ئازار 17, 2015 Omer كیمیاباران, هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ده‌ناسێنێ
anfalstan – هه‌ڵه‌بجه: له 22 هه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه دا ، رۆژی 16/3 له‌هۆڵی په‌رله‌مانی فیدرِاڵی كه‌نه‌دا یادی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به‌رز راگیرا.
رۆژی سێ شه‌ممه په‌رله‌مانی فیدرِاڵی كه‌نه‌دا له ئۆتاوا یه‌كه‌م دانیشتنی به ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران و ژماره‌یه‌كی زۆرله كوردستانیان و نوێنه‌ری حزب و رێكخراوه كوردییه‌كان ساز كرد.
جیم كهراجیانیس ئه‌ندام په‌رله‌مانی فیدرِاڵی كه‌نه‌دا وتارێكی سه‌باره‌ت به‌تاوانی هه‌ڵه‌بجه پێشكهشكردوووتی: ئهمرِۆ رۆژێكی گرنگه له په‌رله‌مانی كه‌نه‌داوه به‌جیهانی رابگه‌یه‌نین، كه نه‌ته‌وه‌ی كورد 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رژێمی له‌ناوچووی سه‌دام له‌گه‌ڵ عه‌لی كیمیاوی تاوانێكی گه‌وره‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی به‌چه‌كی كیمیاوی له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌نجامدا و هه‌زاران هاووڵاتی مه‌ده‌نی له ژن و منداڵ و پیاوی ئه‌و شاره‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا كوشت.
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا كهراجیانیس ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان كرد‌و وتی: له‌مانگی ئه‌یلولی 2009 دا سه‌ردانی كوردستان‌م كرد‌و له‌مۆنۆمێنتی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ڵێنم به خه‌ڵكی ئه‌و شاره دا، كه تاوانی هه‌ڵه‌بجه بگه‌یه‌نمه ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا و به‌جیهانی بناسێنم كه ئه‌و تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدراوه و ده‌بێت وه‌كو جینۆساید له قهڵهمبدرێت.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پێشنیاری كرجیانیس، دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه و به‌كۆی ده‌نگی پارله‌مانتاران برِیاردرا تاوانی هه‌ڵه‌بجه به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی تۆمار بكرێت.
ده‌قی برِیارهكهی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا ده‌ڵێت :(په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه له لایه‌ن سه‌دام حسێن له به‌رامبه‌ر كورددا كراون له به‌كارهێنانی گازی كیمیایی له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا له 16 ی ئازاری 1988 و وێرانكردنی گونده‌كانی كوردستانی عیراق، هه‌روه‌ها سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی له‌عیراقدا، وه‌ك تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ده‌ناسرێت).
دوای نیوهرِۆی هه‌مان رۆژ په‌رله‌مانی فیدرِاڵی كه‌نه‌دا له دانیشتنی دووه‌میدا كۆنفرانسێكی به ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران بۆ جیم كرجیانیس و نوێنه‌رانی كورد سازكرد.
سه‌ره‌تا كهراجیانیس له وته‌یه‌كدا به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی سوپاسی هه‌ڵوێستی پارله‌مانتارانی كرد و وتی “ئهمرِۆ خۆشحاڵم كه هه‌ر چوارحزبهكهی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا به یه‌ك ده‌نگ برِیاریاندا، كه‌تاوانی هه‌ڵه‌بجه به‌تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تی له یاسای كه‌نه‌دا تۆمار بكه‌ن، بێگومان ئه‌مه‌ش به رووداوێكی میژوویی بۆ په‌رله‌مانی كه‌نه‌داو گه‌لی كورد ده‌ژمێردرێت”.
دواتر هه‌ریه‌ك له د. فه‌ره‌یدون وسهرتیپ كاكه‌یی به‌ناوی ماڵی كورد و دارا فه‌ره‌ج له رێكخراوی په‌یوه‌ندی كوردی دژ به جینۆساید و هه‌ڤال رِهزا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فیدراسیۆنی باكور له‌كه‌نه‌دا، وتاری خۆیان پێشكه‌شكرد و سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌موو پارلهمانتارانیان كرد، به‌تایبه‌تی جیم كرجیانیس، هه‌روه‌ها برِیاری په‌رله‌مانی كهنهداشیان به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی میلـله‌تی كورد وه‌سفكرد.
له كۆتاییدا دووباره جیم كهراجیانیس سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا كورد ئاهه‌نگی نه‌وروز دهگێرِێت، به‌وبۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی خۆی پێشكه‌شكرد و كۆتایی به دانیشتنه‌كه هات.
ده‌قی برِیارهكهی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا سه‌باره‌ت به ناساندنی تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه كه وه‌ك تاوانێكی دژ به مرۆڤایه‌تی له یاسای ئه‌و وڵاته‌دا.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.