵکەکە زۆر بوو، سەر لێشواوی تەواو ههموومانی تێکدابوو، بیستبوومان کە داعش چدڕندەیەکە و چی کردوە بەکرستیانەکانی موسڵ و چۆن دەستدرێژی هەمەجۆری کردونەتە سەریان، تا دەنگی داعەشان نیزیک دەبویەوە، من زیاتر هۆشم لای کچەکە و ژنەکەم بوو…داعش بەرزاییەکانی ناوشار و دەروەی شاریشان کۆنترۆل کرد، دوکەڵ لە هەموو لایەک بەرز دەبووەوە..
پیم وابوو، داعش تەنها ناوشار دەگرێ و گوێ بەبەرزاییەکانی دەروەی شار نادات، وا دەرنەچوو، هێزەکانی دەستیان کرد بەتەقە لە خەڵکەکە، بۆ ئەوان گرنگ نەبوو، کە کێ بکوژرێ، گرنگ کافرەکان بکوژرێن. خەڵکێکی زۆر لە ژن و منداڵ کوژران و ههندێکی دیش لە چەقی رێگاکان بۆ بوون بەدیل بەدیاریانەوە لە جۆڵە بڕان..
ئیدی خەمی من پتر بوو، تادەهات داعشەکان لێمان نیزیک دەبوونەوە، دەبوو منیش بریارێک وەرگرم، کە یان دەستبەرداری کوڕ و کجەکەم ببم و لەگەڵ خەڵکەکە بەرەو چیایی شەنگاڵ بەبێ من بڕۆن، یان ههموومان پیکەوە بمێنینەوە و من کورەکەم بکوژن و کچەکەم و ژنەکەم بۆ خۆیان بەدیل بەرن و دلنیاش بووم کە ئەو کارە قێزەونە دەکەن. ناچار بریارم دا یەکەسێ لە خێزانەکەم بکەمە قوربانی کە ئەویش ژنە دوو گیانەکەم بوو بۆ ئەوەی ئەوانی دی ڕزگار بکەم، کە خۆم بیکوژم، چونکە ئەگەر بەدیلی بگیریایە دەبووە پەلەیەکی ڕەش بە ناوبانگی خێزانەکەمانەوە و دواتریش ههر خۆی دەکوشتەوە. ئێستاش دوای ئەو کارە نامرۆیەی خۆم پەشیمانییەکی قوڵ و توند دڵم دەگوشی و ناتوانم وێنەی ئەو ساتەم لەبەر چاو وونبێ کە کوشتم” قێز لە خۆم دەکەمەوە و نازانم چی بکەم. شوین: بناری چیای شەنگاڵ.
تێبینی: ئەم چێرۆکە تالەم لە کەسی سێیەمەوە بۆ گێراوەتەوە و منیش لە ئەرشیفی تاوانەکانی ئەنفالدا، دامناوە.
نووسینەوە و ئامادەکردنی
ئاسۆ بیارەیی
١٥-٨-٢٠١٤ تاراوگە
شارەزا لە بواری توێژینەوەی تاوانەکانی ئەنفال و جینوساید
ماستەر لە دەروونناسی کۆمەڵگە
تکایە ههر کەسێکی لەوجۆرە چیرۆکەی دەزانێ، بۆمی بنێرێ، ئەوە بەشێکە لە مێژووی تاڵی گەلەکەمان و بەتامی توێژینەوەم..
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.