• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

گۆڕە بێتەرمەكان و تەرمە بێگۆڕەکان.!!

ئازار 26, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە گۆڕە بێتەرمەكان و تەرمە بێگۆڕەکان.!!


 گۆڕە بێتەرمەكان و تەرمە بێگۆڕەکان.!!

 عومەر محەمەد .

١٢/٣/٢٠٠٩

ڕەنگە کورد تاکە میللەتی سەر روی دنیا بێت کە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر گیانبەختکردووی بەبێ کفن و گٶربن ؟ رەنگە تاکە میللەتیش بێت گۆرستانەکانی بێ تەرم بن، ئایا ئەمە راستە یاخود klisa 2مەتەڵە ؟! بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە سەردانێکی مۆنۆمێنتی کلێسە پێویستە، هەروەها بۆ تەرمە بێگۆڕەکانیش دیسانەوە دەبێت باڵی خەیاڵمان بنێرینەوە بۆ بیابانەکانی عەرەبستان ! لەوێ تەرمی ئەنفالکراوەکان بێگۆڕن و لە کوردستانیش گۆڕەکان بێ”تەرم”ن ئەوەیە ئاڵۆزی دۆسێی ئەنفال .

گوندی کلێسە لەو دیو چیای کەڵکەسماق و لە قەراغی ڕوباری زێی بچوک گیرساوەتەوە، گوندێک ئەنفال گورزی کەمەر شکێنی لیداوە بەڵام نەمردووە، کڵێسە ١٣٥ کەسیان ئەنفالکراوەو یەک کەسیشیان بە کیمیاباران گیانی لەدەستداوە، تاقە گوندە کە بەشان و قۆڵی دانیشتوانەکەی مۆنۆمێنتێکیان بۆ ئەنفالکراوەکانیان کردووەتەوەو هۆڵێکیشیان بۆ گەلەری و کۆکردنەوەی وێنەو بەڵگەی قوربانیەکانیان دروستکرووە، بەتەنیشت هۆڵەكەشەوە باخچەیەكی بچكۆلە كەپەیكەری ئەنفال‌و كێلی بێگۆری ئەنفالكراوەكان بەشێوەیەكی ئەندازەیی دروستكراون، كلێەكان بەلاری دانراون‌و بەرەنگێكی سپی بۆیاخ كراون‌و لەسەر هەر كێلێكیش ناوی سیانی قوربانیەكی ئەنفال و نیشانەیەكی پرسیاردانراوە، بەڵام  پێویستە هەموو ئەو راستیە بزانن کە لە نێوانی ئەو كیلانەی ناومۆنۆمێنتەکەی گوندی کڵێسەدا هیچ تەرمێك بوونی نیە كە من بە گۆڕە بێتەرمەكان ناویان دەبەم . ئەمەش وەكو ئاماژەیەك بۆ بێسەروشوێنكردنی ئەنفالكراوەكان‌و چارەنوسی نا دیاریان ، وەك بڵێی بە جیهانی ئەمڕۆ بڵێن كوان ( ئەنفالكراوەكانمان ؟ هەرهیچ نەبێت كوان تەرمەكانیان ؟) دەتوانم بلێم  كوردستان تاكە شوێنی سەرگۆی زەوییە كە كێلی بێگۆڕوگۆڕی بێتەرمی تێدایە ! مردووەكانی كورد زۆرترین رێژەن كە لە بیابانەکانی خواروی عێراقدا بەکۆمەڵکوژراون بەڵام بێگۆڕن ! ئەوەش گەورەترین بێحورمەتیە بە مرۆڤ بوونی کوردو مافەكانی .

 لەناو باخچەی مەزارەكەدا قوربانیەكانی گوندی كلێسە بەكێلەكانیاندا دیارە كە زۆر خێزان هەن هەموویان ئەنفالكراون، ئەو خێزانانە یان هەموویان لە بەین چوون یان تاقە كەسێك یاخود لە كەسێك زیاتریان لێ دەرباز بووەو بەهەر هۆیەکەوە بووە گەراوەتەوە، دەنا ئەوەی تری هێشتا بێسەروشوێنە.

خانەوادەی واشیان تێدایە تاقە كەسێكیان لێدەربازنەبووەو هەموویان ئەنفالكراون. بۆ هەر میوان‌و رێبوارو گەریدەیەك كەسەردانی ئەو مەزارە پڕ ئازارە بكات، راستەوخۆ دەكەوێتەبەردەمی گەران بەدوای پرسیارێكدا كە دواجار دەبێ‌ لە دوای سەرانی بەعس‌و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لەپێش هەموویانەوە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە.. پرسیارەکە ئەوەیە ئەم مرۆڤانە چیان لێبەسەرهات ‌و لە كۆێ‌ كۆمەڵكوژ كراون..؟ کە کۆمەڵکوژکران قەرەبوویان چیە ؟ ئێمە ناپرسین بۆچی ئەنفالكران‌و بۆچی كۆمەڵكوژكران، چونكە وەڵامەكەی دەزانین، تەنها لە بەرئەوەی كوردبوون‌و نەیاندەویست زیدی خۆیان بگوازنەوە بۆناو ئەو دەدوانزە كۆمەڵگا زۆرەملێ دۆزخیانەی بەعس ناوی لێنابوون ئۆردوگای هاوچەرخ‌و هەندێكیانی بەناوی سەروەریەكانی بەعسەوە ناونابوون، ئەمەش وەكو ئیستفزاز كردن‌و برینداركردنی هەستی ئەوخەڵكەی كە بەعس خۆی ئەنفالی كردبوون‌و كەسوكارەكەی بێسەرو شوێنكردبوون، لەوانە ئۆردوگای صمود، هەڵەبجە سەدامیە، ئۆردوگای نصر. بەڵام دەبێ‌ بپرسین كورد بەشێكە لە كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی یان نا ؟ ئەگەربەشێكە بۆ بەودەردە دەبرێ‌ ؟ كە برا بۆ قەرە بووی ناكرێتەوەو پارێزبەندی بۆناكرێ‌ ؟

ئەو ڕۆژەی چووینە سەردانیان ریكەوتی ١٢ ی /٢٠٠٩ دووشەممە بوو، ڕۆژێكی بێزەوق و خۆڵاوی بوو، هەر بە گەیشتنمان چەند كەسێكی گوندی كلێسە بە رێزەوە هاتنە پێشوازیمان، ئەگەرچی هەندێكیان دەستیان لە چیمەنتۆدا بوو قۆڵیان لە کارهەلماڵی بوو سەرقاڵی دروستكردنی حەوزێكی گەورە بوون لە تەنیشت هۆڵی مەزارەكەوە، بەڵام كورتماوەیەك بۆ بەخێرهاتنمان دەستیان لە كارەكەیان هەڵگرت‌و هاتن بەخوڵق و خۆیەكی لادێیانەوە بەخێرهاتنیانكردین‌و دوای ئەوەی كەمێك بەروخسارمانیاندا هەڵروانی و لە مەبەستی چونمان تێگەیشتن ئەوانیش گەڕانەوە سەركارەكانیان.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌