• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەوەی لەبارەی فیلمی (١٠٠١) سێوەوە دەوتریت (جەهلە) نەک زانیاری

ئازار 23, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەوەی لەبارەی فیلمی (١٠٠١) سێوەوە دەوتریت (جەهلە) نەک زانیاری


taha karimi tawawr

ئەوەی لەبارەی فیلمی (١٠٠١) سێوەوە دەوتریت (جەهلە) نەک زانیاری

عومەر محەمەد

anfalistan- سلێمانی : رۆژی ١٤ی کانونی دووەمی ئەمساڵ لەماڵپەڕی خەندان بەتایتڵێکی ئابروبەرانە بەڵگەیەک لەسەر بە هەدەردانی سامانی گشتی ویادی کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاوکرایەوەو دواتریش ماڵپەڕی سپی میدیاو هەندێک کەسی تر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاویان کردەوە، لەناو کۆمەڵێک ناوی هونەرمەنداندا ناوی هونەرمەندی جوانەمەرگ تەها کەریمی بەناهەق وەک بە هەدەردەرێکی پارەی ئەو یادە هاتووە . بەبێ ئەوەی کەم و زۆر بەرهەمەکەی تەهای جوانەمەرگ هیچ پەیوەندییەکی بەو یادەوەهەبێ.

ئەم جەواشەکارییە جگەلەوەی دەستدرێژی و بێویژدانییەکی گەورەیە دەرهەق بە شکۆی سینەما کارێکی ناسراوو بە ئەزمونی وەک تەهاکەریمی، گورزێکیشە لە ئابڕوی هونەرمەندان و هەر بەرهەمێکی هونەری دەدرێت. بەڕاشکاوی دەیڵێم نیازی کاک سۆران عومەر و مەلا هەورامان گێچینەیی وەک ئیسلامی سیاسی هێندەی لێدانە لە بەهای هونەری سینماو مۆزیک و گۆرانی هێندە نیازی ئاشکراکردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی نییە، بەهیوام من هەڵەبم ونوسینی داهاتووم داوای لیبوردن بێت لە سۆران عومەری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کردستان و هەرکەسێکی تر کەپێویستی بە داوای لیبوردن بێت کە بەداخەوە ئەو کەسانە خۆیان پێشێلکاری مافی مرۆڤن نەک داکۆکیکار.

گومان هەڵنەگرە کە لەناو ئەو لیستەدا گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەوسامانی گشتی هەیە، پارەیەکی زۆر بەهەدەر دراوە، بەڵام ناوی کەسایەتی پاک وجێگە متمانەش هەن، من لیرەدا قسە لە بارەی کەسیانەوە ناکەم فیلمەکەی تەها کەریمی نەبێت . کە لە خوارەوە بۆ بەرچاورونی و لابردنی تەمومژ دەکۆشم بەچەند خاڵێک تیشکیان بخەمە سەرو ئەوەندەی بتوانم شییان بکەمەوە.

  1. بێگومان نەک لیژنەیەک سەد لیژنە بۆ وردبینی پێکبهێنن ناتوانن ئەوە بسەلمێنن کە فیلمی (١٠٠١) سێو دەچێتە خانەی گەندەڵییەوە، لەبەرئەوەی کارە هونەرییەکە بە پارەیەکی زیاتر ئەنجامدراوە و نمایشکراوەو سەرکەوتنی بێوێنەی بەدەست هێناوە، ناوی وەزارەتی شەهیدان نەشاردراوەتەوەو بەلۆگۆی خۆیانەوە لەتایتڵەکانی فیلمەکەدایە، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی بەیادی هەڵەبجەوە نیە، پارەیەک دەچێتە خانەی بەهەدەردانەوە کە وەرگیرابێ وکاری پێنەکرابێ یاخود کارێکی کرچوکاڵی پێکرابێ.. ئایا کەس بوێری ئەوەی هەیە بیسەلمێنێ کە فیلمی هەزارویەک سێو نەکراوەو کارێکی (وەهمیە) ؟ کەس دەتوانێ بڵێت بەرهەمەکە شایانی هاوکاری زیاترنیە ؟ ئەی کەوایە ئەم ناهەقییە بۆچی ولەپای چی ؟بۆیە من لیرەوە ئامادەیی خۆم دەردەبڕم هەرکاتێک ئەوە ساغ بووەوە تەهاکەریمی پارەی بۆ ئەویادە وەرگرتووە من ئامادەی وەرگرتنی ئەو سزایەم کە شایانێتی.
  2. فیلمەکە دەربارەی تاوانی ئەنفالە نەک، کیمیابارانی هەڵەبجە، لەناو تاوانی ئەنفالیشدا چیرۆکی دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال لە بیابانەکانی خواروی عێراق دەگێڕێتەوە کەچی ناوی لەناو یادی هەڵەبجەدا هاتووە!!ئەمە خاڵیکی تەمومژاوییە وپێویستی بە لێکۆلینەوەیەو وەزارەتی کاروباری شەهیدان بەرپرسن لەو کێشەیە.!
  3. فیلمی (١٠٠١) سێو درێژەو ٧٤ دەقەیە نەک “کورتە فیلم”وەکو لەلیستەکەدا هاتووە.

ئەوەی کەمێک هۆشیاری هەبێت دەزانێت فیلم بۆسینەما دروست دەکرێت، سینەماش لەهەموو هۆڵێکدا نمایش ناکریت، چ جای ئەوەی بۆ یادەکان فیلم دروست بکرێت. ئەوەی سۆران عومەرو راگەیاندن لەبارەیەوە نوسیویاوە (جەهلە) نەک زانیاری.

٤ – لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٣ تەهای جوانەمەرگ لەتاران بوو، نەک لەهەرێمی کوردستان، بۆیەش لەتاران بوو چونکە خەریکی مۆنتاژی فیلمەکە بوو .

هەر بۆ نوکتەی رۆژ و بۆ ڕاستی و درۆیی ئەو بوختانە وەزارەتی کاروباری شەهیدان داوایانکرد لە ١٤/٤/٢٠١٣ لە مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ فیلمی (١٠٠١) نمایش بکەن، تەهای جوانەمەرگ بە داواکەیان قایل بوو، بەڵام بەومەرجەی سایک و داتاشۆ (سینەما ڤیژن)ی بەقەبارەی هۆڵەکە بۆ دابین بکرێت .. کەچی بەرێوەبەرانی یادەکە فەرموویان دەبێت فیلمەکەت کورت بکەیتەوە بۆ (٢٠) دەقیقە !

بەڵێ وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان بە بڕی ٢٠٠٠٠ بیست هەزار دۆلار هاوکاری فیلمەکەی کردووە، بەلام هاوکاری کردنی بەو برە پارەیە بۆ فیلمێکی سەرکەوتوو کە‌ زۆر شوێنی جیهان گه‌ڕاوه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگی پێبه‌خشراوه‌و ئەنفالی بە دنیای دەرەوە ناساندووە، مەگەر هەر بەعەقڵی جاهیلان بچێتە خانه‌ی گه‌نده‌ڵی وبه‌هه‌ده‌ر دانی سامانی گشتییه‌وه‌، دەنا بەپێچەوانەوە ئەوە به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو ئابڕوبه‌ره‌ له‌سه‌رگه‌نده‌ڵی حکومەت و بێباکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کابینەی پێشوودا. ئاخر ئابڕو چوون چۆنە !! لە کاتێکدا تەنها بە بڕی ٢٠٠٠٠ بیست هەزار دۆلار هاوکاری فیلمێکی واگرنگ دەکات، ئەویش بەئاشکرا نەک بەنهێنی، کەچی لە ژێرەوە دوو هێندە دەداتە کلیپێک !! یان دراوەتە هونەرمەندێک کە کارە هونەرییەکەی نەکردووە !! ئێستا ئەمە گەندەڵی تەهاکەریمییە یاخود دەستدرێژیە بۆسەر شکۆی داهێنەرێک و کەسایەتی هونەرمەندێک ؟ کە کاری گرنگ و بایەخداری ئەنجامداوەو سوکایەتی پێکراوە؟ ئیدی گوناهی تەهای جوانە مەرگ چییە کە بێویژدانی پەرلەمانتارو بێباکی و بێسەروبەری دەزگاکانی راگەیاندن لە ئاستێکی هێندە نزمدایە کە ناتوانێ رەش وسپی لێک جیابکاتەوەناتوانێ فیلم و کورتە فیلم لێک جیابکاتەوە.

بابزانین ئەوانەی خۆیان بە دڵسۆزی هەڵەبجەو ئەنفال دەزانن چەندە راست دەکەن و چەندە ریز لە سیمبولەکانی ئەنفال دەگرن ؟ فیلمێکی سینەمایی کە کارەکتەرەکانی دەربازبووی کۆمەڵکوژی ئەنفال بوون چاوو روویەکی دەوێت ناووناتۆرەیان بخرێتە پاڵ دەنا ئەگەر روقایمی نەبێت ناتوانن ئەو فیلمەی کەمترین هاوکاری کراوە سەد هێندە پەسەندکراوەو چەندین خەلاتی وەرگرتووە!

خەڵاتەکانی فیلمەکە:
1- باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتی ئاسیا پاسیفیک سکرین ئاکادیمی کە بە ئۆسکاری ئاسیا ناسراوە .
2. خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی رۆما لە ئیتالیا
3. خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینما حەقیقەتی ئێران .
4. خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتی فێستیڤاڵی دهۆک وەرگرتووە و لە دەیان فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دیکەدا بەشداری کردووە.

بێسود نابێت کە وتەی ناوبژیوانانی ئاسیا پاسیفیک سکرین ئاکادیمی لە ئوستورالیا لەسەر ئەو فیلمیە بزانن:” هەزار و یەک سێو نیشاندەری ئەو موسیبەتانەیە کە بەسەر کورد هاتووە، ئەو فیلمە لایەنە تاریکەکانی مێژو نیشانی بینەر دەدات و مەجال دەرەخسێنێت بۆ ئەوانەی دوای قەتڵ و عامی کورد ماونەتەوە قسە بکەن، ناوبژیوانەکان دوای بینینی ئەم فیلمە گریان و هیوایان خواست هەموو ئەو قوربانیانەی لەم فیلمەدا چیرۆکی خۆیان باس کرد بگەن بە ئاشتی وئارامی”.

خۆزگە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستبەرداری ئەو جۆرە یادکردنەوانە دەبوون و لە بری ئەوە ساڵی یەک فیلمی سینەماییان بەرهەم دەهێنا، راستە ئەوسا کۆنەپەرستانی سەردەمی ئەشکەوتەکان لێمان دەبوون بەنەیارو دوژمن و بوختانیان بۆ هونەرمەندان دەکرد بەڵام تاوانەکانی ئەنفال وهەڵەبجەمان بەدنیا دەناساند فەرموون وەرن ئەمە بکەن بزانین پارەوسامانی گشتی بەهەدەر دەچێت . بزانین قسەزلانی بەرسێبەر پڕکێشی ئەوهەموو بوختانەیان دەکرد.

 

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌