ئازار 17, 2015 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە من و ئه‌نفال و عاسى مسته‌فاو 25ى ئاب
anfalistan – سلێمانى: به‌روارى 25/8 /2008 پیاوێك هاته ژووره‌كه‌م هه‌واڵى مامۆستا كامه‌رانى لێپرسیم، ئه‌و به‌رواره، رێكه‌وتێكى گرنگ بوو له ژیانى ئه‌و پیاوه‌دا، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆى نوسینى ئه‌م بابه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من سه‌رِقاڵى ئیشوكاربووم، سه‌رم به‌سه‌ر كیبۆردى كۆمپیوته‌ره‌كه‌مدا شۆرِكردبووه‌وه له‌و كاته‌ى پرسیارى كرد..
نه‌په‌رژامه سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌روخسارى ئه‌و پیاوه وردببمه‌وه‌و به‌گرنگى پێدانه‌وه وه‌ڵامى بده‌مه‌وه، به‌ڵام كه‌زیاتر لێم هاته‌پێشه‌وه‌وته‌ماشامكرد قاتێك شاڵى مه‌ره‌زى سورى پۆشیبوو كڵاو جامادانه‌یه‌كى له‌سه‌رى به‌ستبوو، سه‌رنجى راكێشام له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌كه‌سێكى تر‌ى تێگه‌یشتم، نایشارمه‌وه من له‌دواى ئه‌نفاله‌وه حه‌زناكه‌م كه‌س به‌شاڵو جامانه‌وه ببینم، چونكه ئه‌و سه‌روه‌خته له‌وپیاوانه‌م ده‌بینى، كه به‌و جل‌و به‌رگه‌وه له ناوماندا خۆیان ده‌نواند، ئه‌گه‌ر ویڵیشمان كردبان ئه‌وا به‌عس له‌شاشه‌ى ته‌له‌فزیونه‌وه بۆى ده‌ناردینه ماڵه‌كانمانه‌وه‌و چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كى كه‌میان پێره‌وا ده‌بینرا تیایدا ده‌ربكه‌ون، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى لێوه‌ى دۆرانو گرگنى خۆیانى تێدا نمایش بكرىَ، یان سوكایه‌تى به‌خۆیانو به‌میلله‌تێك بكه‌نو وه‌كو سومبلى شكست‌و گرگنى بچنه ناوچاومانه‌وه، وێراى ئه‌و هه‌موو پێشیلكاریه‌ى به‌مافى مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ى ده‌رهه‌ق به‌م خه‌ڵكه كرا، به‌و په‌رى ئیزعاجىو ده‌موچاوى دزێو و نامه‌ردییه‌وه ده‌ر ده‌كه‌وتنو خۆیان به‌فیداى كه‌سێكى خوێن رێژ ده‌كرد، كه‌ناویان نابوو: ( سه‌رۆكى فه‌رمانده، پێشه‌واى گه‌وره‌و .. ئه‌م قسه قۆرِانه)
به‌ڵام هه‌ى هوو.. ئه‌و پیاوه له‌كوىَو شاڵ له‌به‌ره خۆ فرۆشه‌كان له‌كوىَ ؟ ئه‌و سه‌عات 6ى سه‌ر له‌بانى هه‌مان به‌روارى یه‌كتر بینیمان 25/8/1990 له‌دواى هه‌شت ساڵى دیلێتى گه‌یشتبووه‌وه نیشتمان، ئه‌و به‌رواره‌ى من‌و ئه‌و یه‌كمان تێدا ناسى هه‌مان ئه‌و به‌رواره‌یه كه تیایدا ئازادبووه، به‌ڵام ئازادى چىو نیشتمانى چى ؟ ئه‌وكاتێك گه‌یشته‌وه نیشتمان، به‌سه‌ر هه‌وارى خاڵیدا گه‌رایه‌وه بۆ كوردستان، نه‌گوند مابوو، نه‌ماڵو نه ژن‌و منداڵ هه‌موویان پێكه‌وه ببونه ئامانجى ئه‌و سوپایه‌ى درۆى له‌گه‌ڵ نیشتمان كردوو هاونیشتمانیانى خۆى ئه‌نفالكرد، عاێى مسته‌فا یه‌كێك بوو له‌و حیكایه‌ته زۆر ترسناك‌و سه‌رنجراكێشانه‌ى میدیاكانى جیهان، ئه‌و پیاوه سه‌ربازێكى یه‌ده‌گى سوپاى عێراق بوو، له‌به‌ره‌كانى جه‌نگى عێراق ئێران‌دا به‌دیلى كه‌وتبووه به‌رده‌ستى ئێرانیه‌كان، له‌هه‌مان كاتدا بووه باشترین به‌ڵگه‌ى به‌درۆخستنه‌وه‌ى ێدام حسێن كه به سه‌رۆكى سه‌ركه‌وتنو ئاشتى ناو زه‌د ده‌كرا، ئه‌و سه‌رۆكه‌ى ده‌یگوت: (من یقاتل بالشرف یستحق المجد ) واته ئه‌و ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ى به شه‌ره‌فه‌وه ده‌جه‌نگىَ شایسته‌ى سه‌روه‌ریه) كه‌چى عاێى مسته‌فا خۆى له‌به‌ره‌كانى جه‌نگى قادێیه‌دا، گیراو ماڵ‌و منداله‌كه‌شى له‌ئه‌نفالدا گیران‌و بێسه‌روشوێنكران. ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت رۆیشتن‌و نه‌بینرانه‌وه، نه‌خۆیانو نه‌ته‌رمه‌كانیان نه‌هاتوونه‌ته‌وه بۆ نیشتمان.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.