ئازار 17, 2015 Omer بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كورد‌و دادگای دادی نێودەوڵەتی
anfalistan – سلێمانى:كۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ كورد، هێشتا لە ئاست بەرپرسیارێتیە یاسایی و مرۆڤایەتیەكانی خەمساردە. لەهەندێك وێستگەشدا بەشدارە لەو تاوانە نێودەوڵەتیانەی دەرهەق بەخاك وخەڵكی كوردستان كراوە. لەلایەكی تریشەوە ئەو وڵاتەی كە هەرێمی كوردستانی پێوە لكێنراوە، لەدوای روخانی دیكتاتۆریەتیشەوە هێشتا بێ‌باك و نابەرپرسیارە لەبەرامبەر جوڵاندنی كەیسی تاوانەكانی رژێمەكە بەرامبەر گەلانی عیراق بەگشتی و گەلی كورد بەتایبەتی.
هاوڵاتی به‌هه‌ڵه‌داچووه یان هه‌رده‌یه‌وێت بازاڕی فرۆشی خۆی گه‌رم بكات؟
عومه‌رمحمه‌د
ماوه‌یه‌كه هه‌وڵێكی به‌رچاو هه‌یه‌بۆ ناو زڕاندنی ناوه‌ندی چاك،له‌سه‌رتاوه به‌تۆمه‌ت دروستكردن بۆ ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستیان پێكرد‌و ئێستاش به‌درۆی گه‌وره له‌ڕۆژنامه‌كانه‌وه به‌ناوی ناوه‌ندی چاكه‌وه خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له ڕواڵه‌تدا چالاكی‌و له‌ناوه‌رۆكدا بۆ بێ ئیعتباركردن‌و سوككردنی ناوه‌نده‌كه‌یه،ئامانجیان ئه‌وه‌یه مادام خۆیانی تێدانه‌ماون، چی تر ناوه‌ندی چاك جێگه‌ی متمانه‌و ئومێد نه‌بێت، به‌داخه‌وه راگه‌یاندنه‌كانیش بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، لانی كه‌می بنه‌ماكانی مافی ناوه‌نده‌كه ڕه‌چاو ناكه‌ن .
من ته‌نها هاوڵاتی‌و ئاوێنه‌و ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه به‌نمونه ده‌هێنمه‌وه:
هاوڵاتی ژماره (450) ی به‌رواری 20/8/2008 له‌لاپه‌ره (1)دا به‌تایتڵێكی گه‌وره نوسیوێتی ناوی ( 268 ) سه‌رۆك جاش ده‌درێنه دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. ئه‌مه‌شی له‌به‌یاننامه‌یه‌ك وه‌رگرتووه، گوایه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی چاكه‌وه ڕۆژی 18/8 بڵاوكراوه‌ته‌وه..!
جارێ به‌ر له‌وه‌ی بچینه سه‌ر ناوه‌رۆكی به‌یاننامه‌كه‌و نابه‌رپرسیارێتی ئه‌وانه‌شی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌پێویستی ده‌زانم دوو پرسیار له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بكه‌م، ئایا ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی‌و ستافه‌كه‌ی نازانن ئه‌وانه‌ی به‌یانه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه‌مینه‌یه‌كن له‌ناوه‌ندی چاك ڕۆیشتوون؟ ئایا نازانن کە ئەوان ئێستا هەموو كارێکیان ته‌نها به‌یاننامه بڵاوكردنه‌وه‌یه‌و قسه‌كانیان له‌راستیه‌وه دورن..؟! مه‌گه‌ر له‌ژماره 442 به‌به‌یاننامه‌یه‌ك نه‌یان ووتبوو به‌رپرسی نوسینگه‌ی سلێمانی (عومه‌رمحمه‌د) ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك نیه؟ ئه‌ی به‌به‌ڵگه‌ی یاسایی له ژماره (447) نه‌م سه‌لماند، كه‌ڕاستیان نه‌فه‌رمووه‌و خۆیان په‌یوه‌ندیان به‌ناوه‌نده‌كه‌مانه‌وه نه‌ماوه؟ ئەی بۆ سەلماندنی ڕاستیەکان مۆڵەتی فەرمی ناوه‌نده‌كه‌م نه‌خسته به‌رچاوی هاوڵاتی؟
كه‌چی سەرباری هەموو ئەم ڕاستیانەی بەردەستیش مانشێتی ژماره ( 448)ی رۆژنامەی هاوڵاتی درۆیەکی تری گەورەیە کە نوسیوێتی : (له ده‌ره‌وه‌ی وڵات جاش و موسته‌شاره‌كان ده‌درێنه دادگا)! سەیرە هاوڵاتی لەبری ئەوەی لێدوانی ئەندامانی ناوەندی چاک وەربگرێت، هاتووە وه‌كو ناوه‌ندی چاك لێدوانی مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌ی وه‌رگرتووه گوایه ئەو (به‌رپرسی دۆسێی جاش‌و ئه‌نفالچیه‌كانه..!) له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری رێزم بۆكاك مسته‌فا به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم له‌ناوه‌ندی چاك هیچ پۆستێكی وامان نیه‌و (ناوه‌ندی چاك – دانیمارك ) رونكردنه‌وه‌ی بۆ هاوڵاتی نوسیوه‌و ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی دۆسێی ئه‌نفالیش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.. كه‌چی هه‌تا ئێستا هاوڵاتی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ناوه‌ندی چاكی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه..! ئیترنازانم ئەم درۆیانە بەکوێمان دەگەیەنن و ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بۆچی ئه‌و قسه بێبناغانه به‌هه‌ند ده‌گرێت، به‌ڵام رونكردنه‌وه‌كه‌ی ناوه‌ندی چاك بڵاوناكاته‌وه؟! حسابیش بۆ دەستەی پارێزەرانی دۆسێی ئەنفال ناکەن کە رونکردنەوەیان داوەتە رۆژنامەی هاوڵاتی !
رۆژنامەی ئاوێنە
ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ش، لاینداری لە کێشەکانی ناوەندی چاکدا دەکات، لەکاتێکدا گرنگترین پرۆژەی ناوەندی چاک فەرامۆش دەکات بەڵام له ژماره ()ی دا مانشێتی بەیاننامەیەک بڵاوده‌كاته‌وه كه داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریم‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كانیان‌و وه‌زیره‌كان ده‌كات له‌به‌رانبه‌ر مردنی یه‌كێك له بریندارانی چه‌كی كیمیاوی، كه‌چی ڕۆژێك پیش ئه‌وه ئه‌و پڕۆژه ته‌ندروستیه فه‌رامۆش ده‌كاو وه‌كو هه‌واڵێكیش بڵاوی ناكاته‌وه، كه ناوه‌ندی چاك خستویه‌تیه به‌رده‌می وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ری بریندارانی چه‌كی كیمیاوی؟! ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ش قسه‌ی كه‌سێك بڵاو ده‌كاته‌وه كه جنێو به‌ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی جینۆسایدی لە هه‌ولێر ده‌دات، گوایه ئه‌وان پرۆفیشنالن‌و ئێمه هیچ نه‌زان بووین، كه‌چی ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه بڵاوناكاته‌وه كه ته‌نها ئه‌وه‌مان رونكردبووه ئه‌و براده‌ره به‌رێزه به‌پێش چاوی كامێراكانه‌وه‌و له‌به‌رده‌می خه‌ڵكێكی زۆر ووتی : ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، ئێمه‌ش داوامان له‌به‌رێز مام جه‌لال كردووه كه كۆنگره‌یه‌كی ئاوا مان بۆبگرێت… ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه به‌رێزیان به خه‌یاڵی خۆیان شكاتیان له‌مام جه‌لال كردبوو؟
هاوڵاتی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه گوایه ناوه‌ندی چاك ناوی 268 سه‌رۆك جاش ده‌داته دادگا نیوده‌وڵه‌تیه‌كان، ئه‌مه جگه له‌دروشم بازی شتێكی ترنیه (خوازیارم به‌هه‌ڵه‌چووبم‌و ئه‌وبه‌رێزانه شتێكیان كردبێت)، چونكه له‌دنیادا شتێك نیه ناوی دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت ئه‌وه‌ی هه‌یه دادگاكانی ئه‌وروپایه وه‌كو ئه‌و دادگایه‌ی فرانس ڤان ئانراتی دادگایی كرد له شاری لاهای،نه‌ك دادگای عه‌دلی نێوده‌وڵه‌تی لاهای، ئیتر نازانم دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌كوێی ترن؟! ناشێت ئه‌و به‌رێزانه هه‌موو دادگاكانی ئه‌وروپا به‌نێوده‌وڵه‌تی بزانن؟!! باشه وا ئه‌وان نه‌شاره‌زابوون‌و جیاوازی نێوان دادگای ئه‌وروپی‌و و دادگای عه‌دلی نیوده‌وله‌تی نازانن، هاوڵاتی چۆن ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی وا زه‌قه‌وه؟ مه‌گه‌ر ڕاوێژكاری یاساییان نه‌بوو؟ مه‌گه‌ر كه‌سێكیان نه‌بوو بزانێ (دادگا نیوده‌وڵه‌تیه‌كان ) زاراوه‌یه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌و نه‌شاره‌زایی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی‌و ستافه‌كه‌ی پێشان ده‌دات؟! له‌كاتێكدا یه‌ك دادگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه ئه‌ویش له‌لاهایه..
تاوانی گەورەو خەونی چۆلەکە
دادگایی كردنی جاش‌و موسته‌شاره‌كان له‌دادگای نێوده‌وڵه‌تی له‌خه‌ونی چۆله‌كه‌ش بچوكتره، له‌راستیدا ئه‌وه هەواڵ نیە، وەها درۆیەک دڵی قوربانیەکان خۆش ناکات، بەڵکو مژده‌یه‌كه به‌جاش‌و موسته‌شاره‌كان ده‌درێت كه‌وا بێخه‌م بن له‌وه‌ی هه‌رگیز قه‌فه‌زی دادگا نابینن. چونكه دادگای نێوده‌وڵه‌تی لەبنەرەتەوە بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تان دروستبووه، ڕاستە لە تاوانە گەورەکان دەکۆڵێتەوە بەڵام ئەوەش هەروا ئاسان نیە، بەڵکو ده‌بێت بۆ تاوانێکی وەک ئەنفال، وڵاتێك یان خودی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دۆسیه‌كه (ئیحاله) هەواڵەی دادگا بكات، ده‌نا گوێ له‌رێكخراوێكیش ناگرێت چ جای 3- 4 كه‌سی بێ ئاگا له‌یاسا له ده‌رگای بده‌ن..!! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌رله‌بنه ره‌ته‌وه دڵخۆش بوون به‌دادگای نێوده‌وڵه‌تی لە وه‌هم و خه‌یاڵ زیاتر نیە، به‌تایبه‌تی بۆدادگایی كردنی تۆمه‌تبارنی ئه‌نفال، رێك وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌ربلێی ئه‌م نانه به‌و ڕۆنه.. ئه‌گه‌ربمانه‌وێت دۆسێی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد بچێته به‌رده‌می دادگای نێوده‌وله‌تی ده‌بێت لۆبی كوردی بۆ درووست بكه‌ین و وڵاتێك كه واژۆی په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی تاوانی جینۆسایدی كردووه پشتگیری داوای گه‌لی كورد بكا‌و دۆسێكه بجوڵێنی‌و به‌رزی بكاته‌وه..جا عێراق خۆی به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێ كه سه‌رۆكی كۆمار‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردن ؟ هه‌تا وڵاتێكی تر ئه‌و ئه‌ركه بۆگه‌لی كورد بگرێته ئه‌ستۆ؟ مه‌گه‌ر كورد له‌كوێی معاده‌له‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدایه، هه‌تا دادگای نێوده‌وڵه‌تی بۆبخاته گه‌ڕ؟ ئه‌مه كاتێك ده‌بێت به‌دۆسێیه‌كی كارا كه‌وڵاته زلهێزه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێك له پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه‌به‌رژه‌وه‌ندی له‌دروسبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیدابێت‌و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد وه‌كو وه‌رقه‌یه‌كی به‌هێز بخاته‌گه‌ڕ ئه‌وه‌ش نه‌ك له‌به‌رخاتری كورد به‌ڵكو بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی، بێگومان له‌وه‌ها حالێكدا گه‌لی كوردیش قازانج ده‌كات.. بۆیه ده‌بوایه ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بزانێ كه‌گه‌یاندنی دۆسێیه‌ك به‌دادگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه،هه‌تا ئه‌و بێت مانشێتی لێ‌دروست بكات..ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ئاسان بوایه به‌رله‌وه‌ی حكومه‌تی به‌عس بڕوخێ رێكخراوی میدل ئێست ۆچ هه‌وڵێكی زۆری داوه كه په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بخاته‌وه گه‌ڕ‌و دۆسێی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد بگه‌یه‌نێته دادگای عه‌دلی نێوده‌وله‌تی.( )
مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆك جاشه‌كانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویست به‌و هاتو هاوره ناكات ، له‌راستیدا نه‌ك رێكخراوێك به‌ڵكو تاكه كه‌سێك به‌تایبه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان، ئه‌نفالكراوه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌نها زه‌ره‌ری ماڵیان به‌ركه‌وتووه ده‌توانن له‌دادگاكانی ئه‌وروپا كه‌دادگاكانیان سه‌ربه‌خۆیه سكاڵا له دژیان تۆماربكه‌ن‌و به‌سزایان بگه‌یه‌نن..له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئه‌ركی رێكخراوه‌كان، هاوكاری كردنی لایه‌نی قوربانیه‌كانه، كه‌به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی بۆدابین بكات‌و پارێزه‌ر له‌دژی تۆمه‌تباران بگرێت. من هه‌رزوو له‌وتارێكدا نوسیبووم لێیانگه‌ڕێن بابرۆن، چونكه گرتنیان له‌ده‌ره‌وه مسۆگه‌رتره نه‌ك له‌ناو كوردستان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هاوڵاتی بڵاوی ده‌كاته‌وه رێپیشانده‌ریانه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڕانه‌كه‌ن.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رێزانه پروپاگه‌نده‌ی بۆده‌كه‌ن هات‌وهاواره‌و دوره له‌راستیه‌وه،هه‌روه‌ها دوره له‌كاری رێكخراوه‌ییه‌وه، ئه‌و جاش‌و موسته‌شارانه تانه‌چنه به‌رده‌می دادگا گومانلێكراووتۆمه‌تبارن، ئه‌وه‌ی تاوان‌و بێ‌تاوانیان یه‌كلا ده‌كاته‌وه دادگایه.. بۆیه قسه‌یه‌كی پوچه رێكخراوێك به‌جاش‌و موسته‌شاره‌كان بڵێت كوردستانتان لێده‌كه‌ین به‌زیندان.. چونكه كوردستان بۆ ئه‌وان زیندان نیه به‌ڵكو به‌هه‌شته‌و به‌وپه‌ڕی ئیمتیازات‌و حه‌صانه‌و رێزه‌وه ده‌سورێنه‌وه، ئه‌وه‌ی كوردستانی لێبووه‌ته زێندان‌و بێرێزی به‌رانبه‌ر ده‌كرێت كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان‌و قوربانیانن.. ئه‌م جۆره قسانه له‌ناوه‌ندی چاك‌و ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌شێنه‌وه.. چونكه ناوه‌ندێك كه‌به‌نیازه حورمه‌ت بۆمرۆڤ بگێرێته‌وه نه‌ك هه‌ربۆ قوربانیانی ئه‌نفال به‌ڵكو ئه‌ركێتی حورمه‌ت بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌نفالیش بگێرێته‌وه، چۆن ؟ به‌و مانایه‌ی ناشێت ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ئه‌نفالدا به‌شداربوون هه‌موویان به‌یه‌ك چاو ته‌ماشابكرێن خه‌ڵك هه‌یه به‌ده‌یان كه‌سی داوه‌ته ده‌سته‌وه‌و هه‌یه به‌سه‌دانی رزگاركردووه، كاتێكیش داوای دادگایی كردنیان ده‌كه‌ین ته‌نها بۆ سزادانیان نیه به‌ڵكو بۆ بێگوناهی‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانیشیانه. ئه‌و شه‌ره‌فه‌ش ده‌درێته دادگا نه‌ك ناوه‌ناوه‌ندی چاك.. ئه‌گه‌ر موسته‌شارێك 100كه‌سی رزگاركردبێت‌و ته‌نها كه‌سێكی ئه‌نفال كردبێت به‌ومانایه نیه دادگا سزای نادات‌و بێ‌تاوان ده‌رده‌چێت.. دۆسێی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال زۆرئالۆزه‌و كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیه، به‌كه‌سانێك یه‌كلایی ناكرێته‌وه كه هه‌ڵانانه‌وه به چالاكی ده‌زانن‌و له یاسا ته‌قه‌ی سه‌ریاندێ. بۆیه هه‌ق وایه هاوڵاتی‌و كه‌ناڵه‌به‌رێزه‌كانی تریش رێزگرتن له‌مرۆڤ بخه‌نه سه‌رو هه‌مووشتێكه‌وه، ئه‌و به‌رێزانه مافی ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر ناوه‌ندی چاكه‌وه نه‌ماوه تابه‌و ناوه‌وه هه‌ڵابنێنه‌وه چونكه له‌باری یاساییه‌وه ناوه‌ندی چاك مۆله‌ته‌كه‌ی به‌ناوی ئێمه‌وه‌یه‌و له‌مه‌ولا ناچارین به‌یاسا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، بۆیه هۆشداری ده‌ده‌ینه ڕۆژنامه‌ومیدیاكان به‌تایبه‌تی هاوڵاتی چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌شداری بكات له‌وه‌ی ناوی ناوه‌نده‌كه‌مان بزرێنێ ناچارین به‌یاسا چاره‌سه‌ری بكه‌ین..
پێویسته ئه‌وه‌ش بلێن كه‌هاوڵاتی ڕۆژنامه‌یه‌ك نیه شانی خۆی له‌هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی‌و ڕۆژنامه‌وانی خاڵی بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و به‌رپرسه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌ریتێك له‌موماره‌سه‌ی كاری رێكخراوه‌یی كه قسه‌و مامه‌ڵه‌یان له (ئه‌لف)ه‌وه تا (ێ )ی هه‌ڵه‌یه‌و پڕه له‌پێشیلكاری، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو لۆژیك‌و كارومیتۆدێكی رێكخراوه‌یه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكا‌و قسه فرێ بدا‌و ئه‌میش ده‌قاو ده‌ق ببێته مینبه‌ری‌و به‌هه‌مان هه‌ڵه زه‌قه‌كانیه‌وه بۆی بڵاو بكاته‌وه..! چۆن ده‌شێت ئه‌و هه‌موو وه‌عدوبه‌لێنه بێبناغه‌یه به‌كه‌سوكاری قوربانیان بدرێ؟ بۆمه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ستیان نی یه؟ سبه‌ی لێمان ناپرسنه‌وه؟ خوێنه‌رانی هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك به‌وه رێزی لێده‌گیرێت كه‌ڕۆژنامه‌كه درۆی له‌گه‌ڵ نه‌كات..ناشێت ئه‌و هه‌ڵڵایانه ببنه زه‌خیره‌ی ڕۆژنامه‌یه‌كی وه‌كو هاوڵاتی‌و ئاوێنه‌و ڕۆژنامه موعته‌به‌ره‌كانی تر كه زۆر ترین خوێنه‌ریان هه‌یه..چونكه ئه‌مجۆره ڕۆژنامانه ته‌نها خه‌ڵكانی ئاسایی نایخوێننه‌وه به‌ڵكو هه‌موو چین‌و توێژه‌كان شاره‌زایانی بواری ڕۆژنامه‌و یاسا‌و رێكخراوه‌كان ده‌یخوێننه‌وه‌و له‌سه‌ر به‌هاو میسداقیه‌تی ڕۆژنامه‌كان ده‌كه‌وێت، ته‌نها بۆ فرۆشتن نین به‌ڵكو وه‌زیفه‌یه‌كی رۆشنبری – كۆمه‌ڵایه‌تی، سیایی‌و میژوویشیان له‌سه‌رشانه. له‌به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كه به‌راستی پێویستی به بنیاتنانه‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌كان كه‌به‌ئازاد ناو ده‌برێن‌وخه‌ڵك چاوی له‌هه‌وڵ‌و هیمه‌تیانه.. مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی به‌دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردی قسه‌ی كرد خۆی نیه‌ت‌و ڕه‌فتاری له‌ده‌سه‌ڵات‌و به‌رپرسه‌كانی باشتر‌و خاوێن تر بێت. ئه‌ركی ڕۆژنامه‌كانه ئه‌وه‌نده‌ی ره‌خنه روبه‌رووی ده‌سه‌ڵاتده‌كه‌نه‌وه هێنده‌و زیاتریش ڕوبه‌روی خه‌ڵكی بكه‌نه‌وه، چونكه دواجار ئه‌وه خوێنه‌رێكی درۆزنه ده‌سه‌ڵاتێكی درۆزن ده‌ێنێته سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵات.. ئاخر ناكرێت كه‌سێك كه خوی بۆنی ده‌می دێت سه‌قافه‌تی ئه‌وه‌ی نیه ده‌مودانی خاوێن بكاته‌وه له‌سه‌ركه‌م ته‌رخه‌می وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی قسه بكا‌و ئه‌م ڕۆژنامانه‌ش بۆی بكه‌ن به‌مانشێت، ناكرێت كه‌سێك به‌رده‌رگاكه‌ی خۆی كردبێته زبڵدان‌و ڕه‌خنه‌كانی له‌سه‌رۆكی شاره‌وانی لێ وه‌ربگرین. ناشێت ئێمه‌ش ته‌نها له‌سه‌رناوی ناوه‌ندێك یه‌كتری سوك‌و تڕ‌ۆ بكه‌ین‌و هه‌ڵاش له‌سه‌ر گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل و شه‌ڕی ناوخۆی حزبه‌كان بنێینه‌وه .
من لەدامێنی ئەم وتارەوە وەک پشتیوانی رایەکانم وتارێکی سالارمحمود دادەنێم کە رەنگە خزمەتی خوێنەر باشتر بکات.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.