• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مەهێڵێن قوتابیانی جەلەمۆرد لەخوێندن بێبەش بن .

نیسان 06, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مەهێڵێن قوتابیانی جەلەمۆرد لەخوێندن بێبەش بن .


مەهێڵێن قوتابیانی جەلەمۆرد لەخوێندن بێبەش بن

عومەر محەمەد

١١/١١/٢٠١٤ سلێمانی

10799519_632497270192814_539262887_nلەمانگی ١١ی ساڵی ڕابوردوو ئەم وتارەم لە ژێر ئەو ناونیشانەی سەرەوە بڵاوکردەوە بەداخەوە یەک تاقە ڕێکخراوی تایبەت بەئەنفال و جینۆساید نەهاتنە دەنگ نوزەیان لە خۆیان
بڕی وەک ئەوەی بێبەش کردنی خوێندکارانی گوندی جەلەمۆرد تاوان و پێشێلکاری نەبێ بەرامبەر بەنەوەی ئەنفالکراوان !

سەیرە ! دوای ئەوەی و ئەم وتارەم لە ماڵپەرەکاندا بڵاوکردەوە روبەرو بەقایمقایمی چەمچەماڵیشم ووت چۆن قایل دەبیت بەوەی خوێندکارانی جەلەمۆرد بێخوێندن بمێننەوە وەک پێمبڵێت ( تۆ لەگوێی گادا خەوتوویت وتی کردمانەوە من وتم دلنیابم ئەو وتی کردمانەوە تەواو ) بەلام کە تەلەفۆنم بۆ هاوڵاتییەکی گوندی جەلەمۆرد کرد ووتی راستنیە قوتابخانەکەمان نەکراوەتەوە ئەوە یادی جەلەمۆرد نزیک دەبێتەوەو خوێندنی ئەمسالیش بەرەوتەواو بوون دەچێت هێشتا قوتابیانی جەلەمۆرد بێخوێندنن !

گوندی جەلەمۆرد لە سنوری شوان و لە رۆژهه‌ڵاتی ‌چیای خاڵخاڵاندا گیرساوەتەوە، لەڕوی کارگێڕیشه‌وه‌ سه‌ربه‌ ناحێی ئاغجەلەرو قەزای چەمچەماڵە، بەرلەتاوانی ئەنفال گوندێکی قەرەباڵغ بوو، دانیشتوانی گوندەکە زیاتر لە (130) ماڵ بوون، لە تاوانی ئەنفالدا گەورەترین گورزی بەرکەوت و نزیکەی ٤٧١ کەسیان ئەنفالکران و زۆربەی هەرەزۆریان هەرئەو رۆیشتنە بوو ئیدی جارێکی ترنەبینرانەوە، بەپێی قسەی خەڵکی گوند لەو ریژە زۆرە تەنها ١٠ – ١٢ پیرەمێردوپیرەژن، لە نوگرەسەلمان گەراونەتەوە، هەربۆیە هەتا ئێستا جەلەمۆرد گەنجی تێدانییە، زۆربەی ئەو پیرەمێردو پیرەژنانەش، تاقە دەربازبووی خانەوادەکەیانن ئەو پەڕەکەی کەسێک یان دوانیان لەخانەوادەکانیان دەربازبوون . جەلەمۆرد وێنەیەکی ڕونی کۆمەڵکوژی ئەنفالە، بەداخەوە ئێستا فرامۆشكراوترین گوندی ناوچەکەیە.

گوندێکی بچووک کە لە پەلاماری ئەنفالدا لە٩٠% دانیشتوانەكەی ئەنفالکراوە. نەدەبوو لە ئازادیدا قوتابخانەکەی بێ خوێندکاربێت، چ جای ئەوەی خوێندکارەکانی بەهۆی رۆتینەوە قوتابخانەکەیان دابخرێت ! دەبوو چەمی بابەروشە بکڕیتە شوێنێکی مێژوویی، چونکە شوێنی گرتن و دواماڵئاوایی گوندنشینە بێتاوانەکانی جەلەمۆردو زۆرکەسی تری ناوچەکەیە. بەپێی ئەوهەموو قوربانییەی داوێتی دەبوو ئێستا جەلەمۆرد وەک بەرپەرچدانەوەی ئەنفال ورەتکردنەوەی سیاسەتی بەعس ئاوەدانترین و جوانترین گوندی کوردستان بێت، بەڵام بەداخەوە وەک حکومەت فەرامۆشی کردووە، ڕێکخراوەکان ونوسەرانیش گرنگییان پێنەداوەو شوێنێكی لەیادەوەری و پرۆژەوتێکست وبەرهەمەکانیاندا نەگرتووە! ئەفسوس پەرلەمانتاران بەو موچە بەرزەشیانەوە بێ هەستترین نوێنەری ئەوخەڵکەن کە ئەنفال هەلاهەلای کردووەو بەهیواوە دەنگیان پیداون !

ئێستا ئەو خەڵکە مەینەتبارەی لەجەلەمۆرد دەژین تەنها بەهیمەتی خۆیان و هێزی یادەوەرییەکانیانەوە پەیوەستن، و بە ئازایی خۆیان ڕێگەیان نەداوە گوندەكەیان بۆهەمیشە وێرانبێت وکوێرببێتەوە. ئەفسوس هەموو لایەک جەلەمۆردیان فەرامۆش کردووە.

لە دوای بیست و شەش ساڵ هێشتا جەلەمۆرد لە سەرەتاییترین خزمەتگوزاری بێبەشە، گرنگترینیان قوتابخانەیە کە دووساڵ پێشتر دروستکراوە کەچی ئەمساڵ بەپاساوی کەمی قوتابیانەوە، کە ژمارەیان (١٩) منداڵێ بێنازە، یەبەرێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ دایخستووە ! هەزار ئەفسوس دەبوو خزمەتێكی هێندە بەرچاوبەگوندەكە بكرایە كە هاندەر بوایە خەڵکی تریش بچن لەوێ نیشتەجێ بن.

هەڵوێستی مەردەکان:

 10689980_800675593321801_4529465077903246581_nئێستا کە قوتابخانەکەیان بەپاساوی ئەوەی میللاکیان نییە داخراوە، دوو مامۆستا گوندی گۆپتەپە  ( مامۆستا هێمن عەبدولا و رێباز کەریم ساڵح )کەدەرچووی  پەیمانگای مامۆستایان و هەریەکەیان پێنج ساڵ خزمەتی مامۆستاییان هەیە لەقوتابخانەی کانی هەنجیرو گۆپتەپە وانەبێژن، بەڵێنیانداوە هەموو ڕۆژێک لەدوای دەوامی خۆیان لە گۆپتەپەوە بچن بۆ قوتابخانەکەی گوندی جەلەمۆرد بەخۆبەخش وانەکان بە قوتابیانی جەلەمۆرد بڵێنەوە لە پێناوی ئەوەدا نەهێڵن ئەو (١٩) قوتابییە لەخوێندن بێبەش بن، کە هەتا کاتی نوسینی ئەم وتارە بەرێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ بریاری داخستنی داوەو منداڵەکانی جەلەمۆرد نەچونەتەوە بەرخوێندن، ئەو دوومامۆستایە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پێیان راگەیاندم ئەگەر بتوانیت تەنها هاوکاریی هاتوچۆمان بۆدابین بکەیت، ئامادەین خۆبەخش وانە بەخوێندکارەکانیان بڵێیینەوەونەهێڵین خوێندنی ئەمساڵیان بفەوتیت .

کەواتە فەرموون : قایمقایمییەت و پەروەردەی چەمچەماڵ، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان، دەوڵەمەندان ) هێمەتتان هەبێت هێمن وڕێباز بۆدەرچون لەوقەیرانە هەیە، تەنها ئۆتۆمبیل بۆ ئەودوو مامۆستایە دابین بکەن، ئەوان هەموو ڕۆژێک لەگۆپتەپەوە دەچن بۆ جەلەمۆرد! فەرموون رێگە لەدواکەوتنی خوێندنی نەوەکانی ئەنفال بگرن .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌