• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ویستی كوردانی عێراق لەدەوڵەتانی دونیا: جینۆسایدی ساڵی 1988 بە فەرمی بناسێنن صۆفیا باربرانی

ئازار 30, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ویستی كوردانی عێراق لەدەوڵەتانی دونیا: جینۆسایدی ساڵی 1988 بە فەرمی بناسێنن صۆفیا باربرانی


ویستی كوردانی عێراق لەدەوڵەتانی دونیا: جینۆسایدی ساڵی 1988 بە فەرمی بناسێنن
صۆفیا باربرانی
ئامادەو وەگێڕانی: عومەر عەبدولكەریم
omerteno@yahoo.commccomer Abdulkarem  bo Anfalistan

26 ساڵ لەمەوبەر سەدام حوسێن كۆمەڵكوژییەكی لە دژی كوردانی كوردستان ئەنجامدا، كە بە شاڵاوی ئەنفال ناو دەبردرێت. تاوەكو ئەمڕۆش هیچ كام لەوڵاتانی جیهان جگە لە خودی عێراق ئەم كۆمەڵكوژییەیان بەشێوەیەكی فەرمی بەجینۆ ساید نەناساندووە.
سەدام بە شێوەیەكی سیستماتیك لە مانگی شوبات تاوەكو مانگی ئەیلولی 1988ساڵی ، لە كۆتا مانگەكانی جەنگی عێراق- ئێران، ئەو جەنگەی لە سەرۆكی عێراق پشتیوانییەكی زۆری وڵاتانی عەرەبی هەبوو، زیاتر لە (100) سەد هەزار كوردی عێراقی كوشت. لە مانگی مارسی 1988 سەدام فەرمانی بۆمبارانكردنی كیمیایی هەڵەبجە دەركرد، ئەو شاڵاوەی، كەبووە هۆی مردنی پێنج هەزار كوردی عێراقی.
بەشێك لە فراوانترین پرۆسە سەربازییەكانی عێراق لە دژی كوردەكان لە 14ی ئەپریڵی 1988 ئەنجام درا،لەو رۆژەوە تاوەكو ئێستا بە رۆژی یادكردنەوەی فەرمی قوربانیانی ئەنفال ئەناسرێت.
پشتگیریی لەئاستی پەرلەمانیدا
كۆمەڵكوژیی ئەنفال لەلایەن پارلەمانەكانی بەریتانیا، سوید، نەرویج، كۆریای باشور، بە شێوەیەكی فەرمی ناسێندراوە، بەڵام جگە لە دەوڵەتی عێراق هیچ كام لە وڵاتانە ئەو ڕووداوەی بە جینۆساید نەناساندووە. ئەم بابەتە مۆڵەتی ئەوە بە زۆرێك لە دەوڵەتانی تر ئەدات لە پێشهاتە مافی و یاساییەكان، پشتیوانی دارایی و تەقەمەنی لە رژێمی سەدامی حسێن لەو كاتە دیاریكراوەداكردووە خۆیان لابدەن.
كوردانی عێراق بە شێوەیەكی دیارو ئاشكرا، ڕەخنە لە بەریتانیا ئەگرن، چونكە ئەم وڵاتە یەكێك بووە لە پشتیوانانی فرۆشتنی چەك و تەقەمەنی بەڕژێمی سەدام لە دەیەی هەشتاكاندا.
بەیان سامی عەدولرەحمان، نوێنەری باڵای دەوڵەتی ناوچەیی كوردستان لە بەریتانیا ئەڵێت:”ئەوەی، كە بەریتانیا وەكو داكۆكیكاری پاراستنی مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری دونیاو ئەو كیشوەرەی، كە بۆ ئازادكردنی كوردستان كۆمەك و هاوكاری كردووە، شاڵاوی ئەنفال بە جینۆسایاند ناناسێنێ‌، بەڕاستی نا ئومێدكەرەو بێ‌ هیوامان ئەكات”
نەدیم زەهاوی، نوێنەری كورد، كە لە ساڵی 2012 بۆ بە قەرمی ناساندنی جینۆسایدی ئەنفال لە پەرلەمانی بەریتانیا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە واژووی كۆكردووە، ئەڵێت :”ئەگەر دەوڵەتانی ڕۆژئاوا كۆمەڵكوژی سیستماتیكی كوردەكان بەدەستی ڕژێمی سەدام بە جینۆساید بناسێنن،لە راستیدا هاوكاری و كۆمەكیان كردووە بۆ ئەوەی دادپەروەرییەكی كەم بۆ ئەو خەڵكەی، كە لە كاتی ڕژێمی سەدامدا ڕەنج و ئازارێكی زۆریان هەڵگرتووە، بەرقەرار بێت”.
ڕەهەندی ڕاستەقینەی پشتیوانییە چەك و تەقەمەنییەكانی دەوڵەتی مارگارێت هیڵدا تاتچەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا( Margaret Hilda Thatcher ) لە ڕژێمی سەدام حسێن، لەساڵی 2011 ئاشكرا بوو، ئەو كاتەی، كە بەشێك لە بەڵگە نامە نهێنییەكانی دەوڵَََەتی بەریتانیا لە ساڵی 1981 كەوتە بەر دەستی ڕایگشتی. ئەم بەڵگەنامانە ئەوە پیشان ئەدەن، كە تاتچەر بە ڕێكەوتننامەكان،بۆفرۆشتن‌و پێدانی چەك‌و تەقەمەنی لەگەڵ عێراقدا ڕێككەوتووەو چاویشی تەنانەت لەسەر فرۆشتنی چەك و تەقەمەنی بەشی تایبەتی بەریتانیا لەگەڵ ڕژێمی سەدام حوسێن داخستووە. لە ڕاستیدا ناوبراو عێراقی وەكو بازارێكی بەهێزی سودمەند بۆ پیشەسازی و بەرهەمهێنانی چە ك و تەقەمەنی بەریتانیا زانیووە.
تا كۆتاییەكانی دەیەی هەشتا ، بەغداد بارودخانەیەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی بۆ خۆی دروستكرد، بەشێویەك، كە ئەیتوانی هاوكات هەم بەردەوام بێت لەجەنگ لەگەڵ ئێران و، وە پرۆسەی ئەنفالیش لە دژی كوردەكان دەست پێ بكات.
زەهاوی ئەڵێت:”بەداخەوە دەوڵەتانی سەرتاسەری دونیا چاویان لەسەر تاوانەكانی سەدا حوسێن لەدژی كوردەكان داخستووە”.
پشتگیری ماف و یاسایی
كۆمەڵكوژی سیستماتیكی و ئامانجداری كوردەكانی عێراق، بە پێی كۆنگرەی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە جینۆ ساید، بەوردی لە ژێر پێناسەی (جینۆساید یان ڕەگەزكوژی) هاتووە، بەڵام دەوڵەتی ئێستای بەریتانیا ئەڵێت، پێدانی جینۆساید بە ڕووداوەكانی وەكو ئەنفال كارێكە، پێویستە لە دادگایاساییەكان بەدواداچوونی بۆ بكرێت، نەك لە لایەن ناوەندە سیاسیەكانەوە.
جۆن میچێل یاریدەدەری كۆنسولگەری بەریتانیا لە دەوڵەتی ناوچەیی كوردستانی عێراق ئەڵێت:”لە بەریتانیاهەموومان ئەوەمان قبوڵە، كە شاڵاوی ئەنفالی سەدام حسێن، تاوانێكی گەورەو ترسناك بووە و هەمووشمان ڕەنج و ئازارو نەهامەتییەكانی كوردەكانمان لەبەرچاوە، بەڵام بەفەرمی ناساندنی جینۆسایدێك، تەنها كارێكە، كە ناوەندێكی دادوەری ئەتوانێ‌ یەكلایی بكاتەوە. ئەم كارە لەئەستۆی دەوڵەتێك نییە، بڵێ‌ چ شتێك تاوان بووەو چ شتێك نەبووە. تاكو ئێستاش هیچ دادگایەكی نێودەوڵەتی حوكمی ئەوەی نەداوە، كە ئەنفال، جینۆساید بووە”.
هیو میچێل ڕۆبێرتسۆن (Hugh Michael Robertson) وەزیری بەریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش لە یەكێك لە بڵاوكراوەكاندا نووسیویەتی:”لەهەمان ئەو كاتەی، كە ئێمە بە بەردەوامی رق لێبونەوەی خۆمان لە لەبەرانبەر هێرشەكانی سەدام حوسێن بۆ سەر كوردەكانی عێراق ڕادەگەیەنین، بەڵام دەوڵەتان دەسەڵاتی بڕیاردانیان لەبارەی مەسەلەیەكی یاسایی ئاڵۆزی وەكو جینۆساید نییە. ئەمە بڕیارێكە ئەبێ‌ لە لایەن پێكهاتە دادوەرییەكانەوە بڕیاری لەسەر بدرێت”.
بەڵام زۆرێك لە سیاسەتمەدارانی كورد، دژی ئەم لێدوانانەن. بەیان سامی عەبدولڕەحمان ئەڵێت:”زۆر دوورە، كە ئێستا 26 ساڵ بەسەر تاوانەكانی ئەنفال و هەڵەبجەدا تێپەڕێوە، كە ئاراستەیەكی دادوەری نێودەوڵەتی بۆ بەدواداچوون بەو كەیسەدا پێك بهێنرێت”.
گاڤریەل مایرۆن (Gavriel Mairone)، دامەزرێنەرو بەڕێوبەری دەزگای یاسایی (MM-LAW LLC) بەرگری لە مافی قوربانیەكانی جینۆساید دەكات و دەڵێت:”ئەگەر دەوڵەتێك ڕووداوێك بە فەرمی بە جینۆساید بناسێنێ‌، ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی، كە ئەو دەوڵەتە لە ڕووی یاساییەوە بەرپرس و وەڵامدەرەوەی ئەو هەنگاوانەی ڕابردووی، كە ناویەتی، نییە، بەڵام ئەگەر لە دژی یەك دەوڵەت سكاڵا كرابێ‌،ئەوا ئەوبابەتە لە داگا زۆر لاواز ئەبێت ئیتر ناتوانێ‌ بە ئاسانی نكۆڵی لەوە بكات، كە ئەو ڕووداوە جینۆساید بووە”.
لەپشت ئەو وشەیەوە چ واتایەك هەیە؟
وا دەر ئەكەوێت باس و مشت و مڕی تایبەت بە جینۆسایدو ناسینی ڕووداوێك، ئەچێتە مەیدانی واتاناسیشەوە، بەڵام لە دیدی زۆرێك لە كوردەكانەوە، ڕاگەیاندنی فەرمی ڕووداوەكانی ساڵی 1988 وەكو جینۆساید، ئەتوانێ‌ ئازاری ڕۆحی ئەوان لە ئاستی تاك و لە ئاستی كۆمەڵیشدا تا ڕادەیەك ساڕێژ بكات.
فەلاح مستەفا،بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەڵێت:” هەندێك لە خەڵكی ڕەنگە وابیر بكەنەوە بابەتەكە پەیوەندی بە سزاو پارە وەرگرتنەوە هەبێ‌، بەڵام لە دیدی ئێمەوە ئەم بابەتە (راگەیاندنی فەرمی جینۆساید) گرنگی هەیە، چونكە ئەتوانێ‌ ببێتە لەمپەر لەبەردەم دووبارە نەبووەنەوەی ڕوداوگەلێكی وەهادا. ئەگەر كۆمەڵگەی جیهانی هاوپەیمان بن و مۆڵەت نەدەن ڕووداوەكانی لەم چەشنە دوووبارە ڕوو بدەنەوە، ئەمەش بۆ ئێمەی كوردەكانیش ئەبێتە جۆرێك لە ساڕێژ بوونی برین و ئازاری ڕۆحی و ئەخلاقیش”.

سەرچاوە: الجزیرە

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌