ئازار 18, 2015 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە یادەوەری سەرمایەی نیشتمانی ونەتەوەییە پاراستنی ئەرکی هەموومانە
یادەوەری سەرمایەی نیشتمانی ونەتەوەییە پاراستنی ئەرکی هەموومانە
عومەر محەمەد
١٣/٣/٢٠١٥ – سلێمانی
١٦ ی ئازاری ساڵی ٢٠١٥ ، یادی ٢٧ ساڵەی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەیە، لەهەمانکاتدا 28 ساڵ بەسەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بەشیوەیەکی بەربلاو لە دۆڵی بالیسان ودۆڵی جافایەتی وشاری سەردەشدا تێدەپەڕێ بەڵام نابێت یەکەمین پەلامار لەبیر بکەین کە ٣٢ ساڵ بەر لەئێستا کەچەکی کیمیایی لە دژی گەلی كورد بەڕێژەیەکی کەم بەکارهاتووە .
ئێمە ئەمڕۆ کە لە یادی تاوانی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە داین، وێرای ئەوەی ئەرکمانە رێزلەقوربانیەکانی هەڵەبجە بنێین کارێکی بێسودیش نابێت ئەگەر بەتەنیشت ئەم یادە تراژیدیەوە ئاوڕێکی خێراش لە ناوچە كیمیابارانكراوەكانی كوردستان بدەینەوە کە ساڵێک پێش کیمیاباران کردنی هەڵەبجەو چەند مانگێک دوای ئەویش چەند شوێنێکی تری قەرەباڵغ و ئاوەدانی کوردستان لە باشورو رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەمان تاوانیان بەرانبەرکراوەو کیمیاباران کران، هەرەوەها ساڵێ ١٩٨٨ دوای کیمیابارانکردنی هەلەبجە و لە پەلامارەکانی ئەنفالیشدا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە شێوەیەکی فراوان بەکارهێنراو زەرەرو زیانی گیانی وماڵی زۆریان خستەوە، بەگشتی تێكرای ئەو ناوچانەی بەرچەکی کیمیایی کەوتن نزیكەی 60 ناوچەی جیاوازن لە باشوری کوردستان، کە لەناویاندا جگەلە شاری هەڵەبجە چەندین گوندی قەرەبالغ هەبوون . پیتەر گاڵبرەیس و ڤان هۆڵن کە لەساڵی ١٩٨٧ وەوە نوێنەری سەناتی ئەمریکا بوون لە عێراق لە راپۆرتەکەی مێدڵ ئێست ۆچدا هاتووەو دەڵێن : تەنها لەئەنفالی بادیناندا ناوی 49 گوندیان تۆماركردووە كە “بەر گاز كەوتبوون”، لەوبارەیەوە نوسیویانە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە عێراق “بە ئەندازەیەكی فراوان چەكی كیمیایی بەكارهێناوە دژ بەدانیشتوانە كوردەكەی ئەم هێرش و پەلامارانەش “لەناوچوونێكی گەورەی ژیانی خەڵكی مەدەنیی بە دواوە بووە.
ئێمە لەم نوسینەدا خشتەیەک لە ناوچەبەرکەوتووەکانی گازی کیمیایی و ناوی قوربانیەکان و مێژووی پەلامارەکان دەخەینە ڕوو، بێگومان ئەم کارەش بێکەموکوڕی نیەو رەنگە هێشتا شوێنی ترهەبن کە باشاراوەیی ماونەتەوە .
یەکەم تاقیکردنەوە .
لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە بۆ یەكەمجار چەکی کیمیایی لە کوردستانی باشور تاقیکراوەتەوەو لەدژی پێشمەرگە بەکارهێنراوە دەستپێکی بەکارهێنانی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٣ لە چیاکانی حاجی ئۆمەران. ئەمەش لەبەڵگەنامەكانی سی ئای ئەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکیدا بڵاوکراوەتەوە كە بەم دواییە ئاشكرا بوون، هەروەها بە پێی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ (فرانكۆنە) ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ئەمریكا ئەوە دەردەكەوێت، كە حكومەتی ئەمریكا هەر لە ساڵی ١٩٨٣ وە بەڵگەی لەسەر بەكارهێنانی هێرشی كیمیایی لەلایەن سوپای عێراقەوە هەبووە. دواتریش بەشێوەیەکی بڵاوتر لە بەرەکانی جەنگی ئێران بەکاری هێناوە هەر ئەوسەروەختە ئیرانیەكان ئەو پەلامارە كیمیاویەیان لەقاودا و رایانگەیاند كە بەگازی ژەهراوی پەلاماری سەربازەكانی دراوەو ئەمە پێشێلكاری مافی گەلانە، بەلام لە هەوڵەکەیدا سەرکەوتوو نەبوو چونکە کەس گوێی لێنەگرت.
لێکۆڵیاری بەناوبانگی هۆڵندیش یوست هێڵتەرمان (یەكەم تۆماری چەکی کیمیایی لە دژی کورد دەگێڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٣ لە بەرەی شەڕی حاجی ئۆمەران، كە هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ ئێران بۆ سەر سەنگەرەكانی سوپای عێراق لەپێشڕەویدا بوون، بەركەوتووەكانی ئەوچەکە کیمیاویە بریتی بوون لەو جەنگاوەرە كوردانەی لەو شەڕەدا بەشدارییان كردووە، بێدەنگی لەم كردەوەیە بووە جێگەی سەرنجی عێراق، ئەوەش عەلی حەسەن مەجیدی دەست ئاواڵاترکرد، لە بەكارهێنانی چەكە تایبەتەكەی دەستی) کە سەرەتا وەک تاقیکردنەوەیەک بەشێوەیەکی رێژەیی لە دژی پێشمەرگە بەکاری هێنابوو .
یەکەمین پەلاماری بەربڵاوی گاز
بەر لەکیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە نیسانی ساڵی ١٩٨٧ دا لە هەردو بەشی کوردستانی باشورو رۆژهەڵاتدا گازی کیمیایی بەشیوەیەکی بەربڵاوومەترسیدار لە دژی دانیشتوانی مەدەنی شاروگوندەکانی کوردستان بەکارهێنرا بەم شێوەیەی خوارەوە :
1. لە ١٦ نیسانی ساڵی ١٩٨٧ دا لە هەردوو گوندی شێخ وەسان و بالیسانی سەربە قەزای شەقلاوە لە پارێزگای هەولێربە چڕی بەرپەلاماری گازکەوتن. کۆمەڵکوژی خستەوە .
2. لە ٢٦ی ئابی هەمان ساڵدا لە شاری سەردەشت و گوندەکانی دەوروبەری کوردستانی ڕۆژهەلات فرۆکە جەنگیەکانی عێراق گازبارانی شاری سەردەشت وگوندەکانی ڕەشەهەرمێ وچەند گوندێکی تریان کرد.و کۆمەڵکوژی خستەوە .
3. لە ٢٠ ی ئەیلولی هەمان ساڵدا لە دۆڵی جافایەتی سەربە قەزای دوکان و پاریزگای سلێمانی لە گوندەکانی هەڵەدن ویاخسەمرو بەرگەڵودا، سوپای عێراق بە فرۆکەو کاتوێشا بەچری هێرشی گازی کردووەتە سەر خەڵک وپێشمەرگە بەهۆیەوە زیانی گیانی وماڵی وژینگەیی لێكەوتەوە. جێگەی ئاماژەیە تەنها بەرگەڵوو تاکە شوێن بوو کە خەڵکی مەدەنی لێ نەژیاوە دەنا شوێنەکانی تر گوندی قەرەباڵغ وخەڵکی جوتیاروهەژار بوون .
4. 15/4/ 1987 واتا رۆژێک پێش بالیسان و شێخ وەسانان شارۆچەكەی نۆدشەی سەربە پاوەش لەلایەن فرۆكەكانی عێراقەوە پەلاماردراو، ئەم شارۆچکەیە سێ جار بەرچەکی کیمییایی کەوتووەو لەجاری سێهەمدا سەد شەهیدو نزیکەی ٧٥٠ کەس بریندار بوون . بۆ جاری دووەهەم لە 23/3/1988 واتە هەفتەیەك دوای تاوانی هەڵەبجەو هەمان رۆژ کە سێوسێنان گازبارانکرا، نۆدشه بووەتە ئامانجی هێرشی كیمیایی باران .جاری سێهەمیش 3/4/1988بوو.
هەموو ئەم پەلامارانەو بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ودەستەوسانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان زەمینەیان بۆ ملهوڕی زیاتری عێڕاق خۆشکرد هەتا لە ناو تەپ وتۆزی جەنگی ئێران عێراقدا تاوانی گەورەی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەنجامبدات و دواتریش کۆمەڵکوژی ئەنفال .
ئێستا ٢٧ ساڵ بەسەر تاوانی کیمیابارانکردنی هەلەبجەو ٢٨ ساڵ بەسەر تاوانی گازبارانی دۆلی بالیسان و دۆڵی جافایەتی لە کوردستانی باشورو شاری سەدەشت لە کوردستانی رۆژهەڵات و ٣٢ ساڵ بەسەر یەکەمین بەکارهێنانی چەکی کیمیایدا لە کوردستان تێدەپەڕێ، بێگومان بە تێپەڕینی رۆژگار لە مێژووی تاوانەكان دوردەكەوینەوەو بریندارانی چەکی کیمیایی و شایەتحاڵەكانیش بەرەونەمان دەچن ئیدی نەوەی نوێ جێیان دەگرێتەوە ، بۆیە پێویستە ئەم یادەوەریانە بەخوێندنەوەی وردو بەگیانی مرۆڤدۆستانەوە زیندوبهێڵدرێنەوەو هەوڵبدەین سەراسەری و نیشتمانی بکرێن و نەوەی نوێ رۆڵیان هەبێت لە زیندو راگرتنی مێژووی میللەتەکەیاندا بۆئەوەی هەم لە زەینیاندا بمێنێتەوەو هەم پەندی لێوەربگرن و نەوە لە دوای نەوە رادەستی یەکتری بکەن و زانیاری وداهێنانی زیاتری بخەنەسەرو بە ئامانەتەوە بیبەخشنە نەوەی دوای خۆیان بۆئەوەی بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتیو بەردەوامی ژیان لەم گەردونەو لە كوردستاندا قوربانیەکانی ئەوتاوانانەو رەفتاری دەوڵەتی عێراق لە دژی گەلی کورد لە بیرنەكرێن. بەرپرسیارانەو بابەتیانە لەخودی تاوانەکەو قوربانیەکانی بڕوانین، گەورەیی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەو شوێنانەمان لەبیرنەبەنەوە کە ژمارەی قوربانیەکانی کەمترن تەنانەت ئەو شوێنانەش نادیدە نەگرین کە چەکی کیمیاییان تێدا بەکارهێنراوە بەڵام کۆمەڵکوژی نەخستووەتەوە، چونکە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانەو ئەوەی لەبەرجاودەگیرێت نیازی وێرانکاری رژێمە نەک ئەنجام .
ساڵی ١٩٨٨ لە دوای تاوانی ١٦ی ئازار چەند ناوچەیەکی تركیمیابارانكران
بەر لەپەلامارە سەربازیە نەخشە بۆكێشراوەكەی ئەنفال کە لە شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد زۆر ناوچەی جیاواز لە گوندەكانی کوردستان، بەرچەکی کیمیایی دراون کە دواتر باسیان دەکەین، لەکاتی پەلامارەکانیشدا گوندەکانی ( وەرێ و وەرتێ و بالیسان، شێخ وەسانان، توتمێو خەتێ بێراوا، لە گوندەکانی دۆڵی مەلەکان و دۆڵی ئاکۆیان لەوانە هەردو گوندی گەروانی سەروخواروو) بەرچەکی کیمیایی کەوتوون، ئەم ناوچانە کەهەندێکیان لەپێشەوە باسمانکردوون وەک شاری سەردەشت و دۆڵی جافایەتی ودۆڵی بالیسان بەرچەکی کیمیایی کەوتبوون هەندێک شوێنیان جارێکی تر لە هاوێنی سالی ١٩٨٨ دا . بەرپەلاماری گاز کەوتبوونەوە، .
لە كاتی ئەنفالیشدا لە قۆناغەكانی پەلاماری یەكو دوو چواردا گوندەكانی ” قزلرەر، سەرگەڵو، بەرگەڵو، یاخسەمر، شاناخسێ، ، سێوسێنان، بەلەكجاڕ، دوكانیان، گۆپتەپەو عەسکەر) لە مانگی شوبات و ئایارو حوزەیرانی ساڵی 1988دا بەرکەوتوون، لە قۆناغەكانی ئەنفالی 5و-6 یشدا گوندی وەرێ، خەتێ، دۆڵی مەلەكان، دۆڵی ئاكۆیان، گوندەكانی گەرەوانی سەروخوارو بەرپەلاماری چەكی كیمیاوی كەوتوون، لە قۆناغی هەشتەمی ئەنفالیشدا كە ناوچەی بادینانی گرتەوە لە پێشەوە بەچەكی كیمیایی هێرشكرایە سەر گوندەكانی بناری شاخی گاراو قەزای ئامێدی لەوانە ( زێوە، وەرمێلێ، برجینی، چەلكێ، ئیكمالە) ( ) لە كوردستانی رۆژهەڵاتیش شاری سەردەشتو چەند گوندێكی دەوروبەری ) هەموو ئەم گوندانە لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەهۆی بەكارهێنانی گازی كیمیاوییەوە كۆمەڵكوژی گەورەیان تێداكراوە .
لە قۆناغی شەشەم وحەوتەمی پەلاماری ئەنفالدا جارێکی تر ناوچەی بێتواتەو هیران ونازەنین ودۆڵی بالیسان ودۆلێ مەلەکان و دۆڵی ئاکۆیان کەوتنەوە بەر پەلاماری کیمیاوی لە 31/7/1988 جارێكی تر بالیسان گازبارانكرایەوەو كۆمەڵكوژی رویداو بەهۆیەوە ئەوخەڵکانەی لەناو چیاکان وئەشکەوتەکان خۆیان شاردبووەوە بەگازی کیمیایی کوژران و بریندار بوون، یەکێک لەوانە خانەوادەی پێشمەرگەیەک بوو بەناوی جەعفەر لەناو ئەشكەوتی كونە سیخوڕ جگەلە تاقە کورێکی بەناوی هەندرێن کە ئەوسا لەشەقڵاوە لەلای باپیرەی بووە هەموو خانەوادەكەیان گیانیان لەدەستدا .
پێشتریش لە ١٧/٥ /١٩٨٨ دا گوندی وەری لە رۆژهەڵاتی بالیسان کەوتبووە بەرپەلامار، تاوانانی كیمیابارانی گوندی وەرێ دەیان چیرۆكی خەمناكی لەخۆگرتووەو لەیەکەم ئێوراەی کیمیاباراندا ٣٦ کەسیان گیانیان لەدەستدا، تراژیدیای ئەو گوندە یەکێکە لە کەمتەرخەمییەکانی میدیای كوردی کە بەناهەق پەراوێزی خستووەو باسی لێوەناكات.
شاری هەڵەبجە کە بەر چاوترین شوێنی کوردستانە لە گازباراندا لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەرۆی رۆژی ١٦ی ئازاری ساڵی ١٩٨٨ کەوتە بەر بۆبمبارانی فرۆکەکانی رژێمی بەعس، لە بپێشەوە بە بۆمبی ناپاڵم و رۆکێت شارەکەی بۆمبارانکرد، ئامانج لەم سیاسەتەش ئەوەبوو خەڵکی شارەکە ناچار بکەن بچنە ژورەکان و ژێرزەمینەکانەوە، ئینجا بە بۆمبی کیمیایی لێی بدەن هەتا زۆرترین خەلک بکوژرێن، سەرئەنجام سیاسەتی بەعسیەکان سەری گرت ودوای بۆمبارانی فرۆکەکان بە رۆکێت وناپاڵم پۆلێک فرۆکەی تر هاتن چەکی کیمیاییان بەسەر شارەکەدا کرد، کەبووە هۆیشەهید بوونی ٥٠٠٠ پێنج هەزار مرۆڤ وبرینداربوونی ١٠٠٠٠ دەهەزاری تر، هەروەها مەل وباڵندەوئاژەلە کێوی وماڵییەکان لەناوشاروباخەکانی دەوروبەری لەگەڵ مرۆڤەکان گیانیان لەدەستدا. ئەمرۆ بیست وحەوت ساڵ بەسەر تاوانی کیمیابارانی شاری هەلەبجەدا تێدەپەڕێ هەتا ئیستا بریندارانی ئەوتاوانە بەدەم ئازارەکانیانەوە دەناڵێنن، چەندین خانەوادە هەیە لەهەلەبجە هیچ کەسێکیان لەژیاندا نەماوەو ٢٦ کەس بەهۆی ئەو تاوانەوە لەناوخانەوادەکانیان بەتەنیا ماونەتەوە.
گازبارانی نۆدشە
یەکێک لەو شوێنانەی باسی ناکرێت گازبارانی شارۆچەكەی نۆدشەیە، نۆدشەی کوردستانی رۆژهەلاتە کە لە رووی جۆگرافیەوە سەر بە قەزای پاوەیە و دەكەوێتە ناوچەی هەورامان، یەكەمجارلەڕێکەوتی 15/4/ 1987 شارۆچەكەی نۆدشە لەلایەن فرۆكەكانی عێراقەوە پەلاماردراو، بۆ جاری دووەهەم لە 23/3/1988 واتە هەفتەیەك دوای تاوانی هەڵەبجەو هەمان رۆژ کە سێوسێنان گازبارانکرا، شارۆچەكەی نۆدشه بووەتە ئامانجی هێرشی كیمیایی باران .
جاری سێهەمیش 3/4/1988بوو كە لە ئاكامی ئەم تاوانەشدا، زیاتر لە سەد كەس لە دانیشتووانی ئەو شارۆچكەیە گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 750كەسیش بریندار بوون.
بە پێی راپۆرتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە 25 ئاوریلی1988 ؛ كە لە لایەن شاندێكەوە كە سەردانی شاروچكەی نۆدشەیانكردبوو لە رایانگەیاندێكدا نووسیبوویان: لەو ناوچەیە دژی خەڵكی سیڤیل چەكی كیمیایی بەكار هاتووە.
هەر لەم راپۆرتەدا و لەمیانەی ئەو سەردانەدا بوو، كە ئەو شاندە سەردانی نۆدشەیانكردبوو، ئاماژەیشیان بە جۆری مادەی كیمیایی بەكارهاتوو، واتە:گازی خەردەل كردبوو و ئێستایش ژمارەیەكی زۆر لە بریندارانی ئەوتاوانە لە بارودۆخێكێ سەخت و دژواردا دەژین.
زیانەکانی ئەم تاوانە
1. کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی لە شاروگوندەکانی کوردستان تکایە بڕوانە خشتەی ناوچەکیمیابارانکراوەکانی کوردستان .
2. بریندارکردنی هەزاران هاوڵاتی کوردو لەدەستدانی ئارامی و هێشتنەوەیان لەئازاردا، ئەمەسەرباری تێکدانی باری خێزان وباری کۆمەڵایەتی .
3. پیسکردنی ژینگەی کوردستان و خستنەوەی نەخۆشی درێژخایەن و دودڵی وڕاڕایی دانیشتوانی ئەو ناوچانە.
4. پەیدابوونی چەندین نەخۆشی کە دیارترینیان شێرپەنجەیە لەگەڵ نەخۆشیەکانی زاوزێ و لەدایک بوونی منداڵی ناتەواو، نەخۆشیەکانی سەرپێست وچاو، نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە، خستنەوەی دیاردەی ژن وپیاوی نەزۆک .
5. گرفتاربوونی خانەوادەو کۆمەڵگەو حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش، وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان و تارادەیەکیش وەزارەتی تەندروستی بە کێشەو گرفتی لەچارەسەر نەهاتووی بریندارانی چەکی کیمییایی کوردستانەوە . ئەمەش بارگرانی ئابوری لەسەر بودچەی گشتی و ئیحراجی بۆ کەرتی تەندروستی دروست کردووە . کەلەبنەرەتدا ئەرکی دەوڵەتی عێراقە نەک کۆمەڵگەو حکومەتی هەرێمی کوردستان .
جۆری ئەوگازانەی لەکوردستان بەکارهێنراون .
1. گازی دەمارە (ئەوگازانە بوون کە کاریگەریان دەکردە سەرمێشک) لەوانە تابوون، مۆستارد. سارین، ڤی ئیکس.
2. گازی خنکێنەر (گازی ڤۆسجین)
3. گازی هایدرۆجین . سیانید .
4. گازی خەردەل .
بەکارهێنانی چەکی کیمیایی قەدەغەیە .
هەرچەندە پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاوانی جینۆساید لەساڵی ١٩٤٨ و پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لەساڵی ١٩٢٥ لە ئارادا بوون لەلایەن ژمارەیەک دەوڵەتەوە واژۆکرابوون بەڵام هیچ یەک لەم پەیماننامانەو پەیماننامەی جارنامەی گەردونی مافی مرۆڤیش بەهانای کوردەوە نەهاتن و سودێکیان نەبوو.
لە ساڵی ١٩٢٥ لەشاری جنێف لە کۆنگرەیەکی نێودەولەتیدا پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی گەلالەکراو لەلایەن ئەندامانی ئەو کۆنگرەیەوە واژۆکرا کە تیایدا چەکی کۆکوژ بەفەرمی قەدەغەکرا، بەلام خاڵی لاوازی ئەو پرۆتۆکۆڵە ئەوەبوو کە تەنها بەکارهێنانی قەدەغەکرد، نەک بەرهەمهێنانی . کەسەرئەنجام نەیتوانی ڕێگەلە بەرهەمهێنان و گەشەسەندنی چەکی کۆکوژوچەکی کیمیایی بگرێت، لەوانە گازی کیمیایی وبڵاوکردنەوەی میکرۆبی جەنگ) ئەم خاڵە لاوازەی پرۆتۆکۆڵەکە بووە مایەی دەولەتیکی وەک عێراق بتوانێ چەکی کیمیایی بەرهەمبهێنێ و سەرئەنجام لە دژی هاوڵاتیەکانی بەکاری هێنا بەبێ ئەوەی سڵ لە هیچ پەیماننامەیەکی نێودەوڵتی بکاتەوە.
تاوانێکی تری نێودەوڵەتی
بەکارهێنانی چەکی کیمیایی جگەلەوەی دەچێتە خانەی تاوانی جەنگ وتاوانی دژی مرۆڤایەتی وتاوانی کۆمەڵکوژی کە پێیان دەوترێت تاوانی جینوسایدو بەمەترسیدارترین تاوان لەدژی مرۆڤایەتی دەژمێردرێت، دەچێتەخانەی تاوانێکی تری مەترسیداری نێودەوڵەتیەوە ئەویش تاوانی ئیکۆسایدە، واتا تاوانی پیسکردنی ژینگە ئەم تاوانەش بەئەندازەی تاوانی جینۆساید مەترسیدارە .
شوێن بەروار ژمارەی قوربانی
شاری سەردەشت – كوردستانی رۆژهەڵات 26/8/1987 550 لە رۆژی یەكەمدا 109 كەس
رەشەهەرمێ – سەردەشت – كوردستانی رۆژهەڵات 26/8/1987
نۆدشە – پاوە ٢٣/٣/١٩٨٨ ١٠٠ کەس کوژراو ٧٣٥کەس بریندار بوون .
بالیسان – شەقلاوە 16/4/1987 250 كوژراو 50 بریندار
شێخ وەسانان – شەقڵاوە 16/4/1987 206 كوژراو 40 بریندار
ناوەندی قەزای شاری هەلەبجە 16/3/1988 5000 كوژراو 10000 بریندار
سیروان – هەلەبجە 16/3/1988 بریندار بەلام هیچ شەهیدێک تۆمار نەکراوە
خورماڵ – هەلەبجە 16/3/1988 هیچ شەهیدێک تۆمار نەکراوە
عەنەب – هەلەبجە 16/3/1988 300 كوژراو چەندین برندار
قەرەداغ – سێوسێنان 22/3/1988 69 كوژراو 40 بریندار
قەرەداغ – بەلەكجار
قەرەداغ – دوكان 22/3/1988 یەك كوژراو چەند بریندارێك
گۆپتەپە 3/5/1988 ١٥٠ كوژراو
عەسكەر 3/5/1988 ٧ كوژراو
گوندی کلێسە 3/5/1988 ١ كوژراو
وەرێ- بیتواتە 17/5/1988 36 كوژراو چەندین بریندار
خەتێ – بالیسان 1988 7 كوژراو چەندین بریندار
یاخسەمر- دۆلی جافایەتی 1988 كوژراویان نیە
بەرگەلوو 20/9/1987 دوو كوژراو چەندین بریندار
گەرەوانانی سەرووخوارو 1988 7 كوژراو
ههوارهخۆڵ – بانه
– پاوە 1/7/1988
١٥/٤/١٩٨٧ ٢٣/٣/١٩٨٨ 1 کوژراو 20 بریندار
١٠٠ کوژراو ٧٥٠ بریندار
كيميابارانى ناوضةى بادينان
وەرمیلی 25/8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
بابیری 25/8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
كەركرە 25/8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
جەقەڵا 25/8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
هیسێ 25/8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
ئیكمالە 25/8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
ئاسهێ 25/8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
مۆسكا 25/8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
تۆشەمبیك 25/8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
بازێ 25/8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
مێرگا جیا 25/8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
كانی بەلاڤ 25/8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
ئیكمالە 25/8/1988 ئامیدی – بەری گارە
گیزێ 25/8/1988 ئامیدی – بەری گارە
بەلیتی 25/8/1988 ئامیدی – بەری گارە
باوەركا كەڤری 25/8/1988 ئامیدی – بەری گارە
گركا 25/8/1988 ئامیدی – بەری گارە
گۆفلینگ 25/8/1988 ئامیدی – بەری گارە
ریدینیا 25/8/1988 ئامیدی – بەری گارە
ساركس 25/8/1988 ئامیدی – بەری گارە
زیوكا 25/8/1988 ئامیدی – بەری گارە
شێرانە 25/8/1988 ئامیدی – بەری گارە
سوارێ 25/8/1988 ئامیدی- بەروارێ ژیرێ
سپیندارێ 25/8/1988 ئامیدی- بەروارێ ژیرێ
كانییا باسكا 25/8/1988 ئامیدی
ناڤۆكی 25/8/1988 ئامێدی
بێمنانش 25/8/1988 ئاكرێ
برێسە 25/8/1988 ئاكرێ
جەزگیرا 25/8/1988 ئاكرێ
جەم جالی 25/8/1988 ئاكرێ
جەم شرتی 25/8/1988 ئاكرێ
جەم رەبەتكێ 25/8/1988 ئاكرێ
مێروكێ 25/8/1988 ئاكرێ
بلباس 25/8/1988 ئاكرێ
تویكا 25/8/1988 زاخۆ
بەلیجان 25/8/1988 زاخۆ
زرهەوا 25/8/1988 زاخۆ
بورجێن 25/8/1988 دهۆك
دەكەلاشێن 25/8/1988 دهۆك
زیناڤا 25/8/1988 دهۆك
دەبانكێ 25/8/1988 دهۆك
ناوچەی بەرۆژ 25/8/1988 (بارازان) هەولێر
ناوچەی رۆشین 27/8/1988 مزوری هەولیر
سەری ئامیدێ 26/ 8/ 1988 ئامێدی
سبێر 26/ 8/ 1988 ئامێدی
سینا 26/ 8/ 1988 ئامێدی
نێروە 26/ 8/ 1988 ئامێدی
خەركول 26/ 8/ 1988 ئامێدی
كوجەرزكا 26/ 8/ 1988 ئامێدی
زێوە 26/ 8/ 1988 ئامێدی
بەجی 26/ 8/ 1988 ئامێدی
كانی 26/ 8/ 1988 ئامێدی
دركەنی 26/ 8/ 1988 ئامێدی
سیرێ 26/ 8/ 1988 ئامێدی
سكێری 26/ 8/ 1988 ئامێدی
سەركەل 26/ 8/ 1988 ئامێدی
مێرستەك 26/ 8/ 1988 ئامیدی
دەورێ ئامیدی 26/ 8/ 1988 ئامیدی
شیفتی 26/ 8/ 1988 نێروەورێكان
چیا رەشك 28/ 8/ 1988 ئامێدی
هێتوت 28/ 8/1988 نێروەورێكان
كانیا بنیك 28/ 8/ 1988 نێروەورێكان
باشی 28/ 8/1988 نێروەورێكان
سەرنێ 28/ 8/ 1988 نێروەورێكان
ئارە 28/ 8/1988 نێروەورێكان
كەرو 28/ 8/ 1988 نێروەورێكان
باوانكێ 28/ 8/1988 نێروەورێكان
زێوە 28/ 8/ 1988 نێروەورێكان
گەلە كوتكێ 28/ 8/1988 نێروەورێكان
بازێ 29/ 8/ 1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
بانكا 29/ 8/1988 ئامیدی – بەرواری باڵا
برجینێ – مانگێش 25/8/1988 ٧ کوژراو
كورێمێ 25/8/1988 مانگێش
مزووری بالا 25/8/1988
هەردوو گوندی هیران ونازەنین 25/8/1988 شەقلاوە
وەرتێ 25/8/1988 رەواندز
هیران
نازەنین
بالیسان
شێخ وەسان
خەتێ
توتمێ
بێراوا
سەرچاوەکان :
١ کارێکی ژەهراوی – ئەمرریکاو عێراق وگازبارانی هەڵەبجە یوست هێڵتەرمان –وەرگێرانی کوردی محەمەد حەمەساڵح توفیق. ٢٠٠٨ کۆمپانیای ئاوێنە بۆ چاپ وبڵاوکردنەوە .
٢ کیمیاباران لە خۆشناوەتیدا . چاپی یەکەم – بەرگی یەکەم ٢٠٠٦ .
٣ کوردو جینۆسایدو ئیبادەکردن –پارێزەر نەژاد عەزیز سورمێ چاپی دووەم ٢٠٠٦ جاپخانەی وەزارەتی پەروەردە .
٤ گۆڤاری ئەنفالستان ژمارە (١٠) نۆدشەش برینداری كیمیابارانە. بـــۆ یەكەمــــین جار ئاشـــكرا دەكرێــت ! محمد جەمشیدی ل١٠٣
٥ هەلەبجە مەملەکەتی ژیانە . وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان . ئامادەکردنی خەبات عەبدولا .٢٠١٠
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.