ئازار 17, 2015 Omer تاوانی جه‌نگ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌گارتا٭ (ئه‌رگه‌نه‌كۆن) به‌شی یه‌كه‌م
له‌ڕاستدا ده‌ببو پێش ئه‌وه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆنچیــــــــــــه‌كان كوردستانیش بكه‌نه گۆڕه‌پانی چالاكیه چه‌په‌ڵه‌كانیـان خوێنه‌ری كوردیان پــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــێ ئاشنابوایه…!
ئه‌گه‌نه‌كۆن چیه وئه‌رگه‌نه‌كۆنـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــچیه‌كان كێن؟
ئامانجه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆنـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــچیه‌كان چین؟
نوێنه‌رو سه‌ركرده‌كانی كێـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــن؟
گروپ ورێكخراوه‌كانی چیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــن؟
ئه‌ندامی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ده‌بێ تا چ ڕاده‌یه‌ك لێهاتوو بێت؟
سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌رگه‌نه‌كۆنچیه‌كان كێ دابینی ده‌كات؟
مێژووی په‌یدابوونی ئه‌رگه‌نه‌كۆن : به‌پێی ئه‌وه‌ی مێژوو وئارشیفی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌یگێڕێته‌وه،
ئه‌رگه‌نه‌كۆن دوای ڕوخانه‌كاتیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌لایه‌ن ته‌یموری له‌نگه‌وه(باشووكه شه‌له‌وه) له شه‌ڕی ئه‌نقه‌ره له‌ساڵی ١٤٠٢،سوڵتان ( یڵدرم بایه‌زید) كه بۆ ماوه‌ی ١٩ساڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌په‌ل و پۆ خست، ئه‌مه بوه هۆی بیركردنه‌وه له‌دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك ،
كه بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بپارێزی وبرینی ئه‌و دۆڕاندنه شه‌رمئامێزه به‌رانبه‌ر به له‌شكری مه‌غۆل ساڕێژكاته‌وه.
مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی گروپی نهێنی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٤٠٨سه‌ره‌تا ناوی لێ‌نرا( ته‌شكیلاتی مه‌خسوسه)پاشان ناوه‌كه‌ی گۆڕا به ( M:E:H)( میللی ئه‌منیه‌ت هزمه‌تی)له ساڵی ١٩١٣تا ساڵی ١٩١٨ئه‌نوه‌ر پاشاناوی لێنا(جه‌معیه‌تی قه‌ره‌قۆڵ)پاشان فه‌وزی چه‌خماخ ناوه‌كه‌ی گۆڕی به(M.M) میم.میم وماوه‌یه‌ك بێ ناو مایه‌وه ئه‌تاتورك خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد به‌ناوی (Asim uz) وه‌جگه له‌و ناوانه هه‌تا ساڵی ١٩٦٥ ناوه‌كه‌ی گۆڕا به میت(MIT) به‌م ناوانه‌ش ده‌ناسرا(TiT) تورك ئینتیقام توگای واتا لیوای تایبه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و(KIM) قوای ئینتیقامی میللی و سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌زگایانه به شێوه‌یه‌كی نهێنی كاریان ده‌كرد تاساڵی ١٩٦٥ كه میت به‌ره‌سمی له لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیه‌وه ناسراو و،
دامه‌زراوه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆن به نهێنی درێژه‌ی به‌كاره‌كانی تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستای توركیا، ئه‌رگه‌نه‌كۆن هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌یه كه له رووی ئه‌رك وفه‌رمانه‌وه له میت جیایده‌كاته‌وه،
له‌وانه كه ئه‌گه‌ر رووداوی سوسوڕلوك(SUSURLUK) نه‌بوایه كه په‌رده‌ی له‌سه‌ر رووی ئه‌م ده‌زگای چه‌ته مافیا ئاسایه هه‌ڵنه‌ماڵیایه،
زۆر ئه‌سته‌م ده بوو نهێنی (سێكوچكه‌یی ده‌وڵه‌ت- سیاسه‌ت-مافیا- عه‌شیره‌ت) ئاشكرا بوایه…! چالاكیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن زۆر له هی ده‌سته‌خوشكه‌كه‌ی به‌رفراوانتره جگه له ووڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌موو كون قوژبنێكی توركیای كردۆته گۆڕه‌پانی كرده‌وه دزێوه‌كانی،
ئه‌رگه‌نه‌كۆن له هه‌موو شوێنێ ئاماده‌گی هه‌یه له بواری په‌روه‌رده‌و خوێندن- ناوه‌نده‌زانستیه‌كان- زانكۆكان- مێدیای توركی،
بۆ زانینی ئاماری چالاكی وكرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن پێویستمان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه خویناویه‌كانی كانی مێژووی ٦٠٠ ساڵی ڕه‌به‌قه،
جگه له‌٩٠ساڵێكی ڕژێمی اتحادالترقی و پاشا كه‌مالیسته‌كان ٥٠٠ساڵێك ئه‌م سێبه‌ره ڕه‌شه هێزی بزوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه،
ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌مێژه هه‌موو ئاكاره‌كانی ده‌وڵه‌تی قولی ( Derin devlet) هه‌یه.
ئه‌رگه‌نه‌كۆنچیه‌كان كێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــن؟ یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ئه‌وه‌یه لێپرسراوه‌كانی له ئاستێكی ئه‌وه‌نده به‌رزدان كه داد‌و عه‌داله‌تی توركیش له ئاستیدا هه‌میشه ده‌سته‌ووستانه و هه‌میشه بۆ لێپرسینه‌وه له‌مانه عه‌داله‌تی توركی رووبه‌ڕوی بیانووی (پاراستنی نهێنیه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆته‌وه كه دادگاش خۆی به‌شێكه له‌ئه‌رگه‌نه‌كۆن) ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراوه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆنیان كردووه ئه‌مانه‌ن:
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا سولتان خۆی یا یه‌كێك له براو كوڕه‌كانی وه‌كو ئه‌نوه‌ر پاشا كازم پاشا و سوڵتان عبدالحمید. له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك – فه‌وزی چه‌خماخ – تانسۆ چیله‌ر مه‌حمه‌د ئه‌غار و هه‌موو جه‌نراڵه‌كانی سوپای تورك و ئێستاش جه‌نراڵ كچوك وه‌لید ( Kücük veli) وه‌ك ڕاوێژكارییه‌كه‌م سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
لۆبیكردن وپلانی ئۆرگانه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن:-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ٥ ئه‌ندامی سڤیله‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه:
١ – به‌شی لێتوێژینه‌وه زانستی
٢ _به‌شی دارایی و بازرگانی_
٣ – شێكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن
٤- لێكۆڵینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری
٥- په‌یوه‌ندیه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
٦- ڕاگه‌یاندن وپڕوپاگه‌نده
٧- به‌شی تیۆری سیناریۆدانان
٨- ماف
٩- به زیندوو ئه‌فسانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی (توركچێتی) لای كه‌مایه‌تیه توركه دابڕاوه‌كان له ئاسیای ناوه‌ڕاست و كوردستان.
———————————————————————-
هه‌ر یه‌ك له‌و ٩ به‌شانه‌ی سه‌ره‌وه تێكهه‌ڵكێشی ئۆرگانیكی بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگای توركی بووه، له‌وانه بواری ماف و( به ناو عه‌داله‌تی توركی) وراگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بوونه‌ته چه‌تری راسته‌قینه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆن به‌تایبه‌تی میت.
پێكهاته‌ی ڕێكخراوه‌یی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاته داراییه‌كانی:-
١- بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ووڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان،نوێنه‌ری كارای ئه‌رگه‌نه‌كۆنی تیایه بۆ پاراستن و چاودێری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان و مسۆگه‌ركردنی (مزه)تایبه‌تیه‌كه‌یان له بواری بازرگانیدا.
٢- سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ( نایلۆن) له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتداله ژێر ركێفی ئه‌رگه‌نه‌كۆندایه و له پێناوی ئه‌رگه‌نه‌كۆندا به‌رهه‌مدێنێ.
٣- له‌هه‌موو بانكه‌كانی توركیا له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك مزه‌ی خۆی به ڕێژه‌یه‌كی سه‌دی وه‌رده‌گرێ.
٤- له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت وداهاتی باجی زه‌وی زار ڕێژه‌یه‌كی ده‌چێته سه‌ركۆنتۆی تایبه‌تی ئه‌رگه‌نه‌كۆن.
پلانی چالاكیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن چۆن داده‌ڕێژری؟
١- رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان: ئه‌رگه‌نه‌كۆن خۆی ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی ئه‌گێنته پسپۆڕه‌كانیه‌وه سه‌رجه‌م چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه جۆراوجۆره‌كان له كات و شوێنی مه‌به‌ستدا كۆنترۆڵ و ئاراسته ده‌كات،
ئه‌رگه‌نه‌كۆن خۆی ئۆرگانێكی هه‌یه به‌ناوی (Aydinlik) رووناكی كه ئۆرگانی ره‌سمی ئه‌رگه‌نه‌كۆنه.
٢- راگه‌یاندن: ئه‌رگه‌نه‌كۆن ئه‌م بواره‌شی به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه وخۆی ڕێپیشانده‌ری مێدیاكانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته. بڕوانه ڕۆژنامه‌كانی میللیه‌ت- حوڕیه‌ت – جمهوریه‌ت -توركیا -ته‌رجومان كه ئه‌مانه هه‌موویان به پێی رسێپتی و ڕێنماییه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن بابه‌ت ده‌نوسن بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
٣- بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی بوارێكی تری چالاكیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆنه وله‌سه‌رجه‌م كۆمپانیا‌و هۆڵدینگه‌كاندا خاوه‌نی سه‌ره‌كیه.
٤- له‌به‌رهه‌مهینانی دا‌و وده‌رمان و پیشه‌سازی كیمیا‌و گواستنه‌وه‌شدا ڕۆڵی كاریگه‌ری دیاره.
٥- ماده بێهۆشكه‌ره‌كان سه‌رچاوه‌كی گه‌وره‌ی دارایی ئه‌رگه‌نه‌كۆن پێكده‌هێنێ.
٦- له‌به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیاییدا مزه‌ی تایبه‌تی هه‌یه.
په‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن به‌ئۆرگانه‌كانه‌وه:
جه‌نراڵ وه‌لی كچوك(KÜCÜK Veli) سه‌رۆكی ئه‌رگه‌نه‌كۆنه و گومانی ئه‌وه‌ش ده‌كری (Dogu perincek)ی رۆژنامه‌نوس نوسه‌ری ناودار لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن بێت..!
په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوكیان به‌خواره‌وه به‌م شێوه‌یه‌یه:-
١- رۆژنامه‌نوسان مێدیاكانی ره‌سمی توركیا
٢- هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌ر تاوانێك ئیعترافیان كردووه به‌تایبه‌تی زیندانیه سیاسیه‌كانی كورد كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌سوود بۆ ئه‌رگه‌نه‌كۆن كه ژماره‌یان ٤ كه‌سن له‌وانه ( شه‌مدین ساكیك) وسێ كه‌سی تر كه ته‌نها پیتی یه‌كه‌می ناوه‌كانیان هاتووه به‌م شێوه‌یه: د ، ی ،ا
٣- ئه‌رگه‌نه‌كۆن په‌یوه‌ندی به٨ باندی مافیاوه هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن: سه‌داد په‌كه‌ر-عه‌لی قاچاغ- سامی هۆشتاو پینجه‌كه‌ی تر ته‌نها پیتی یه‌كه‌می ناوه‌كانیان هاتووه له‌به‌ر پاراستنی نهێنیه‌كانی ده‌وڵه‌ت، چونكه ئه‌و ٥ دواییان له بیرۆكرات وجه‌نراڵه‌كانی ناو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی قوولن.
٤- ١٦ بیزنسمانی گه‌وره‌ی توركیا به‌خۆیان پاره‌كانیانه‌وه له خزمه‌تیدان.
٥- سیاسه‌تمه‌دارانی توركیا كه ژماره‌یان ١١سه‌رۆكی حیزب وجێگره‌كانیانن،له‌وانه تانسۆ چیله‌ر، محسن یازیجی ئۆغلو ،ئۆكتای ڤوڕاڵ ، محمد ئه‌غاری به‌ڕچه‌ڵه‌ك كوردی ئه‌ڵه‌زغ.
٦- له هیزه‌كانی ناوخۆ دو كه‌س به‌ناوی نهێنی (E .Ü).
٧- له‌ڕیزی سوپادا ته‌نها ناوێكی نهینی هه‌یه كه‌پیتی (B) ئه‌مه ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێ كه‌له سوپادا ته‌نها كه‌سی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كه بێ سنووره و سه‌رجه‌م جه‌نراله‌كانی تر هه‌تا مرد له ژێر چاودێری ئه‌ودا ده‌بن به پێی ئه‌و پیته ئه‌ویش داكاته سه‌رۆكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی تورك ئۆر گه‌نراڵ ( به‌یوك كانت یه‌شار).
٨- هونه‌رمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆن و سینه‌ما گۆرانی بێژه‌كانیش بێبه‌ش نین له‌ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن، هونه‌رمه‌ندی سینه‌مایی ناوداری تورك (قادر ئینانر) یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه ناوی له ریزی ئه‌گێنته‌كانی میت و سی ئای ئه‌ی دا هاتووه گومان ده‌كرێ ئه‌ویش گیرۆده‌ی پلانه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن بوو بێت.
———————————————————————–
سه‌رچاوه‌كان:
Bugün gazetesi.com.tr
Ziya gök alp, türk uygarlik tarihi
Kamalist.com tr
Osmanli impratorlgi Arsiv 1299 -1918
یاداشته‌كانی ساڵح بۆزۆكی یاوه‌ری تایبه‌تی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك.
————————————————————————————
(مزه) ووشه‌یه‌كی كوردیه له كۆندا خاوه‌ن ئاسیاوه‌كان وه‌ك كرێی باراش ( ئارد هاڕین)ه‌كه، وه‌ریان ده‌گرت.
(ئه‌گارتا) ناوێ پاپۆڕێكه له‌سه‌رده‌می عوسمانلیه‌كاندا له‌ده‌ریاكاندا ڕۆڵی تایبه‌تی بینیوه، ماوه‌یه‌كیش ئه‌رگه‌نه‌كۆنیان پێوه ناونابوو. ( ماویه‌تی)
نوسین وئاماده‌كردنی هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.