• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

خەونی ئازادی‌و فەنتازیای بودەڵەیی

ئازار 19, 2015 Omer هاوپۆلنه‌كراو, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە خەونی ئازادی‌و فەنتازیای بودەڵەیی


omer muhamad

عومەر محەمەد

omerm2006@yahoo.com

سروشتی راپەرینی ئازاری سالی 1991هەرچیەك بوبێ‌،  لەسایەی دەستەوسانی عەقلیەتی خیڵەكی ‌و ناشارستانیەوە بۆكۆمەلانی خەڵكی كوردستان لەوەدا كورتی هێنا كە نەبووە مایەی ژیانێكی شایستە ترو سەربەرزانەتر لەوەی كە ئێستا هەیە، لەبەر ئەوەی خەڵكی كوردستان زوڵمێكی زۆری بە دەست عەقلیەتی شۆفێنی رژێمەكانی پێشووەوە چەشتبوو، لەبەرئەوە خەونێكی خۆش‌و هیوایەكی جوان‌و لە مێژینەیان بەئازادی‌و روخانی بەعسەوە دەبینی‌و بەناچاری هیوایەكی زۆریشیان بەوحزبانە بوو كە دروشمی قەبەیان هەڵگرتبوو.

ئەمە سەرباری ئەوەی خۆیان پشتیوانیان لە دروستبوون‌و بەهێزبوونیاندا هەبوو، بە زیادەرۆیی نازانم ئەگەر بڵێم بە درێژایی مێژووی دروستبونی دەوڵەتی عێراق كورد لەباشور خوێنی لەبەر دەرواو ئێستاش نەوەستاوەتەوە، ملهوری‌وپیلانە دۆزەخیەكانی حكومەتە شۆڤینیەكانی پێشوتری عێراق سنوری ئاساییان بەزاندوگەیشتنە ئاستی جینۆسایدیكی ترسناك . بۆیە ستراتیژوخەونی ڕاستەقینەی ئەوحزبانەی ئەمرۆ دەسەڵاتدارن یان شەریكی دەسەڵاتن، لە ناوەوە هەرچیەك بوبێ‌، هیچ لەو ڕاستیە ناگۆڕێ‌ كەرۆڵەكانی نەتەوەی كورد متمانەی پێكردون‌و قوربانی زۆریان بۆئازادی و سەربەستی وبەدیهینانی مافە ڕەواكانی خۆی داوە، ستەمكاری حكومەتەكانی عێراق بەرادەیەك ترسناك بوون، بەهەزاران چیرۆكی كوشتن‌و بێسەروشوێنكردن‌و ئەتككردنی فرێداوەتە ناومێژوی نوێمانەوە لە حاڵی حازردا كە بیست‌و پێنج ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا تێدەپەڕێ‌، چەندین دیاردەوحاڵەتی نامۆ بوونەتە ئاسایی‌وحزب‌وحكەمەتیش بەوپەری بێباكییەوە بەتەنیشتیاندا تیدەبەرێ‌..!! زۆرن ئەو خانەوادانەی زیاد لە10 شەهیدیانداوە چەندین خانەوادە هەن تەنها تاكە یەك كەسیان لەپەلامارەكانی ئەنفالدا لێدەربازبووە، هەیانە هیچ كەسێكیان دەربازنەبوون، ئەمانەش ئەوكاتە ئازاریان پترە كە دەبینین ئەم واقعە تاڵەی ئێستا كە جەلادو قوربانی بەتەنیشت یەكەوە بەناچاری دەیگوزەرێنن‌و بەدەستێك خەونەكانی ئازادیمان لەگۆر دەنێن بەدەستەكەی تریش فەنتازیای بودەڵەیی دەكەنە ئەمری واقع .

وا نزیكی چارەكە سەدەیەكە كورد لەچنگ سەدام ‌و رژێمەكەی رزگاری بووە، بەڵام  ئەفسوس .. هەرگیز نەیتوانیوە لە ستەمكاری‌و بەعسیزم‌وئەخلاقیاتی بەعس رزگاری بێ‌.! ئەویش بەهۆی لۆژیكی ستەمكارانەی حزبە دەسەلاتدارەكانی كوردستانەوە جێكەوتە بووە. ئەوەش یەكێكە لەنەنگیەكانی دەسەڵاتدارێتی كورد.. كە بەهۆیەوە هەرێمی كوردستان لەبری ئەوەی ببێتە هەرێمێكی شایان بە راپەرینی ئازاری 1991و پێگەیەكی بەهیزونمونەیی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ، بووە بە هەرێمی پێشیلكاریەكانی مافی مرۆڤ.. هەرێمێك تیایدا چەندقات مافی جەلاد لە مافی قوربانی تیایدا پارێزراوترە .

كاتێك كارەكتەرە ئەفسانەییەكانی رۆژگاری بەرهەڵستی هاتن‌و بەتەنیشت پروپاگەندەی دیموكراسی‌ومەدەنیەتەوە پشتیان لە ماف‌و خەونی خەڵك كرد، لەستەملێكراوەوە بوونە ستەمكار، هەربەستەم‌و ناداد پەروەری نەوەستانەوە بگرە تۆی بێمتمانیشیان ڕشت، ئەوان تەنانەت نەیانتوانی بەقەد میرەكانی كوێت‌وسعودیە ” كە جگەلە پاسەوانی بیرەنەوتەكانی خلیج شتێكی تر نین ” خزمەتی هاوڵاتیانی خۆیان بكەن، ئەمەش هێندەی تر برینەكانمانی قوڵتركردووەتەوە.

لۆژیكی خیڵ بووەتە سەنگی مەحەك‌و رێگە نادات كۆمەڵگەی كوردستان گەشەبكات، بۆیە گەراوەتەوە بۆ لۆژیكی خێڵ‌و دواكەوتوویەكی مەترسیدار هەربۆیە كە دەبینین كوردستان دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی، لە بری خۆشگوزەرانی بۆهاولاتیان بووەتە مایەی مەینەتی‌و نەگبەتی.

ئەمرۆ ترسمان لە هەرەشەی جەنگ‌و دوبارەبوونەوەی لەشكركێشیەكانی عێراق كەمترە بەقەد ئەوەی ترسمان لە نەخۆشیە كوشندەكانە بەهۆی ئەو لێشاوی بازرگانیە بێ‌ سانسۆرەوە كە كوردستانی كردووەتە هەرێمێكی مەترسیدار، لە خۆراكی ماوە بەسەرچوو، دەبینین ئەم بەرپرسیارێتیەی حوكمرانیان بەئەندازەیەك پشتگوێ‌ خستووە نەك بەرنامەیان بۆ چەند دەیەی داهاتو نیە، بەڵكو بەرنامەیان بۆ سالیكی خەرجی‌و داهاتیش نیە، ئەوەش دزێوترین ناعەدالەتی‌ كۆمەڵایەتی‌ لێكەوتووەتەوەو كەمەینەیەكی لەسەرحسابی‌ هەژار بوونی‌ زۆرینە بەرهەمهێناوە كە بەو پەڕی بێباكیەوە وەك مشەخۆری ترسناك، ماف‌و كەرامەتی خەڵك، پێشیلدەكرێ‌. بەپۆلیسكردنی كۆمەڵگا‌ش جگەلەوەی هەرەشەیەكە بەگەرانەوەی سەركوت، درێژەدانە بە سیستمی زەرنەقوتەیی‌و تاكی كردووەتە بونەوەرێكی كارنەكەرو چاو لە دەستی حزب‌و حكومەت‌و بەرخۆرێكی تەمبەڵ‌و تەوەزەل..! كەچی سەیرە وەها دۆخێكی بەریوەبردن بە گەشەسەندن‌و پێشكەوتنی‌ ئابوری‌‌و خۆشگوزەرانی كۆمەڵگا ناوببردرێ‌ ! بێگومان ئامانج لەم سیاسەتە رون‌و ئاشكرایە كە بە كۆیلەكردنی‌ خەڵكە‌و هەوڵدانە بۆهێنانەدی خەونی كۆیلەكردن‌و خود ئاغایی . ئەمەش هەولێكە زەق بەبەچاوانەوەیە  كە خوازیارن بودەڵەیی بخەنە چوارچیوەی سیحروفەنتازیاوەومرۆڤ لەبری ئازادی چیژ لەبودەلیی ببینێ‌‌و لە گێلیتی خۆیدا ون ببێت. بەڵام ئایا ئەمە بۆهیچ دەسەڵاتێك چووەتە سەر ؟ بێگومان نەخێر .

بەلام ئایا ئەم ناعەدالیەیتە تاسەر بۆیان دەچێتەسەر ؟ بێگومان ئەوە پەیوەستە بەهوشیاری كۆمەلایەتی‌و راچەنین‌و یاخی بونێك كە باگراوەندێكی مەعریفی لەپشتەوەبێت، كە پابەندیەكی ئەخلاقی بە مافی مرۆڤەوە هەبێت .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌