• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

منداڵێك دەمرێت و كفن دەست ناكەوێت

ئازار 26, 2015 Omer ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە منداڵێك دەمرێت و كفن دەست ناكەوێت


منداڵێك دەمرێت و كفن دەست ناكەوێت

ڕووداوێكی ڕاستەقینەی كیمیابارانی گوندی شێخ وەسان

نووسینی: هاوكار عبدالله

hwakar Abdwlla

زۆر جار كاتێك ڕووداوێكی ڕاستەقینە گوێ‌ بیست دەبین یان دەیخوێنینەوە موچرك بە هەموو گیانمان دادێت، زۆر پێ ی كاریگەر دەبیین، بەڵام ئەمجارەیان ئەم ڕووداوە جیاوازە بۆ من لە هەموو ئەو ڕووداوە ڕاستانەی كە من پێم زانیبێت، چونكە لەم ڕووداوەدا من ڕۆڵی ئەو كەسە دەبینم كە ڕووداوەكەی بەسەر هاتووە، واتە كارەكتەری بەسەرهاتە ڕاستەقینەكە منم، بەڵێ‌ خوێنەری بەڕێز با پێكەوە بزانین ئەم ڕووداوە چی بووە كە كاتی خۆی لە كیمیابارانكردنی گوندی شێخ وەسانان بەسەر من دا هاتووە.

لە بەرواری 16-4-1987 كاتێ‌ ڕژێمی بەعسی سەدام بێ‌ ویژدانانە هەستا بە بۆردومانكردنی گوندی شێخ وەسان بە چەكی كیمیایی، كە بووە هۆی ئەوەی زۆربەی خەڵكەكە شەهید بن، وە ئەو خەڵكانەی كە ڕزگاریشیان بوو بە سەخستی بریندار بوون، هەموو جارێك كاتێك دایكم و خوشكم باسی ڕووداوی كیمیابارانكردن دەكەن گریان دەیان گرێت و وردە وەردە فرمێسكە خەماویەكانیان بەسەر گۆنایان دا دەبارێنن، ڕووداوە زۆر تاڵەكانی ئەوكات دەیانباتەوە نێو ئازارە نەبڕاوەكانی ئەو ڕۆژە، بەڵام ئەوەی زۆر ئازاری پێ‌ دەخۆن كاتێ‌ بیریان دەكەوێتەوە برینداربوون و نەخۆشكەوتنی منە لەو كات، بەپێ‌ ی قسەی خوشك و دایكم من ئەو كاتە مناڵێكی بچووك بووم كە هێشتا ساڵێكم تەواو نەكردبوو، كاتێ‌ ڕژێم دەستی بە بۆردوومانی گوندەكەمانی كرد، بە چەكی كیمیاوی و گازە ژەهراویە خنكێنەر و سوتێنەرەكان، بەهۆی ئەوەی كە لەشی منداڵ ناسكە كەمتر بەرگەی سەختی و ئازار و سوتان دەگرێت، بۆیە ئەوكات من زیاد لە خەڵكانی دەوروبەرم برینداریەكەم بەچەكی كیمیاوی كاری تێكردبووم، بە جۆرێك كە هەرچی پێستم و لەشەم هەیە سوتابوو بە دووكەڵ و گازی كیمیاوی، بە شێوەیەك كە هەرچی ئومێدی ژیانە لە من بەدی نەدەكرا، كەوتبوومە ئاوزنگی گیانە الله و مردنەوە، بۆیە دایكم دەڵێت: من چاوڕێ‌ ی مردنم لێ‌ دەكردیت، چونكە حاڵ و وەزعت وانەبوو كە هیوای ژیانەوەم بۆ تۆ مابێ‌!! بەڵام ئەوەی زۆر ئازار و خەمم بۆ دەخوارد ئەوەبووە كاتێ‌ تۆ دەمردی هیچ پارچە كفنێك نەبوو تۆی پێ‌ كفن بكەین و لە گۆڕ بنێین، چونكە ماڵمان هەموو سوتابوو، لەترسی بۆردوومانكردنەوە لە چیاكانی دەوروبەری گوندی شێخ وەسانان لەنێو ئەشكەوت ژیانی كولە مەرگیمان بەسەر دەبرد، خوشكم دەڵێت: كاتێ‌ دایە “دەیگوت خۆزیا پارچە كفنێك هەبایە كاتێ‌ هاوكار دەمرێت پێمان كفن بكردایە” ئەم قسەیەی دایەم زۆر پێ‌ ناخۆش بوو، بۆیە كاتێ‌ بەم حاڵەوە دەم دی زۆر بۆت دەگریام و خەمم دەخوارد بۆت، بەداخەوە ئەوكات هیچمان لەدەست نەهات بۆ چاكبوونەوەی تۆ بیكەین، تەنیا ئومێدمان بە ڕەحمی خوا بوو، سوپاس بۆ خوا دوای بەسەربردنی چەند مانگێك لەم حاڵەی تۆ خوا شیفای بۆ هێنای و بەرەو چاكبوونەوە چووی.

بەڵێ‌ خوێنەرانی بەڕێز ببورن گەر بەم ڕووداوە كەمێك ئازاری دەروونیم پێ‌ گەیاندبن، بەڵام هەر چۆنێك بێت ئەمە حاڵی كەسێكی وەك من بوو كە لەم بارودۆخە ترسناك و ناخۆشە ڕزگارم بووە، لێرەوە دەپرسم كە چەندان ڕووداوی هاوشێوەی من بگرە تاڵ تر و بە ئێش تر لەم ڕووداوە بەسەر خەڵكی كیمیاباران و ئەنفالكراوی كوردستان دا هاتووە، بەڵام بەداخەوە نەنووسراوەتەوەونەكراوەتە بابەتێكی مێژوویی و بەڵگەنامەیی كە شایەنی ئەوەن دەیان فیلمیان لەسەر دروست بكیرێت‌و سەدان و ڕۆمانیان لەسەر بنووسرێت، بۆئەوەی ئەم رووداوە تراژیدیانە بەرداەوم بە زینوویی بمێنەوە.

Hawkar_ash@yahoo.com

تێبینی: ئەم بەسەرهاتەم لە ژمارە 3ی گۆڤاری دیمەن بڵاوبووەتەوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌