• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

هەڵوەستەیەك لە گوندی قەیتول زانست و خوێنـدن بەر لـە ئەنفـال

ئازار 31, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هەڵوەستەیەك لە گوندی قەیتول زانست و خوێنـدن بەر لـە ئەنفـال


هەڵوەستەیەك لە گوندی قەیتول

زانست و خوێنـدن بەر لـە ئەنفـال

نوسینی محمد قەیتول

Document1.jpg qمامۆستا و قوتابیەكان تا چاڵەكانی مەرگ هاوسەفەری یەكتربوون، كورد ئەو نەتەوە خراپەكارو تێكدەرە نیە كە دوژمنانی لێرەو لەوێ‌ تۆمەتی تێكدەرو شاخاوی و شتی لەوجۆرەی دەخەنە پاڵ ، بەڵكو گەلێكی زانستخواز بووە و قەڵەمی  بەچەكێكی كاریگەر و گرنگ زانیوە بۆ بەرگریكردن لە خۆی و خاك و مانەوە و بەرەو پێشبردنی خۆی .

نەتەوەی كورد لەگەڵ گەشەكردنی ژیاندا هەوڵی داوە زانست و خوێندن پێشكەوێ ، چەندین كەسی دڵسۆز لە
پێناوی خوێندن و زانست و زمانی دایك دا تێكۆشاون‌و شەونخونییان كێشاوەو خەباتیان بۆكردووەو گیانی خۆیان لە پێناویدا كردوەتە قوربانی، ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بەردەوام لە هەوڵی لە ناودان و سڕینەوەی زمان و داب و نەریت و كەلتوری كوردا بوونە، ڕژێمی بەعس بەردەوام ڕێگری كردوە لەبەرەو پێشبردنی ئاستی هۆشیاری گوندەكانی كوردستان، زۆربەی گوندەكانی كوردستان پێش تاوانی ئەنفال خوێندنگەی لێ نەبووە و منداڵەكان لە خوێندن بێبەش بوونە یاخود ڕێگایەكی دووریان بڕیوە بەپێ بۆ گوندیك كە قوتابخانەی لێ بووە تا لە خوێندن و زانست و پێشكەوتن دانەبڕێن، بەرلە ئەنفال ئەو گوندانەی خوێندنگایان تێدا بووە حكومەت مامۆستاكانی گواستەوەو خوێندنی تێدا قەدەغەكرد.

گوندی (قەیتول )ی گەرمیان لە سەروەختی پەلاماری ئەنفالدا چوار مامۆستا گیانی خۆیان كردە قوربانی لەپێناو زانست و خوێندن و نیشتیمانەكەیاندا ، ئەو مامۆستایانە ملكەچی بریارەكەی حكومەت نەبوون‌و خوێندنگاكانیان بەجێ‌ نەهێشت بەڵكو هەر لەقەیتول مانەوەوەو هەتا دوا هەناسە دەرگای خوێندنگەكەیان دانەخست.

بۆ یەكەمین جار لە ساڵی (1959) قوتابخانەی سەرەتایی لە گوندی (قەیتول ) دامەزراوەو یەكەم ساڵی خوێندن (101) خوێندكاری هەبووە ،حكومەتی بەعس لە ساڵی (1985) قوتابخانەی لە گوندی (قەیتول) داخست و مامۆستاكان گواسترانەوە بۆ كەركوك و قوتابیەكان بەگەروی پڕگریانەوە گەڕانەوە ماڵەوە، بەڵام هەر ئەوكاتە چەند مامۆستایەكی دڵسۆز بەرەنگاری ئەو سیاسەتەی حكومەت بوونەوەو خەندەیان گەڕانەوە سەر لێوی منداڵانی دێ و نەیان هێشت چرای زانست بكوژێتەوە دەرگای قوتابخانەیان كردەوەو بوونە مامۆستا كە ئەوسا پێیان دگوترا مامۆستای شۆڕش ، ئیتر خوێندن بەردەوام بوو هەتا شاڵاوی ئەنفال نەك هەر خوێندن بەڵكو هەموو واتاكانی ژیانی پێچایەوە. پێش ئەنفالیش چەندینجار گوندەكە و قوتابخانە كە كەوتونەتە بۆمباران وهێرشی بێ ڕەحمانەی فڕۆكەكانی بەعس بەڵام بۆ تەنها ساتێكیش لەبەردەم ئەو هەرەشانەدا دەرگای خوێندن دانەخرا.

ماموستا ئةحمةد و قوتابيةكاني قةيتول لةسةيران سالي 1985بەداخەوە هەتا دەهات دەسەڵاتدارانی بەعس دڵرەقتردەبوون و دەستبەرداری ستەمكاری نەبوون هەتا لە میانەی پەلاماری ئەنفال و سیاسەتی پاكتاوكردنی گوندەكان لە بەرە بەیانی رۆژی  9/4/1988 حكومەتی بەعس بەهێزێكی زۆرو چەكی پێشكەوتووی جەنگیەوە هێرشی سەربازی كردە سەر گوندی قەیتول، دوای كاتژمێرێك شەڕو بەرگری كردن لەگەڵ هێزێكی ناهاوسەنگی پێشمەرگەو بەرگریدا هێزەكانی سوپا ئامانجیان پێكاو گەیشتنە ناو گوندەكەو دەستیان كرد بە وێرانكردن‌و تاڵانی و سەرئەنجام ماڵ بە ماڵی دێ و قوتابخانە و مزگەوتەكەیان روخاندو لەگەڵ خاكدا یەكسانیان كرد، لەو بەرەنگارییشەدا (3) پێشمەرگە شەهید بوون، یەكێك لە شەهیدەكان مامۆستا (عبدالواحید عبداللە محمد ناسراو بە مامۆستا وریا ) بەڕێوبەری قوتابخانەی (قەیتول ) بوو.

هەر ئەو رۆژە خەڵكێكی زۆری گوندی قەیتول كە ژمارەیان (151) مرۆڤی بێتاوان بوو لە ژن و منداڵ و پیاو گیران و ئەنفالكران لەناویاندا (3) مامۆستای قوتابخانەكەی گوندی قەیتول  بەناوەكانی (1- مامۆستا ئەحمەد ڕەشید ئەمین قەیتولی 2- مامۆستا سەرچڵ كەریم حسێن 3- مامۆستا فەوزی لەتیف ) لەگەڵ چەند قوتابیەك هەبوون ئەوانیش وەك هەموو خەڵكی گوند گیران و ئەنفالكران، و بەرەو چاڵەكانی مەرگ بران بۆ بیابانەكانی ڕۆژئاوای عێراق ، هەتا ئێستاش لمی بیابان پەنجەكانیان هەڵدەوەرێنی و دەس لەملانی یەكترن لە چاڵە لمەكانی بیابان ، مامۆستا شەهیدەكانیش گیانیان  كردە قوربانی لە پێناو خوێندن و زانست و نیش
تیماندا ، بێ خەم بنوون ئێوە وانەی دەم مناڵانی گوندن ئەمڕۆ .

وێنەی دووەم مامۆستاو قوتابیانی گوندی قەیتولن . بەداخەوە مامۆستا ئەحمەدو زۆربەی قوتابیەکان ئەنفالکراون .

لە کاک محەمەد قەیتولی وەرگیراوە .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌