• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

نابۆ دوبارەبوونەوەی گۆپتەپەو هەڵەبجەیەكی تر .

ئازار 24, 2015 Omer ئه‌رشیف, كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە نابۆ دوبارەبوونەوەی گۆپتەپەو هەڵەبجەیەكی تر .


logo spi

ئەنفالستان – سلێمانی : بەبۆنەی یادی ٢٦ هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی گوندی گۆپتەپە ڕێکخراوی سپی بۆ ناوچەکیمیابارانکراوەکانی کوردستان راگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە جگەلەوەی یادی کیمیابارانکردنی گوندی گۆپتەپەو عەسکەر دەکەنەوە دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاویش لە گومان دەردەهێنێ و باس لە نیگەرانی سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەکات دەڵێت ئەو هێرشە تاوانی جەنگە و دەبێت ببێتە هێڵی سور . رێكخراوی سپی داواكاره ئەنجومەنی ئاسایش‌و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بەئەركی خۆیان هەستن‌و رێگە نەدەن لەسوریا نەكوردونەهیچ گروپێكی تربەرپەلاماری گازی كیمیاوی بكەونەوە .

 دەقی راگەیاندنەکەی سپی 

ئەمرۆ لەكاتێكدا یادی كۆمەڵكوژی‌و گازبارانكردنی گوندی گۆپتەپە دەكەینەوە كە دەنگۆی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە دژی خۆپێشاندەرانی كوردانی رۆژئاوا لەلایەن حكومەتی سوریاوە، لەگومان دەرچووە، ساڵی 1988 بەپێشچاوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە نەك هەر گوندی گۆپتەپە، بەڵكو چەندین گوندی گەورەو قەرەباڵغی هاوشیوە ئەنفالكران‌و گازبارانكران، بەهۆیەوە بەهەزاران مرۆڤ گیانیان لەدەستداو بەهەزارانیش برینداربوون، گوندی گۆپتەپەو عەسكەر لەم رۆژەدا بووە مەیدانێكی لە ترسناك تەرمی مرۆڤ‌و مەل‌وبالندەوئاژەڵی كێوی‌و ماڵی . كەچی وەك دەبینین هێشتا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەندوعیبرەتی لەو تاوانەو ئاسەوارە خراپەكانی وەرنەگرتووە، رژێمێكی تری بەعسی بەرلەوەی دەست بۆ چەكی كیمیاوی بەرێ‌ نزیكەی 80000 هەشتا هەزار لەخۆپیشاندەران كوشتووە، رۆژبەرۆژیش ئەگەری مەترسیدارتر دێنە پێشەوەو ئاماژەكان رونن.. پێناچێت بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لەسوریا هیچ بەربەستێكی لەبەردەمدابێ‌ هەرچی دەیڤد كامیرۆن سەرۆك وەزیری بەریتانیایە دەڵێت بەڵـگەی زیاتر لە بارەی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لە لایەن حكومەتی سوریاوە لە دژی خۆپیشاندەران لەبەردەستن. ئاماژەی بەوەش كردووە كە بەڵـگەكان‌ لە لایەن دەزگا زانیاریـیەكانی ئەمەریكا‌وە پـشـتڕاستكراونەتەوە.

    سەرۆك وەزیری بەریتانیا ئەوەی بە جێگای نیگەرانیـیەكی زۆرداناوەو دەلێت: ئەو هێرشە وەك تاوانێكی جەنگ وایە و دەبێت بەهێڵێـكی سوور دابنرێت لەلایەن كۆمەڵی نێودەوڵەتیـیەوە. هەردەربارەی ئەو تاوانەش كۆشـكی سـپی دانی بەو راستیەداناوە كە حكومەتی سوریا بڕێـكی كەم لە گازی سارینی لە دژی خۆپیشاندەران بەكارهێناوە.

     ئەوەی هەتا ئێستا زانراوە سوریا برێكی زۆر چەكی كیمیاوی لەبەردەستدایە، ئەمەش زۆرمەترسیدارە كە دەسەڵاتدارانی ئەو حكومەتە بەو دیدە درندایەتیەوە پێشبینی تاوانی گەورەو گازبارانی هاوشێوەی هەڵەبجە دەكرێت، چونكە وەك زانراوە هەتا ئێستا نزیكەی 70000 هەزاركەس لە خۆپیشاندەران بوونە قوربانی روبەروبوونەوەی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد، لێرەوە ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەكە هەمان خەمساردی‌و بێباكی دوبارە نەكەنەوە كە دەرهەق بە كوردانی باشور لەهەشتاكانی سەدەی رابوردوهەیانبوو لەسۆنگەی بێدەنگیانەوە چەكی قەدەغەكراو بەكارهێنراو تاوانی نێودەوڵەتی ئەنجامدران . هەموو دنیا شاهیدی روداوەكانی عێراق‌و ئەو تاوانە گەورانەیە كە لەسەدەی رابوردودا دژبەخەلكی عێراق بەگشتی‌و گەلی كورد بەتایبەتی ئەنجامیدان، ئێمە پێمانوایە رێمی بەعس لە سوریا هەمان كاردانەوەی لەبەرامبەر كوردەكان هەبێت لە سوریا.

رێكخراوی سپی داواكاره ئەنجومەنی ئاسایش‌و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بەئەركی خۆیان هەستن‌و رێگە نەدەن لەسوریا نەكوردونەهیچ گروپێكی تربەرپەلاماری گازی كیمیاوی بكەونەوە .

 

رێكخراوی سپی بۆ ناوچە كیمیابارانكراوەكانی كوردستان

3ی ئایاری 2013

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌