ئازار 17, 2015 Omer بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان, تاوانی جه‌نگ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دادگاى باڵاى تاوانى عێراق تایبه‌ت به تاوانى ئه‌نفال دانیشتنى سی و نۆیه‌مى خۆى ساز كرد
anfalistan – هه‌ولێر:دادگاى باڵاى تاوانى عێراقى تایبه‌ت به دادگایكردنى شه‌ش له داروده‌سته‌كه‌ى رژێمى به‌عس به تاوانى ئه‌نفالكردنى گه‌لى كوردستان دانیشتنى سی و نۆیه‌مى خۆى به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر محمه‌د ئهلعرێبى خه‌لیفه ساز كرد .
ئه‌م دانیشتنه‌ش درێژه‌ى دانیشتنه‌كانى دیكه بو كه تایبه‌تن به نمایشكردنى به‌ڵگه‌نامه‌كانى سه‌لماندنى تاوانه‌كه‌ى رژێمى به‌عس.
له‌م دانیشتنه‌دا داواكارى گشتى ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ى تایبه‌ت و نهێنى نمایش كرد كه ده‌سه‌لمێنن ده‌زگاكانى داپۆڵسینى به‌عس ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌یان به شێوه‌یه‌كى تۆكمه و داڕێژراو ئه‌نجام داوه و ئامانجیشیان قهتڵوعامكردنى گه‌لى كوردستان بوه.
یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانى لیژنه‌ى روبه‌روبونه‌وه‌ى چالاكی دوژمنكارانه‌ى پارێزگاى كه‌ركوك ئاماژه به گواستنه‌وه‌ى سى و سێ خێزانى هه‌ولێر ده‌كات بۆ گرتوهخانهكانى به‌عس.
ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ى دیكه‌ش كه له لایه‌ن چه‌ند ده‌زگاكانى به‌عسه‌وه ده‌رچون ئه‌وه رون ده‌كه‌نه‌وه كه چۆن پیاوانى به‌عس به شێوه‌یه‌كى نایاسایى ره‌فتاریان له گه‌ڵ ته‌رمى شه‌هیدانى كورد كردوه.
ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ى دیكه‌ش كه داواكارى گشتى خستیه رو ئه‌وه رون ده‌كه‌نه‌وه كه رژێمى به‌عس فه‌رمانى به سیخوڕ‌ى ده‌زگاكانى خۆى كردوه به‌دواى ئه‌و خێزانانه‌دا بگه‌ڕین كه له ئه‌نجامى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌عسدا خۆیان له ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان شاردبۆوه و ده‌ستگیر بكرێن و ره‌وانه‌ى گرتوخانه‌كان بكرێن.
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى به‌عس كه ئاڕاسته‌ى ده‌زگاكانى سوپا و حزبى به‌عس كراوه ئاماژه به به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایى له یه‌كێك له ناوچه‌كانى كوردستان له مانگى ئایارى 1988 .
ئه‌رشيف
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.