• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لەسەر سنورەوە بۆ تەواری سلێمانی، لەوێشەوە بردیانین بۆ نوگرەسەلمان .

ئازار 24, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لەسەر سنورەوە بۆ تەواری سلێمانی، لەوێشەوە بردیانین بۆ نوگرەسەلمان .


شامراد هەواس تۆفیق :

لەسەر سنورەوە بۆ تەواری سلێمانی، لەوێشەوە بردیانین بۆ نوگرەسەلمان .

ئەنفالستان – سلێمانی :

لە دایكبووی ساڵی 1951 ە دانیشتووی گوندی ه?????????????????????اواری هەورامانەو دانیشتوانەکەی ئیسلام نین و هەموویان کاکەیین . جێگەی ئاماژەیە لە ئەنفالی ساڵی ١٩٨٨دا زۆر لەکاکەییەکان[1] دەربازی سنوری ئیران بوون، بەڵام لەگەڕانەوەیاندا زۆریشیان بەر ئەنفال کەوتن و هەندێکیان بێسەرشوێنکران وهەندێکیان لەنوگرەسەلمان مردن وەک حاجی اللەکەرم هەندێکیشیان گەڕانەوە بۆ کوردستان یەکێک لەوانەی بە خۆی ومنداڵەکانیەوە گەڕایەوە شامراد بوو .

لە ساڵی 1970 هاوسەرگیری كردووەو باوكی (8) منداڵە سێ‌ كورو 5 كچ . ماوەی  (6) ساڵی تەواو لە سەرەتای هەشتاكانەوە پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە، لە كاتی كیمیابارانی هەڵەبجەوە ئاوارەی ئێران بوون، هەركە جەنگی ئێران عێراق وەستاو رۆژێک دوای ئاگربەست بەبێ ئەوەی هیج بڕیارکی لێبوردنی گشی راگەیاندرابێ ‌ رۆژێک دوای وەستانی جەنگ لە ڕێکەوتی 9/8/1988 بەخەیاڵی چونەوە سەرماڵ وحاڵی خۆیان لە ئۆردگاکانی ئێرانەوە بەسواری سەیارەی ئێرانی گەراوەنەوە‌و بۆ نیشتمان و لە سنوری تەوێڵە خۆیان ڕادەستی ( لیژنەیەکی سوپای عێراق) كرد، كە لەسەر سنور چاوەروانی گەرانەوەو لە بۆسەنانی ئەو خەڵكەیان دەكرد، دەنا لیژنەی پێشوازی ناوێكی چەواشەكارانەی داتاشراو بوو، کە لە کاتی لێبوردنی گشتی مانگی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٨ یش هەمان ئەو لیژنەیە کە بریتی بوون لە هێزێكی سوپاو دەستەیەكی سەربە دائیرەی ئەمن، لە سنوری پارێزگای سلێمانی کە شێخ جەعفەر بەرزنجی پارێزگار‌و سوڵتان هاشم پێشەوای فەیلەقی یەك سەرپەرشتی‌و سەرۆكایەتی لیژنەکەیان دەكرد . لە دهۆكیش لیوار ركن یونس محمد زەرب‌و پارێزگاری دهۆك بوون .

هەر ئەو رۆژە كە گەیشتنەوە سەرسنور بەدەست‌و برد سواری ئیڤای سەربازی كران‌و لە كاتێكدا ئەوان بێئاگا لە نیازەكانی رژێم وا چاوەڕوان بوون بیانبەنەوە بۆ هەڵەبجە و لەوێشەوە بۆ گوندی هاوار هەتا لە ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێگیرببنەوە، بەڵام كاروانەكە كە بریتی بوون لە چەندین سەیارەی سەربازی بەرەو سەیدصادق‌و سلێمانی بردویانن‌و تا ناو بارەگای (هێزی تەواری) رایان نەگرتوون، دوای سێ‌ رۆژ لە ئازارو ئەشكەنجەی دەرونی بەیانیەكیان مەنشئەی درێژیان بۆ هێناون‌و باریانكردوون‌و بردویانن بۆ پارێزگای سەماوەو دوای ( 14 ) كاتژمێر ریگابرین لە قەڵای نوگرەسەلمان دایانگرتوون . ئیتر لە بەرواری 12ی ئابەوە تا بەرواری 15ی كانونی یەكەم لەوێ‌ دەستبەسەربوون‌ ئینجا جارێکی تر گەرێنراونەتەوە بۆ تۆپزاوا لەوێوە هێنراونەتەوە بۆ سلێمانی‌و لە تەوارییەکەی گەرەکی چوارباخ ئازاد كراون.

لەكاتی گرتنیاندا خانەوادەی شامراد جگەلە نادیە اللە كەرەمی هاوسەری پێنج منداڵیشیان پێبوو كە بریتی بوون لە سێ‌ كوڕو دوو كچ بەناوەكانی ( عیمادو كاژاو كاردۆ) كچەكانیش (ئەمەل‌و نەوال) كە گەیشتبوونە سلێمانی ناو نوسیان كردبوون بۆ ئەوەی بیانبەن بۆ ئۆردوگای زۆرەملێی بەرحوشتر، بەڵام شامردا پركێشی كرد بوو توانیبوی خۆی بدزێتەوە‌و بەدزیەوە خۆی گەیاند بووە پارێزگای تكریت‌و لەوێ‌ خۆی پەنادابوو دەستی كردبوو بە كریكاری هەتا ساڵی 1990 گەرابوونەوە بۆ شاری سلێمانی .


[1] عەبدوڵڵا حەسەن مكایڵی 1838- 1896 واتە ساڵی 1838 لەدایكبووەو ساڵی 1896 لە هەڵەبجە كۆچیدواییكردووە. ئەم شاعیرە لە عەشیرەتی نەورۆڵی بووەو خەڵكی گوندێكی شارەزووە و هاودەم وهاو سەردەمی مەولەوییە، شاعیرێكی فیتری و نەخوێندەوار بووە، مەولەوی زۆری خۆشویستووە مەسلەكێكی فەلسەفی بەرزی بوو، سەرتاپای تەمەنی باخەوان و هەژار بووە.

نەجمەدین مەلا، لە كوشكۆڵی (سۆزی نیشتمان) لاپەڕە (230)دا دەڵێت: عەبدوڵڵا حەسەن ئامۆزای (مەولانا خالد)ە، هەرچەندە نەخوێندەوار بووە كەچی شاعیرێكە دەتوانین بڵێین لەهەموو شاعیرەكان شیرین گوفتارترە، ساڵی 1316ه. لە هەڵەبجە بەڕەحمەت چووە، قەسیدەیەكی دەربارەی (هاوار)ییەكانی كاكەیی وتووە. مەبەست لێرەدا مێژوویی پەیوەندی کاکەیی و پەیوەندییانە لەگەڵ هەڵەبجەییەکاندا .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌