ئازار 17, 2015 Omer ئه‌نفال, هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هونه‌رمه‌ندێك له‌سه‌ر “ئه‌نفال” ئه‌م داواكارییانه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
anfalistan – هه‌ولێر: ده‌شتی كه‌لهوڕی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك و وه‌ك هاوڵاتیه‌كی شاری كه‌لار له ناوچه‌ی گه‌رمیان، له‌سه‌ر كاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال یاداشتێك ئاراسته‌ی دوو لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و تیایدا چه‌ندین پێشنیاری بۆ زیندووڕاگرتنی ئه‌و كاره‌ساته خستووه‌ته‌ڕوو.
له یاداشتهكهكهدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، ده‌شتی كه‌لهوڕی ده‌ڵێت: “زیندووڕاگرتنی كاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال ته‌نیا به ئه‌ركی تاكه كه‌سی و چه‌ند ڕێكخراوێكی مه‌ده‌نی ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته كه به چه‌شنێكی جددی خه‌م له چه‌سپاندنی ئه‌و كاره‌ساته بخوات له مێژووی نوێی نه‌ته‌وه‌كه‌مان”.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده نووسیویه‌تی: “ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كورد خۆی به‌م ئه‌ركه هه‌ڵنه‌ستێ، ئه‌وا ئه‌و كاره‌ساته له داهاتوودا ده‌بێته ڕووداوێكی ڕاگوزه‌ر له‌مێژوودا ئه‌مه‌ش ئامانجی ناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه كه هه‌میشه كار له‌سه‌ر بێبایه‌خكردن و ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن”.
ئه‌مه‌ش ده‌قی یاداشته‌كه‌یه:
بۆ به‌ڕێز لیژنه‌ی ڕۆشنبیری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
بۆ به‌رێز لیژنه‌ی كار‌و باری شه‌هیدان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق
بابه‌ت / یاداشتنامه
به‌ڕێزان من (ده‌شتی كه‌لهوڕی) وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك و وه‌ك هاوڵاتیه‌كی شاری كه‌لار له ناوچه‌ی گه‌رمیان ئه‌م یاداشتنامه‌یه ده‌خه‌مه به‌رده‌ستی به‌رێزتان هیوادارم به بایه‌خه‌وه تێی بڕوانن.
له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ریكی تۆماركردنی كارێكی هونه‌ری بووم بۆ به بیرهێنانه‌وه‌ی كاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی چه‌ندین ناوچه‌ی جۆراو جۆری گه‌رمیانم كرد، له‌و سه‌ردانانه‌م بۆم ده‌ركه‌وت هه‌تاكو ئێستا ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه له مێژووی نوێی نه‌ته‌وه‌كه‌مان وه‌ك پێویست كاری بۆ نه‌كراوه.
تۆماركردنی چه‌ند گۆرانی و سروودێك یان چه‌ند كورته فلیم و ڕیپۆرتاجێك یان چه‌ند شیعر‌و نامیلكه‌یه‌ك به‌س نین له ئاستی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه.
زیندووڕاگرتنی ئه‌و كاره‌ساته هه‌ر ته‌نیا به ئه‌ركی تاكه كه‌سی و چه‌ند ڕێكخراوێكی مه‌ده‌نی ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته كه به چه‌شنێكی جددی خه‌م له چه‌سپاندنی ئه‌و كاره‌ساته بخوات له مێژووی نوێی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كورد خۆی به‌م ئه‌ركه هه‌ڵنه‌ستێ ئه‌وا ئه‌و كاره‌ساته له داهاتوودا ده‌بێته ڕووداوێكی ڕاگوزه‌ر له‌مێژوودا ئه‌مه‌ش ئامانجی ناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه كه هه‌میشه كار له‌سه‌ر بێبایه‌خ كردن و ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته من ئه‌م پێشنیارانه ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ستی به‌ڕێزتان:
1. لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌نووسان پێك بهێنرێ، كه هه‌ریه‌كه‌یان له بوواری خۆیه‌وه بتوانێ كار له‌سه‌ر بهدوكۆمێنت كردنی كاره‌ساته‌كه بكات.
2. ئه‌و لیژنه‌یه بتوانێ ڕووپێویه‌كی جوگرافی بكات بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوون هه‌ر له‌بادینانه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی گه‌رمیان.
3. ئه‌و لێژنه‌یه بتوانێ له‌و ڕووپێویهدا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بدۆزێته‌وه كه له شاڵاوی ئه‌نفال ڕزگاریان بووه، قسه‌ی دوور‌و درێژی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌مووی به ده‌نگ و ڕه‌نگ تۆمار بكات، نابێ بڵێین چیڕۆكه‌كانی خه‌ڵكی گوندێك هه‌مووی وه‌كو یه‌كه و به تۆماركردنی ده‌نگی یه‌ك دوو كه‌س واز بهێنن، به‌ڵكو ده‌بێ قسه‌ی هه‌موو خه‌ڵكێك تۆمار بكرێت، چونكه زۆرترین تۆماركردن واته زۆرترین شایه‌دحاڵ بۆ مێژوو.
4. هه‌وڵ بدرێ به‌دوای ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێن كه ئه‌وساكه له‌به‌ره‌ی ڕژێمدا به‌شداری جێبه‌جێ كردنی ئه‌و شاڵاوه‌یان كردووه، بایه‌خی قسه و لێدووان و بیره‌وه‌ری ئه‌وانه هیچی كه‌متر نیه له هی قوربانیه‌كانی شاڵاوه‌كه.
5. پاش ئه‌وه هه‌وڵ بدرێت چه‌ندین فلیمی دوكۆمێنتاری سینه‌مایی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌رهه‌م بهێنرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆر ئاساییه، سوود له شاره‌زاو پسپۆڕانی بیانی له بواری فلیمسازیدا وه‌ربگیردرێ.
6. پێویسته ئه‌نفال نه‌ك به چه‌شنێكی لاوه‌كی به‌ڵكو زۆر به‌بایه‌خه‌وه له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی قوتابخانه‌كاندا بخوێنرێت و هه‌موو ساڵێك ئه‌و بابه‌ته له وانه‌ی مێژوو و په‌روه‌رده‌ی نیشتیمانیدا دووباره بكرێته‌وه.
7. پێویسته لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كورد وه‌ك ده‌زگایه‌كی سانسۆر‌و به‌دواداچوون له جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌دا بكات كه به وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا سپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌و قوربانیانه له ژیانێكی سه‌ربه‌رزو پڕشكۆدا مسۆگه‌ر بكرێت.
به‌ڕێزان وه‌ك هاوڵاتیه‌ك ئه‌و پێشنیارانه ئه‌خه‌مه به‌رده‌ستتان به‌وهیوایه‌ی په‌رله‌مان وه‌ك به‌رزترین ده‌زگای یاسایی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌ندامه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی ویست و خواسته‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن له‌م هه‌رێمه‌دا كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و پێشنیارانه بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانم
ده‌شتی كه‌لهوڕی
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.