• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

نەوال سەعداوی لەهەڵەبجە

ئازار 18, 2015 Omer هاوپۆلنه‌كراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە نەوال سەعداوی لەهەڵەبجە


نەوال سەعداوی لەهەڵەبجە

عومەر محەمەد

٢٦/١١/٢٠١٤ سلێمانی

هیچ پاساوێک نەبوو نەوال سەعداوی لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بە لوغزو لاستیکی قسە لەبارەی تاوانی گازبارانی شارەکەوە بکات. من بۆخۆم هەمیشە رێزم لەnawal sadawe خەبات وتێکۆشانی ئەوژنە گرتووەو ئێستاش بەرێزەوە تەماشای دەکەم، بەڵام زۆر زیاترم لێ چاوڕوان دەکرد، بەلای کەمەوە دەبوو ڕونتردەست بۆ تاوانکار ڕاکێشێت، مێژووی عەرەب و ئیسلام پریەتی لە توندوتیژی و خوێنڕشتن .. سەعداویش لە دیوێکی ترەوە دەیەوێت شەریک بۆ ئەو شەرمەزارییەی شۆڤێنیزمی نەتەوەکەی پەیدا بکات، ویستی بڵیت هەردەوڵەتەکانی عەرەب کۆمەڵکوژی ناکەن، بەڵکو ئەوانی تریش دەیکەن، راستە لەکاتی تاوانەکەدا ئەمریکاو ئەنجومەنی ئاسایش لەگەل سەدام هاوسۆز بوون و چاوپۆشییان لەتاوانەکانی کرد، ئەوان تۆمەتبارن بەبێدەنگی تاوانی جینۆسایدو گازبارانی هەڵەبجە، بەلام ئەنجامدەری تاوانەکە دەوڵەتێکی عەرەبییە، پلاندانەرو بڕیار بەدەستەکان عەرەب بوون، فرۆکەوانەکان عەرەب بوون وئێستاش بەبەڵگە زۆربەیان بەرپرس وئەمیری داعشن، دەبێت ئازادیخوازانی عەرەب بەبوێری دان بەوراستییە  تاڵەدا بنێن، ئەوەی لە ناو کورددا خەونەکەی سەعداوی دەهێننە دی ئیسلامی سیاسییە . کە کوردو عەرەبی بەناوی ئاینەوە کردووەتە براو بەهۆیەوە شەرمەزارییەکەی لەگەڵدا بەش دەکات . کەچی عەجایەب ! ئیسلامیەکان بەهاتنی نیگەران وکۆمۆنیستەکان پێوەی سەغڵەتن !!

داکۆکی لەنەوال سەعداوی و گەورەکردنی لە قەوارەی خۆی، وەک ئینسان دۆستێک، لەجێیی خۆیدانیە ئەو کورد دۆست نییە، تەنها ناوێکی مەعنەوییەو میوانێکی چەند ڕۆژەی هەرێمی کوردستانەو هیچیتر، هەرگیز نابێتە فریاد رەس و پێموانییە هیچ خێرێک بۆ دۆسێی کوردو ژنی کورد بداتەوە ئەوەی ژنی کورد دەخاتەوە ناومێژوو، ئەوەی ماف و شکۆو کەرامەت بۆ ژنی کورد دەگێرێتەوە ژنان خۆیانن، نەک فریاد ڕەس، وەک یەکینەکانی پاراستنی گەل لەکۆبانی کردیان و دەیکەن، ئەوەشی نەوال سەعداوی و نوسەران و سیاسەتمەدارانی ترو تەنانەت ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی هێناوەتە دەنگ، هاوسۆزی نییە، بەڵکو بەرژەوەندییە تەنانەت دڵڕقی و بەدرەفتاریی وتاوانەکانی داعش نیە. بەڵکو بەرەنگاری و ئازایەتی ژنانی کۆبانێ یە لە خۆرئاوا . بەدڵنیاییەوە کەس خێرمان پێناکات، ئەی پێشتر کە هەڵەبجە لەڕق وتوڕەیی عروبەو کەرەسەی جەنگ و گازی کیمیاوی مۆدێرنەدا خنکا بۆ هاوسۆزنەبوون ؟! نەوال سەعداوی بۆ تاوانی ئەنفال و دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ١٨ کچی کوردو فرۆشتنیان بە وڵاتەکەی چی کرد ؟ چی ووت ؟ ئەی لەم میواندارییەیدا چی لەبارەیانەوە ووت ؟

پێم سەیرە لەکاتێکدا ئازایەتی ژنانی کورد لە خۆرئاوا سنوری ئەفسانەشی بەزاندووەو بووەتە مایەی سەرسوڕمانی جیهان و کاریگەری بەسەر ناوچەکەو جیهانەوە هەیە، کەچی تازە خەڵکانێک هەبن نەوال سەعداویی بە فریاد رەس بزانن و وابزانن هاتووە بۆ پشتیوانی لە ژنی کورد !! خەڵکێک هەیە لەوەش زیاتر ڕۆیوەو دەڵێ هاتووە بۆ رزگارکردنی ژنی کورد ؟! یاران ئەمە چ لێکدانەوەیەکە ! ئەی بۆ پێجەوانەکەی ڕاست نەبێت ؟ بۆ وای نەبینین کە نەوال سەعداویش پشکی خۆی لەئازایەتی ژنانی کورد دەوێ ! بۆ وای نەبینین کە بڵێت هەقە ژنانی کورد لەم سەرکەوتن و شکۆمەندییە بەشی منیش بدەن ؟ هەرەوەک ئەمریکاو هاوپەیمانەکان دوای ئەوەی زانییان کۆبانێ ناکەوێ ئینجا بە بۆرە هاوکارییەک وتی منیش لەو ئازایەتیە شەریکم  .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌