ئازار 17, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هه‌ڵه‌بجه هه‌میشه كۆمان ده‌كاته‌وه
anfalistan – سلێمانى:هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا، له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا، ماڵ به‌ماڵی كورد و كه‌س به كه‌سی ئه‌م نیشتمانه، پرسه و ماته‌مینی بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌گرن.
هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ته‌نیا بۆنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی هه‌موو كوردستان، یه‌كێتی و یه‌كبوونێكی وه‌های له نه‌ته‌وه‌ی كورددا هێناوه‌ته‌دی، هه‌موو كوردستان پێكه‌وه هه‌ڵده‌ستنه سه‌رپێ، بۆ رێزلێنان له یادی شه‌هیدانی ئه‌و پارێزگا ئازیزه‌دا.
ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستاكه سیاسه‌تی كوردی هه‌وڵی بۆ ئه‌دات، كه یه‌كخستنی نێوماڵی كورد و یه‌ك گوتاری سه‌رتاسه‌ری كوردستانه ده‌مێكه‌و ٢٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵه‌بجه له ئاستی جه‌ماوه‌ری و نه‌ته‌وه‌ییدا به‌دیهێناوه.
كه‌واته، ده‌بێت ئێمه جگه له ئاوڕدانه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی له هه‌ڵه‌بجه، ئاوڕ له‌م رووه‌ی تری هه‌ڵه‌بجه بده‌ینه‌وه.
ده‌كرێت وه‌ك بنه‌ما و ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێیانه‌ی وه‌ربگرین كه ده‌یان ساڵه به نه‌كراوه‌یی و بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌نه‌ته‌وه، ئێمه به هه‌موو جیاوازییه‌كانمانه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌توانین یه‌كڕا و یه‌ك بڕیار، له‌ئاست پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی كورد و كوردستاندا كۆببینه‌وه، ئه‌وا یادی هه‌ڵه‌بجه هه‌میشه كۆمان ده‌كاته‌وه و ئه‌م شاره دڵ گه‌وره و سنگ فراوانه، یه‌كمان ده‌خات.
كه‌واته بۆچی له‌وێدا، ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌ی كورد بێت له یادكردنهوهیهكدا؟ دوایی بچینه‌وه سه‌ر جیابوونهوهكانمان؟! بۆچی هه‌ڵه‌بجه نه‌بێته مه‌ڵبه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی كوردستان؟ وه‌ك چۆن له‌یادوه‌ری و له هه‌ستی ده‌سته‌جه‌معیماندا كۆمانده‌كاته‌وه، با له‌هه‌ستی سیاسی و نهتهوهیشماندا هه‌ڵه‌بجه شاری كۆكردنه‌وه و پێكهاتنمان بێت، شاری ئاشتكردنه‌وه و ئاشتیمان بێت، شاری سازدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و كۆنگره چاره‌نوسسازه‌كانی تری كوردستان بێت.
به‌رخودی جووه‌كان بۆ ئاوشڤیتز، دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بوو، به‌ڵام تا ئێستا بهرخوودی كورد بۆ ئاوشڤیتزی كوردان كه نوگره‌سه‌لمانه، شتێكی ئه‌وتۆی بهرجهستهنهكردووه، كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ته‌نیا له ١٦ ی ئازاردا نییه، به‌ڵكه درێژبۆته‌وه بۆ راگواستنی سه‌دان خێزانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌زاران خێزانی ئه‌نفاله‌كان بۆ ئاوشڤیتزی بیابانه‌كان له نوگره سه‌لمان و عه‌رعه‌ر، هه‌زاران كورد، له‌وێدا ده‌رخواردی سهگهڕهشهكانی بیابان دران.
به‌رخودی جووه‌كان بۆ هه‌ڵمه‌تی هۆلۆكۆست، نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتووی لێ دروستكردن. هه‌ڵمه‌تی هۆلۆكۆستی كوردیش كه هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفاله‌كانه، به‌پێی قه‌باره‌ی كاره‌ساته‌كه و زیانه رۆحی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كانی، ده‌بوو نه‌ته‌وه‌ی كوردی كردبایه به یهكگرتووترین و پته‌وترین نه‌ته‌وه‌ی دنیا. ده‌بوایه جگه له كردنه‌وه‌ی سه‌فاره‌تی كوردستان له دنیادا، ئێستا كونسوڵی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال وه‌ك سه‌نته‌رێكی مێژوویی و ئینسانی له پایته‌خته‌كانی جیهاندا نوێنه‌رایه‌تی فه‌خری و ره‌مزی كوردی كردبایه.
ئێمه ئه‌گه‌ر وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌هه‌رهۆكارێك بێت، نه‌مانتوانی بێت ئاماده‌ییه‌كی دیارمان له جیهاندا هه‌بێت، ئه‌وا له‌تواناماندایه (ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت) له‌ڕێگه‌ی كارهساتهكانمانهوه هه‌میشه به‌بیری جیهان و سیاسه‌ت و مێژووی سیاسی جیهانیدا بهێنینه‌وه، ئه‌وه ئێمه‌ین!!
سه‌یرمان كه‌ن!! كه به‌هۆی ئێوه‌وه:
له چاڵدێرانه‌وه لهچوارمێخهتان داین
له سایكس-بیكۆوه لهتتان كردینه‌وه‌و
ده‌یانجار له ده‌رسیمه‌وه تا گه‌رمیان و بالیسان و بادینان و شه‌نگال و هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال و جینۆسایدیان كردین !!
ئه‌گه‌ر میوزهكانمان (به‌هه‌ر هۆكارێك) هه‌ژار و كه‌مده‌ست بن، ئێمه گه‌وره‌ترین میوزهی جینۆساید و زۆرترین به‌شی قڕكردنمان له مێژوودا به‌ركه‌وتووه.. ده‌وڵه‌مه‌ندترین نه‌ته‌وه‌ین له ئاسه‌واری كاره‌ساتدا.
له‌م شه‌ڕه چاره‌نوسسازه‌ی دژ به تیرۆر و داعشیشدا هێشتا ئه‌نفالچیه‌كان به‌رده‌وامن له تاوانكردن دژ به ئێمه، ئه‌گه‌ر هێزی گیان و ژیان به‌خشی پێشمه‌رگه و شه‌رڤانانی كوردستان نه‌بوایه ئێستا ده‌یان ئه‌نفالی تریان به‌سه‌رماندا دووباره ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌یه، سه‌نگه‌رێكی پته‌ومان هه‌یه بۆ یه‌كبوون و یه‌ك گوتاری و یه‌كێتیمان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆبانی و جه‌له‌ولا و شنگال و قه‌ندیلمان هه‌یه، هێزێكی نهبهزیومان هه‌یه بۆ به‌رگری.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان ئه‌و هه‌موو شه‌هیده سه‌ربه‌رز و هه‌میشه زیندووه‌ی هه‌یه، رۆحێكی نهبهزیومان هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن.
به‌و هیوایه‌ی له ساڵی ئاینده‌دا، ئه‌م شاره دڵشكاو و دهلالهمان، نه‌ك هه‌ر پارێزگا بوون، به‌ڵكه ببوبێته پایته‌ختی ئاشتی و یه‌كێتی و سه‌ركه‌وتنمان.
د. ئاسۆ فريدون
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.