نیسان 03, 2015 Omer ئهرشیف, ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شاهێد حاڵ بە دیار تاوانی ئەنفالەوە
شاهێد حاڵ بە دیار تاوانی ئەنفالەوە
ئا: تەها سلێمان
لەماڵپەڕی جینۆساید کورد وەرگیراوە
قسەو گێڕانەوەی ئەو شاهیدحاڵانەی “شاهیدحاڵی” زیندوون بە دیار شاڵاوەكانی تاوانی ئەنفال، بەشێك بوون لە كاریگەرییەكان بە سەر بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكان لە سەر دۆسیەی ئەنفال، ئێمە لەم بەشەی كارەكەماندا تەنها “8” شاهید حاڵمان وەرگرت. بەمە دەتوانین نموونەیەكی روون، بەڵگەیەكی تری سەلمێنراو، لە دۆسیەی تاوان و شاڵاوەكانی ئەنفال ببینین و بخوێنینەوەو لێینانەوە وانەو ئەزموون فێربین. یادەروەری و چیرۆكی بەشێك لەم شاهید حاڵانە مرۆڤ دەتاسێنێ، لە بەردەم پرسیاری سەیرو حاڵەتی سەیردا راتدەگرێ، با پێكەوە گوێیان لێبگرین.
یەكەم: شاهید حاڵ یونس حاجی حاجی
تەمەن 1969، پیشە كاسب، دانیشتووی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، دەڵێ: دوای ئەوەی هەواڵی لێبوردی بۆ كوردمان بیست، خۆمان دا بەدەستەوە، دواتر برویانە بۆ رێكخراوی كارو باری باكور تایبەت بە كورد، مامەڵەیەكی زۆر ناشرینیان لە گەڵ كردون، دوای ماوەیەك لە دەستگیركردنمان، بە ئۆتۆمبێل رەوانەیان كردین، وتیان بەرەو بەغداد دەڕۆین، دوای مەسافەیەك ئۆتۆمبێلەكان وەستان و سەربازەكان دەستگیركراوەكانیان داگرتە خوارەوە، من حەوتەمین كەس بووم، لە دووری ئۆتۆمبێلەكە دەستیان بەدەستمەوەو دایانیشاندم، هەر بە دانیشتنم لە سەر عەرزەكە یەكسەر لەناو چاڵێك نوقم بووم، كەسێكم لە ناو چاڵەكە بینی، ئەوكاتە هۆشم لە دەستداو دوای هۆشم بۆ گەڕایەوە، بینیم بەشی خوارەوەی جەستەم لەناو گڵدایە، شۆفەڵێكم بینی بۆ جاری دووەم خۆڵی دەكرد بە سەرماندا، هەوڵم دا دەرچم، تاریكی و سەرقاڵی حەرەسەكان بۆ داپۆشینی دەستگیركراوەكانم بە دەرفەت زانی و لە ناو چاڵەكە هاتمە دەرەوە. من گوێم لە دەنگی تەقە نەبوو لە دەستگیركراوەكان، بەڵام پێم وایە ئەو شێوازەی بەكاریان هێنا بۆ لە ناو بردنمان، دەستگیركراوەنیان كردە ناو چاڵەكەوەو بە خۆڵ دایان پۆشین بۆ ئەوەی بخنكێن و بمرن و خۆیان زیندووبن.
دووەم: شاهید حاڵ خدر قادر مەحمەد
تەمەن 1970، پیشە كرێكار، دانیشتووی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بەم شێوەیە شاهیدی دەداو دەڵێ” لە مانگی 5ی 1988 فڕۆكە عێراقیەكان هەڵسان بە تۆپبارنكردنی ناوچەكەمان “بالیسان” بە شێوەیەكی دیاری كراو گوندی “وەرێ”. بە چەكی كیمیاوی لێیاندا، لە ژێری كاریگەری ئەم تۆپبارانەدا زیاتر “300” كەس گیانیان لە دەستدا، ناوەكانیان نازانم، لە بەر ئەوەی من خەڵكی گوندەكە نەبووم، من تەنها پێشمەرگە بووم و بارەگامان لە نزیك ئەو گوندە بوو.
سێیەم: شاهید حاڵ عەبدوڵا عەبدلقادر عەبدوڵا
تەمەن 1948، پیشە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، دانیشتووی سلێمانی، بەم شێوەیە شاهیدی دەداو دەڵێ” من دانیشتووی گوندی گۆپ تەپە بووم، لە بەرواری 3-5-1988 كاتێك لە گوندەكە دەژیام، بینیم جەیش پێشڕەوی دەكات، ئەوكاتە تووشی سەرسوڕمان بووم، هەستمان كرد لە لێواری ترسداین، لە هەمان رۆژدا فڕۆكەم بینی بیرم نایە ژمارەیان چەند بوو، دابەش ببون بە سەر گوندەكانی تردا، گوندەكەی ئێمە روو بە رووی تۆپباران بویەوەو دوكەڵی لێبەرز بوەوە، دەنگی تۆپەكان نزم و بۆنێكی هێمن، من ئەوكاتە بە پێچەوانەی بۆنەكەوە وەستام، دەستم بە بانگكردنی خەڵكی گوندەكە كرد، كەوا گوندەكە بە چەكی كیمیاوی لێی دراوە، لە بەر ئەوەی من لە جەیشی عێراقی بووم و لە سنفی كیمیاوی بووم، راهێنانم پێكرابوو لە سەر چەكی كیمیاوی. ئەو كاتە من “25” كەس لە خێزانەكەم لە دەستدا، ئەوەی بیرم دەكەوێتەوە ” دایكم عائیشە عەبدلكەریم، هاوسەرەكەم فەهیمە عەبدل رەحمان، مناڵەكان هەتوان و تێشوو تابان و تاڤگەو شاخەوان، كەسم بۆ نەمایەوە تەنها كچەكەم “تارا” نەبێت. هەروەها براكانم ” لەتیف و ئومێد”م لە دەستدا، هاوسەرو مناڵەكانیان هەموویان لە گوپ تەپە گیانیان لە دەستدا. دوای دەدەقیقە لە كیمیابارنكردنەكە بەرەو گوند لە گەڵ برادەرو هاوڕێكانم بە رێكەوتم، ئێمە ئەوكات چوار كەس بووین، داوام لە هاوڕێكانم كرد جەمەدانی كوردی تەڕ بكەن و لە شێوەی دەمامك بەكاری بێنن، من خۆم پارچەیەك قوماشم تەڕكردو دام بە لوت و دەم و چاومدا، لە نیوەی رێگا بەرەو گوند، یەكێك لە ئافرەتەكان ئاگاداری كردمەوە “ئەی هاوار كەست بۆ نەماوە” واتە هەموو كەسەكانم كوژراون یان مردوون. تۆپبارانی گوندەكە لە سێ لاوە بووبە شێوەی سێگۆشەیی، هەموو دەورەكە بۆ گوند بوو، كاتی مەغریبیان هەڵبژارد بۆ تۆپبارانەكە، چونكە ئەم كاتە هەموو خەڵك بۆ نان خواردن كۆ دەبنەوە بە تایبەت كاتەكە مانگی رەمەزان بوو.
لێرەوە چیرۆكەكەی ئەم شاهید حاڵە رادەگرین و پێمان وایە هەموو شتێك روونە.
چوارەم: فائق مەحمەد ئەمین
تەمەن 1957، پیشە دكتۆری جەراح، دانیشتووی شاری سلێمانی، لە شاهیدی داندا دەڵێ: من لە 4-4-1982 تا كۆتایی 1989 دكتۆر بووم لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، نەخۆشخانەیەكمان هەبوو بە ناوی “شۆڕش” لە كاتی كاركردنم لە 4- 4- 1982 تا 17- 4- 1987 ئەو حاڵەتانەی دەهاتنە لام و چارەسەرم كردوون، بەركەوتووی چەكی تەقلیدی بوون. لە شەوی 17 و 18 -4- 1987 من گوندی “بیركێ” كە سەر بە شارۆچكەی “سەرچنارە” بووم، لە خەو هەڵیان ساندم و وتیان بەركەوتوویەكی چەكی كیمیاویمان هەیە، پیاوەكەم بینی ناوی ” مەهدی” بوو، نەیدەتوانی هیچ ببینێ، كاتێك پشكنینم بۆ كرد چاوەكانی سوور بوون و بەردەوام فرمێسكی لێدەهات، تووشی تەنگە نەفەسی ببوو، بە پێی رێنمایی پزیشكی و ئەوەی دەمزانی بۆم دەركەوت بە گازی خەردەلی كیمیاوی بەركەوتوە. دوای دوو رۆژ شەوی 19 و 20-4- 1987 لە گوندی “بیركێ”وە بەرەو گوندی “بەرگەڵو” بەرێكەوتین، پێویست بوو لە سەرمان بگەینە گوندی “قزلە” بەڵام لە پشتەوە رۆشتین لە بەر ئەوەی بەرچەكی كیمیاوی كەوتبوو. لە رۆژی 21-4- 1987 گەشتمە “بەرگەڵو”و پەیوەندیم كرد بەو نەخۆشخانەوە كە تیایدابوو، لەوێ چاودێری ئەو كەسانەم دەكرد كە بەر چەكی كیمیاوی كەوتبوون، دكتۆر هەڵۆم لە گەڵ بوو، ئەوانەی بەرچەكی كیمیاوی كەوتبوون “30” كەس بوون، تەماشای “8”یانم كرد بۆم دەركەوت بە چەكی كیمیاوی لێدرابوون كە یەكێكیان مناڵ بوو تەمەنی 8 بۆ 9 ساڵ بوو. لە كاتی كاركردنم لە نەخۆشخانەی گوندی “بەرگەڵو” لە رێگای ئامێری لاسلكی فەرماندەی هێزی پێشمەرگەوە ئەوەم زانی كە ناوچەی “قەرەداغ و جافەران” بە چەكی كیمیاوی لێیان دراوە، دوای دە ڕۆژ لە “بەرگوڵو” گەڕامەوە بۆ ناوچەی “قەرەداغ”، هەندێ خەڵك هاتن بۆلام كە “4” چواركەس بوون و بەر چەكی كیمیاوی كەوتبوون، یەكێكیان بە “رێبوار ئەنوەر” بانگیان دەكرد، هەموویان بە دەست چاویانەوە دەیان ناڵاندو خەڵگی گوندی قەرەداغبوون. دەمەوێ بۆ دادگای روون بكەمەوە لە ساڵی 1985ەوە ئێمە لە گوندەكان دەرچووین و بارەگای هێزی پێشمەرگەمان لە دەرەوەو دووری گوندەكان درووست كرد.
لە رۆژی 27-2-1987 كاتژمێری “3”ی ئێوارە، كۆمەڵێك فڕۆكە بە ئاسمانی “قەرەداغ”دا دەسوڕانەوە، هەستمان كرد ئەم فرۆكانە دەیانەوێ ناوچەكە بۆردومان بكەن، ئەوەش روویداو هەستم كرد دەنگی تەقینەوەكان نزمن، لە ژێرزەمینەكە دەرچووم و دوكەڵێكی چڕم بینی بەرز دەبوەوە كە بە دوورایی “700” مەتر لە منەوە دوور بوو، بۆنی شتێكم كرد كە هەر لە بۆنی سێوی گەنیو دەچوو، بانگی خەڵكەكەم كرد كە لە ژێرزەمینەكان بمێننەوە، لە بەر ئەوەی ئەو چەكەی بەكارهاتوە چەكی كیمیاویە، هەروەها رێنماییم بە پێشمەرگەكاندا بچن بۆ گوندی “بەلەك جاڕ”و خەڵكەكە ئاگادار بكەنەوە كە ئەو چەكەی بەكارهاتوە چەكی كیمیاویە. دوای تێپەڕبوونی “30” دەقیقە ئاگادارییان كردمەوە گوندەكانی “بەڵخە، تەكیە، بەلەك جاڕ” سەر بە شارۆچكەی قەرەداغ بە چەكی كیمیاوی لێی دراوەو سەدان كەس بەركەوتوون، ئەو گازەی بەكارهێنرا لە بۆردوومانەكە “گازی خەردەل” بوو، كاتێك ئەم “گاز”ە بە كار دەهێنرێ راستەوخۆ كاریگەری لە سەر ” چاو، پێست، هەرسكردن” دادەنێ، و كاریگەری راستەوخۆ لە سەر هەناسەدان دادەنێ، هەروەها هۆكارێكیشە بۆ سەرەتان. دوای “12” ساڵ بەرگری لەش لە بەرامبەر نەخۆشی كەم دەكاتەوەو دەبێتە هۆكاری تووش بوون بە شیرپەنجەی خوێن. لە بەرواری 22 -23- 3- 1988 لە ماڵەكەی خۆم لە گوندی “ئیمام حەمزە” بووم و گوێم لە رادوێ دەگرت، گوێم لە دەنگێكی غەریب بوو ئاگاداری بڵاو دەكردەوە، كاتێك چوومە بەرزاییەك بینیم زانیم دەنگەكە لە “سێوسێنان”وە دێت، وەرز زستان بوو، كات نزیكی مەغریب بوو، توانیم رۆشناییەك ببینم كە لە “سێوسێنان”وە بوو، لە ئاگر دەچوو، دووكەڵ بەرز دەبوەوە، دوای “30 بۆ 45″ دەقیقە دكتۆر ناسیح هات بۆلام و ئاگاداری كردم كە ناوچەی “سێوسێنان” بەر بۆردومانی كیمیاوی كەوتوە، پێویستە بڕۆم بۆ نەخۆشخانەو رۆشتین بۆ نەخۆشخانە، نزیكەی “70” كەسی لێبوو بەر چەكی كیمیاوی كەوتبوون بە گازی ئەعساب، چارەسەرمان بۆكردن و كەسیان لێنەمردن، توانیم یەكێكیان بناسم ئەویش پیاوێك بوو بە ناوی “عوبێد” كە هاوسەرەكەی و مناڵەكانی لە كاتی بۆردوومانەكە گیانیان لە دەستدابوو، هەروەها “حەسەن ئەحمەد” كە هاوسەرەكەی و مناڵەكانی گیانیان لە دەستدابوو، هەروەها “حمە لاو مەحمەد رەسول” و “كەماڵ تۆفیق”، ئەوەشمان زانی كە لەو بۆردوومانەداو لەو شەوەدا “72” هەفتاو دوو كەس لە گوندی “سێوسێنان” گیانیان لە دەستداوە. بۆ زانیاری خەڵكی گوندی ناوبراو هەموویان سەرقاڵی كشت و كاڵ بوون و هیچ پەیوەندییەكیان بە پێشمەرگەو سیاسەتەوە نەبوو، تەنها یەك كەس ئەویش مەحمەد مەهدی هادی” پێشمەرگە بوو، كە دایكی بەردەوام پێی دەوت واز لە پێشمەرگایەتی بێنێ لە ترسی گیان لە دەستدانی، بەڵام ئەوەی لەو شەوەدا روویدا ساروخێك كەوتە سەر ماڵەكەیان و هەموو ئەندامانی خێزانەكەیان كوشت و تەنها “مەحمەد مەهدی هادی” رزگاری بوو، ئەویش لە ناوچەی دۆكان لە هەمان شەودا بەرچەكی كیمیاوی كەوتبوو.
لە رۆژی 3-5-1988 كاتژمێری نزیك حەوت و چارەك بە كاتی هاوینە كۆمەڵێك فڕۆكە بە ئاسمانی گوندی “قزلەر” دەسوڕانەوە، گوێم لە دەنگی نزمی تەقینەوە بوو، زانیم كە بۆردومانی چەكی كیمیاویە، دوای تێپەڕبوونی “30” دەقیقە زانیم كە گوندی “گۆپتەپەو كانی هەنجیر” سەر بە شارۆچكەی ئافجەلەر بە كیمیاوی لێی دراوە، ئەمەم لە رێگەی گەشتنی بەركەوتوەكانەوە زانی، دوای نیو كاتژمێری تر ناوچەی “عەسكەر” بەر بۆردومانی كیمیاوی كەوت، با بۆن و گازەكەی بەرەو لای ئێمە “قزلەر” دەهێنا، من و كۆمەڵێك لە هاوڕێكانم بەركەوتین وەك ناوسك چوون و كۆكەو چاو سوور بوون، رۆشتم بۆ نەخۆشخانەی نزیك گوندی “ئەختر” لەوێ تا 18 و 20- 5- 1988 مامەوە، دیسان فڕۆكەكان بە ئاسمانی ناوچەكە دەسوڕانەوە گوێم لە دەنگی بۆردومان و تەقینەوە نەبوو، دڵم خۆش بوو كە ئەم جارە بۆردومانیان نەكرد، لە كاتژمێری 11ی شەو پێشمەرگە ئاگاداریان كردم كۆمەڵێك بەركەوتووی چەكی كیمیاوییان هێناوە بۆ نەخۆشخانە، كاتێك دەرچووم بۆ بەردەم دەرگای نەخۆشخانە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی جۆری زیلم بینی لە بەردەم دەرگای نەخۆشخانە وەستاوە پڕ بوو لە بەركەوتووی چەكی كیمیاوی كە ژمارەیان “30” كەس بوو، كاتێك تەماشایانم كرد زانیم كە بەرچەكی كیمیاوی كەوتوو “گازی ئەعساب”، بە درێژایی شەو بەردەوام بووم لە چارەسەركردنیان، بۆ بەیانیەكەی كۆمەڵێك كەسی تریان بە تەراكتۆری كشت و كاڵی هێنا بۆ نەخۆشخانە كە خەڵكی گوندی “وەرێ” بوون و ژمارەیان نزیك “35” كەس بوون، پشكنینم بۆ كردن و بۆم دەركەوت بە گازی ئەعساب لێیان دراوە، لە نێو بەركەوتوەكاندا مناڵ و ژنی بە ساڵاچوو هەبوون، سەرەتا مناڵێكم چارەسەر كردو گەڕامەوە بۆ لای عارەبانەی تراكتۆرەكە بۆ چارەسەری ئافرەتێك بینیم گیانی لە دەستداوە.
من بۆ دادگا تەئكیدی دەكەمەوە ئەو گوندانەی ناومان هێنان لە ئیفادەكەمدا كە روو بە رووی بۆردومانی چەكی كیمیاوی بوونەوە بە سارووخی كاتێوشا یان قومبەلە كە چەكی كیمیاوی هەڵگرتبوو، بە هیچ شێوەیەك بارەگای پێشمەرگەی لێنەبوە، وە هیچ شەڕێكی تیا رووینەدا، بە تایبەت ” سێوسێنان، گۆپ تەپە، گوڵان”.
پێنجەم: بەختیار حمە سەعید حمە رەشید
تەمەن 1972، پیشە فەرمانبەر، شوێنی دانیشتن شارۆچەكەی شۆڕش، قەزای چەمچەماڵ، دەڵێ”: لە بەرواری 15-4- 1987 من لە شارۆچكەی سەنگاو دادەنیشتم، بەبڕیاری حكومەت دەبوایە لە ماوەی “15 بۆ 20″ رۆژ ناوچەكە چۆل بكەین، بە پێچەوانەشەوە خانوەكەكان دەڕوخێنن بە سەر ئەوەی كە ماوەتەوە، بۆیە بەرەو چەمچەماڵ بەرێكەوتین، بۆ ماوەی مانگێك لەوێ ماینەوە، دوای ئەوە حكومەت ئاگاداری كردین بۆ ئەوەی پارچەیەك عەرز وەربگرین بۆ ئەوەی تیای بژین، ئاگاداریشیان كردین كە شاری “شۆڕش”ی هاوچەرخ درووست دەكەن، بە پێچەوانەوە ئێمە لەناو خێمە دەژیاین و چواردەوردرابووین بە رەبیەی سەربازی و هیچ پێداویستیەكمان وەك ئاوو كارەبا نەبوو. لە مانگی چواری 1988 حكومەتی عێراقی بڕیاری دا هەموو خەڵكی ناوچەی “سەنگاو”و گوندەكانی دەورو بەری دەستگیرو دەستبەسەر بكات.
شەشەم: رووف حسێن كاكە هیمداد
تەمەن 1972، پیشە فەرمانبەر، دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، ئۆردگای شۆڕش، بەم شێوەیە ئیفادەی داوەو دەڵێ”: لە ساڵی 1987 من لە شارۆچكەی ” سەنگاو ” دادەنیشتم، لە 15-4-1987 حكومەت ناچاری كردین شارۆچكەی “سەنگاو” جێبێڵین و بەرەو “چەمچەماڵ” بڕۆین، ئاگاداریشی كردین ئەگەر ماڵەكانمان جێنەهێڵین لە ماوەی “15 بۆ 20″ رۆژ هەمووی دەڕووخێنن بە سەرمانا. لە چەمچەماڵ بە دوای خانوودا دەگەڕاین بۆ شوێنی نیشتە جێبوون، من لە چەمچەماڵ نیشتە جێبووم و لە گەڵ ماڵی مامم خانوویەكمان بە كرێ گرت، دوای ماوەیەك حكومەت ئاگاداری كردین كە پێویستە سەردانی قایمقامیەت بكەین، بە مەبەستی وەرگرتنی خێمەو نیشتەجێبوون تیایدا لە ئۆردگای شۆڕش، ئاگاداریشیان كردین لە حاڵەتی وەرنەگرتنی خێمەكە بێبەشمان دەكەن لە بەشەخۆراك و سەردانی كردنی دام و دەزگا مەدەنیەكان و بڕیاری دەستگیركردنمان دەردەكەن، كەچی كە لە “سەنگاو” بووین پێمانیان وت رەوانەی كۆمەڵگایەكی هاوچەرختان دەكەین، بەڵام بە داخەوە رەوانەی شوێنێكیان كردین خاكێكی پەتی نە كارەباو نە ئاوی تێدابوو، ئەویش ئۆردگای شۆڕش بوو.
حەوتەم: شاهیدحاڵ “ناوی پارێزراوە” لە دادگا
من لە 11- 4- 1987 دكتۆر بووم لە نەخۆشخانەی “بەرگەڵو”، ئەوكاتە ناوچەكە بە شێوەیەكی بەردەوام روو بە رووی تۆپباران دەبوەوە، بەڵام لەم رۆژەدا تۆپبارانەكە جیاواز بوو، لە بەر ئەوەی گوێمان لە دەنگی تەقینەوەی بۆمبەكان نەدەبوو، لە بەر ئەوەی ئێمە راهاتبووین گوێمان لە دەنگی تەقینەی بۆمب و تۆپبارانەكان بێت، ترس و دڵە راوكەمان زیادی كرد كە تا ئێستا هیچ بریندارێك نیە. بەڵام دوای تێپەڕبوونی “45” دەقیقە نەخۆش هاتن بۆ نەخۆشخانەو گومانمان بۆ هەندێ حاڵەت چوو، لەوانە ” سوور هەڵگەڕانی چاو، پێست”، دوای دەست كردن بە پشكنین بۆیان لە گەڵ بەشێك لە دكتۆرەكان گفتوگۆم كرد، بۆمان دەركەوت كە ئەمە دەركەوتنی نیشانەی بە كارهێنانی چەكی كیمیاوییە، بە دیاریكراوی “گازی خەردەل”، زۆربەی بەركەوتوەكان خەڵكی گوندە نزیكەكانی “بەرگەڵو” بوون كە نەخۆشخانەكەی لێبوو.
دوای ماوەیەك لە تۆپبارانی یەكەم، لە كاتی كاركردنم لە عیادەی خارجی، گوێم لە دەنگی تەقینەوە بوو لە ناوچەكە، لەم كاتەدا نەخۆشێك هاتە ژوورەوەو ئاگاداری كردم كە تۆپبارانە، لە گەڵیدا دەرچوومە دەرەوە، بینیم دووكەڵ بەرز دەبێتەوەو دواتر دادەبەزێتە بۆ زەوی و بڵاو دەبێتەوە، دەنگی تەقینەوەكانیش نزم بوون، ئەمەیە كە تۆپبارانی كیمیاوی لە تۆپبارانی ئاسایی جیا دەكاتەوە، لە بەر ئەوەی دووكەڵی تۆپبارانی ئاسایی خوڵەمێشیەو بەرەو بەرزایی بەرز دەبێتەوە، بە هەموو هێزی خۆم بانگم كرد تۆپبارنی چەكی كیمیاوییە، پێویستە رێ و شوێنی پێویست بگرینە بەر بۆ پاراستن، لە گەڵ كارمەندەكانی تری نەخۆشخانە نەخۆشخانەمان جێهێڵاو چوینە دۆڵێك كە زیاتر ئەمان بوو. بینیم بەشێك لە جوتیارەكان بەركەوتوون كە لە كێڵگەكانیاندا كاریان دەكردو هەموویان خەڵكی ناوچەكە بوون.
ئەم تۆپبارانە لە ناوچەی ” سەرگەڵوو، بەرگەڵوو، دۆڵی جافایەتی” بە تۆپی دوور هاوێژ بوو.
هەشتەم: شاهید حاڵ “ناوی پارێزراوە لە دادگا”
بەم شێوەیە ئیفادەی داوەو دەڵێ”: من دكتۆر بووم و لە ساڵی 1981ەوە مومارەسەی پیشەكەم دەكرد، لە ساڵی 1971 لە رۆژی 16-4-1974ەوە مومارەسەی پیشەكەم دەكەم لە بنكەی تەندروستی “خەتێ” لە دۆڵی بالیسان سەر بە قەزای خەلیفان، كە كاتژمێرو نیوێك بە ئۆتۆمبێل لە هەولێرو دووكاتژمێر لە سنووری ئێرانەوە دوورە. هەواڵێكمان پێگەیشت لە جەیشی عێراقی لە لای دۆڵی خەلیفانەوە دەستی بە جوڵە كردوە، من لە ناو گۆڕەپانی بنكەكە راوەستابووم لە گوندی خەتێ، هێلی كۆپتەرو فڕۆكەی جەنگی زۆرم بینی لە هەولێرەوە دەهاتن، دە فڕۆكەی هیلی كۆپتەرم ژمارد بە نزمی دەهاتن، هەروەها “6 بۆ 7″ فڕۆكەی جەنگیم ژمارد بەرەو گوندەكانی ناوچەكە دەهاتن، فڕۆكە جەنگیەكان دۆڵی “بالیسان و شێخ وەسانان”یان بۆردومان دەكرد، فڕۆكەكانم بینی بۆمبەكانیان لەو رێگایە دەدا كە بەرەو دۆڵەكە دەهاتن، یەكێك لە فڕۆكەكان قومبەلەی دەخستە خوارەوەو دەنگی نزم بوو، قومبەلەیەك كەوتە سەر ئەو رێگایەی بۆ خەلیفان دەهات، هەمان جۆری قومبەلەكە لە پشتی چیاكەوە كەوتە خوارەوەو دەنگی نزم بوو، گوێمان لە دەنگی نزمی تەقینەوەكان لە بالیسان و شێخ وەسانان بوو. دوای “10 بۆ 15″ دەقیقە جۆرێك لە بێدەنگی درووست بوو، بینیم فڕۆكەكان بەرەو هەولێر گەڕانەوە، بۆنێك بۆ لای رۆژئاواو بەرەو لای ئێمە دەهات، بۆنێكی غەریبمان دەكرد كە بۆنی گوڵی لێدەهات. بەرەو گوندی “توتمە” رۆشتم، بە چاوی خۆم بینیم فڕۆكەكان تۆپبارانی بالیسان و شێخ وەسانان و رێگای هاتن بۆ خەلیفانیان دەكرد، من مەبەستم بوو كە رۆشتم بۆ گوندی “توتمە”، بۆ زانیاری من پەیوەندیم بە هێزی پێشمەرگەوە هەبوو، چارەسەری هەموو خەڵكەكەو پێشمەرگەم دەكرد، لە كاتی گەیشتنم بۆ بارەگای سەرەكی پێیان راگەیاندم بالیسان و شێخ وەسانان روو بە رووی تۆپباران بوونەتەوە، دواتر گەڕامەوە بۆ بنكەی تەنردووستی خەتێ و دنیا تاریك بوو، لە ناو بنكەكە تا كاتژمێری “3”ی بەیانی لەوێ ماینەوە، لە دەنگی خەڵك و تەراكتۆری كشت و كاڵی بە ئاگاهاتم، دەیان خەڵكم بینی لە ناویاندا ژن و مناڵ و پیاو بەرەو بنكەی تەندروستیەكە دەهاتن، داوای هاوكارییان دەكرد، هەندێ نیشانەم بینی كە پێشووتر نەمدیبوو، هەموویان چاویان لە دەستدابوو، هیچیان نەدەبینی، چاویان سوور هەڵگەڕابوو، لە سەر جەستەی هەندێكیان برینی گەورەم بینی، زۆربەیان دەڕشانەوە یان ئیسهال بوون، من هەندێكیانم دەناسی خەڵكی كە خەڵكی بالیسان و شێخ وەسانان بوون، لە بنكەی تەندروستی هیچ پێداویستی و كەرەستەیەكی چارەسەری ئەم حاڵەتەمان نەبوو. لە كاتژمێری “4”ی بەیانی هێرش بۆ ئەو گوندانە دەستی پێكرد كە ئێمەی لێبووین، لە دەنگ و هاواری بریندارەكان لە بنكەكە گوێمان لە دەنگی پێشڕەویكردنی دەبابەكان بوو، تۆپبارانێكی چڕ دەستی پێكرد لە دەبابەو هاوكات تۆپی دوورهاوێژ، لەم حاڵەتەدا بەشێك لە خەڵكەكە بەباشیان زانی خۆیان بدەن بە دەستەوە، بەشێكی تر پێیان باش بوو هەڵبێن بۆ چیاكان، من و كارمەندانی بنكەكە بەشێك لە خەڵكەكەمان لە گەڵ خۆمان برد كە توانای رێكردنیان هەبوو بەرەو چیاكان رۆشتین، دۆخەكەمان زۆر خراپ بوو، ئەوان چاویان لە دەستدابوو بۆیە دەبوایە بیانگەیەنینە شوێنی مەبەست. بە ناو گوندی شێخ وەسانان تێپەڕین چۆڵ بوو، هیچ ئاماژەیەكی ژیانمان تێدانەبینی، هەموو شتێك مردبوو تەنانەت ئاژەڵ و پەوەرو باڵدارەكانیش. ئاژەڵەكانم دەبینی چاوو بینینیان لە دەستدابوو كەچی بە دوای ئاوو خواردن دەگەڕان، حەفرێكی گەورەمان بینی هی قەسف بوو، دوای دوو رۆژ هێرشەكە كۆتایی پێهات، جەیش پاشەكشێی كر دوای رووخاندن و سووتاندنی ناوچەكە، هەڵساین بە گەڕانەوە بۆ گوندەكان بینیمان گوندەكان و ماڵەكان هەمویان رووخاون، هەموو شتێك سووتاوە، یەك كەسی تێدا نەمابوو، تەنها ئاژەڵمان دەبینی بینینان لە دەستدابوو.
تێبینی :
ئەم بابەتە هەڵەی زمانەوانی و ڕینوسی زۆری تێدایە، بەڵام لەبەرئەوەی قسەی شایەتحاڵن ئێمە نەمانتوانی دەستکارییان بکەین، بۆیە هەموو هەلە زمانەوانی و یاساییەکان روبەروی ئامادەکار (تەها سلێمان) دەکەینەوە، هەروەها لە شایەتی دانی (خدر قادر مەحمەد) دا سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی کیمیابارانی وەرێ کەدەڵێت: (٣٠٠) کەس شەهید بوون ئێمە بەرپرس نین لە ناراستی چونکە بەپێی بەدواداچونی ئەنفالستان و سەردانی وەرێ ژمارەی شەهیدەکانی ئەو گوندە لە کیمیاباراندا (٣٦) کەسن .- ماڵپەری ئەنفالستان
سەرچاوە:
1- بەڵگەنامەكانی دۆسیەی تاوانی ئەنفال، لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، “43” فایل 2006 بۆ كۆتایی 2007
2- لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە “دۆسیەی ئەنفال” تەها سلێمان، چاپی یەكەم، 2015
3- اڵانفال، قرار محكمە، اشراف واعداد، الحقوقی بهزاد علی ادم، الگبعە اولی، 2014
نیسان 08, 2022 1
مارس 20, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
مارس 20, 2025 0
مارس 20, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.