ئازار 17, 2015 Omer ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە یــــادى ئــه نفال و سه‌رنجێك
anfalistan – سلێمانى: هه‌موو ساڵێك له‌كوردستان به‌گشتى و ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان به‌تایبه‌تى یادى تاوانى ئه‌نفالى به‌دناو ده‌كرێته‌وه،له‌ویاده‌دا جارێكى ترخه‌م رِوخسارى دایك و باوكى ئه‌نفالكراوه‌كان داده‌پۆشێت، هه‌رئه‌و رِۆژه شاربه‌سیمایه‌كى خه‌ماوى یه‌وه پێشوازى ده‌كات. په‌لاماره‌كانى ئه‌نفال له‌تاوانه‌هه‌ره گه‌وره‌وكه‌م وێنه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌مه، كه به‌تاوانى قرِكردن وله‌ناوبردن ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌نفال له‌بنه‌ره‌ته‌وه بۆ له‌ناوبردنى میلله‌تێكى بىَ تاوان بوو. له‌م بابه‌ته‌دا نامه‌وێت چۆنیه‌تى كاره‌ساته‌كه‌و ئاسه‌واره‌كانى بخه‌مه رِوو ده‌مه‌وێت باس له‌دیوێك بكه‌م كه‌زۆر به‌كه‌مى قسه‌ى له سه‌رده‌كرێت وه‌ك ئاماژه‌م پێدا 14/4/1988 رِۆژى مه‌رگه ساتێكه كه‌ده‌بوایه جیهانى بهێنایه‌ته هه‌ژان…!
له زۆریاد دا هه‌ست به‌وه كراوه كه له‌نێو ده‌زگایه‌كى گرنگى وه‌ك په‌روه‌رده وخوێندنى بالاَدا رِێزله‌و رِۆژه خه‌مناكه ناگیرێت، تائێستاش به شێوه‌یه‌كى گشتى له‌یادى ئه‌نفالدا له‌هیچ ساڵێكدا رِێگه به‌خوێندكارێك نه‌دراوه به‌جلی رِه‌شه‌وه بچێته نێو قوتابخانه‌كانه‌وه یان هه‌ندێك جارله زانكۆكاندا له‌و ساته وه‌خته گریان و شیوه‌نه‌دا ئاهه‌نگى ده‌رچوون گێرِدراوه، ئه‌مه له‌مه‌كاتێكدا به‌پرسی و مامۆستایانى به‌رِێز بــــاش ده‌زانن 14 / 4 یادى مه‌رگى هاوشارییه‌كانییه‌تى كه‌چی له‌لایه‌كى تریشه‌وه شینى بوون به‌مه‌نهه‌جی خوێندنى كاره‌ساتى ئه‌نفال ده‌كه‌ین ، به‌ڵام وا 22 ساڵه ئه‌و تاوانه ئه‌نجامدراوه‌و هێشتا نه‌توانراوه وه‌ك پێویست ئه‌و یاده به گوزارشتێكى ته‌واوه به‌رِێبخرێت هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و له‌یادى تراژیدیای شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالدا له‌شارێك له شاره‌كانى كوردستان ئاهه‌نگه سه‌یرانێك رِێكده‌خرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ى شارهه‌موو ئه‌مانه‌یش له‌به‌رچاوى ئه‌و به‌رپرسانه‌وه تێده‌په‌رِن كه له 14 / 4 دا فرمێسكى تیمساحى بۆ 182 هه‌زار گوڵه نێرگز ده‌رِێژن..؟! به‌ڵێنى وه‌فا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ء دواده‌كه‌ن كه‌ئه‌م مه‌رگه‌ساته له‌یاد نه‌كه‌ین، كه‌چی هێنده نابات كه‌هه‌موو ئه‌وقسانه‌ى خۆى له‌ببیرده‌چیته‌وه‌و به‌ده‌یانجار چوونه‌پرسگه‌كه‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفال نێوچاوانى نابینن، خۆزگه وێنه‌كه‌ى 14 / 4 ى پێشانده‌ده‌یته‌وه، بێگومان ده‌ڵێ ئه‌و قسانه بۆئه‌وكاته‌بوو.
من ده‌مه‌وێت له‌په‌یوه‌ند به‌م ساڵیاده‌و هه‌ستى كه‌سێكتان بۆ باس بكه‌م، كه هه‌روا یه‌ك دوو ساڵ له‌مه‌وپێش رویداووه ( له‌ده‌ڤه‌رى گه‌رمه‌سێردا له‌نێو جه‌رگه‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كاندا گه‌نجێك كه‌كه‌سیشی ئه‌نفالنه‌كراوه هه‌ست به‌و كاره‌ساته شوومه‌ده‌كات بۆیه له‌و رۆژه‌دا (14/4) جلی رِه‌ش ده‌پۆشێتء هه‌ر به‌جلى ره‌شیشه‌وه ده‌چێت بۆ قوتابخانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه مامۆستایه‌كى به‌خوێن ساردییه‌وه رِه‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌ى ده‌كاته‌وه‌و بێ سێ و دوو پێى ده‌ڵێت: ده‌بێت خۆت بگۆرِیت ئینجا بێییته‌وه بۆ قوتابخانه گه‌رنا به‌و شێوه‌یه ئه‌مرِۆ رێگه‌ت ناده‌م بخوێنیت..! سه‌یر له‌وه‌دایه مامۆستا ئه‌م ره‌فتاره به‌بیانووى یاسا و رِێساى په‌روه‌ده‌وه ده‌نوێنىَ، به‌ڵام بۆ ته‌نها رِۆژێك یاسا هیچی لێ كه‌م نابێته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌و رِۆژه یادى پێشیلكارى مافى مرۆڤء سه‌ره‌وه‌رى یاسا‌و ملهورىء به‌دره‌فتارى به‌عسیزمء ریزگرتنه له مه‌رگى 182 هه‌زار مرۆڤى بێ‌تاوان كه‌چى مامۆستایه‌ك له‌برى ئه‌وه‌ى هاو سۆزى له‌گه‌ڵ هاونیشتمانیه‌كانىء قوتابیه‌كانى بنوێنىَ دڵى گه‌نجێكى 15 ساڵ ده‌شكێنێت كه‌هه‌ستى به‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌كردووه‌ء به‌رگى ماته‌مى پۆشیوه.
ره‌نگه زۆریش ناهه‌قى وه‌ها مامۆستایه‌ك نه‌بێت، چونكه جگه له‌و رۆژه 14 / 4 ئیتر ئه‌نفال مه‌سه‌له‌یه‌كى له‌یادكراوه‌و زیاتر له بابه‌تێكى وون بوو ده‌چێت وه‌ك ئه‌وه‌ى بابه‌تێكى زیندوو بێت، رِه‌نگه ئه‌وه‌نده‌یش باسكردنى ببێته مایه‌ى سه‌ریه‌شه بۆ به‌رپرسه به‌رِێزه‌كانمان، گه‌ر خوێندنه‌وه بۆ مه‌رگه‌ساتى ئه‌نفال له‌وچه‌شنه بابه‌ته نامۆیانه‌بن كه‌وایه هیچ نه‌كراوه له‌كاتێكدا له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى فیدرِاڵه‌وه له‌عێراقدا تاوانى كۆمه‌ڵكوژى به‌جینۆساید ناساند، به‌ڵام كه‌شۆِرده‌بیته خواره‌وه ده‌بینى به‌رِێوه‌به‌رى قوتابخانه‌یه‌ك یان مامۆستایه‌ك رِێگه به‌خوێندكار نادات له‌و رِۆژه جلی رِه‌ش بپۆشێت، ئه‌مه ئه‌و په‌رِى هه‌ست نه‌كردنه به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆرِستانه‌ى شاره‌كه كه‌پارساڵ به‌به‌رچاوى دنیاوه له نێوان هه‌زاران هات وهاوارى كه‌سو كارى ئه‌نفالكراوه‌كان وخه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فی شاروشارۆچكه‌كان به‌خاك سپێردران، هه‌ر هیچ نه‌بێت دیمه‌نه‌كانى ئه‌و رِۆژه پێمانده‌ڵێت ئه‌نفال بووه‌ته شووناسێكى نه‌ته‌وه‌یی كه‌ده‌كرێت هه‌موو مان له‌و رِۆژه‌دا یاده‌وه‌رییه‌كانى ئه‌نفال بمان گرێنێت نه‌ك به‌ها بۆ قورسایی ئه‌و مه‌رگه‌ساته دانه‌نرێت،له‌گه‌ڵ ته‌واوى رِێزم بۆ مامۆستایانى به‌رِێز كه‌ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى و په‌روه‌ده‌یان له‌ئه‌ستۆدایه به‌هه‌موو ماناكانیانه‌وه، ئاشكراشه مه‌به‌ستم هیچ مامۆستایه‌كى به‌رِێز به‌شه‌خێی نییه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رِه‌نگه له‌و جۆره مامۆستایانه كه‌مبن و به‌په‌نجه‌ى ده‌ست بژمێردرێن ، هیوادرام له 14 / 4 ئه‌مساڵدا هه‌موو مان وانه‌یه‌ك له‌و كاره‌ساته‌وه فێربین بۆ ئه‌وه‌ى چی تر رِێگه نه‌ده‌ین كه‌سانێك یارى به رِِۆحى شه‌هیده‌كانمانه‌وه بكه‌ن، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ین ئه‌وانیش به رِاستییه‌كان ئاشنابكه‌ین كه‌به‌رِاستى پرۆسه‌ى ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كى تاڵه له‌مێژووى گه‌له‌كه‌ماندا كه‌تاهه‌تایه له‌یادناچێته‌وه،باهه‌موومان رِۆژى ئه‌نفال بكه‌ینه‌جیهانى وه‌ك ته‌واوى كاره‌ساته‌كانى تر تا هه‌نووكه‌یش به‌رزو پیرۆز رِاده‌گیرێت .
شێرزاد داودى
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.