• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

من‌و كێشەكانی ناوەندی چاك

ئازار 17, 2015 Omer ئه‌رشیف, كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە من‌و كێشەكانی ناوەندی چاك


من‌و كێشەكانی ناوەندی چاك

عومەرمحەمەد/ بەرپرسی كۆمیتەی سلێمانی

omer muhamadكێشەی من لەگەڵ ئەو برادەرانە جگەلە ناكۆكی كاری ڕێکخراوەیی هیچی ترنەبوو، بەڵام ئەوان سنوریان بەزاندوو ئەوەندەی تر سەرەولێژیان دایە، ئەفسوس .. ئەوكاتەی ئێمە دەستلەكاركێشانەوەی خۆمان راگەیاند، ئەوان كەوتنە جنیودان‌و  موهاتەرات، كە چالاكیشبووینەوە كەوتنە تۆمەت دروستكردن‌و غەلبەغەڵب، بەڵام ئێمە بەهەندمان نەگرت،  یان بێدەنگ بووین یان  بە ئەدەبەوە وەڵاممان داونەتەوە، لێرەشدا هەتابۆم كرابێت تەنها لەو كێشانە دواوم كەراستەوخۆ پەیوەندیدارن بەخۆمەوە، دەنا كێشەكانی ناوەندی چاك زۆر لەوە خراپترن، كە من لێرە پەنجەیان بۆ درێژدەكەم، خروقاتەكان زۆر لەوە شەرمئامێزتر‌و كوشندە ترن كە من دەیانخەمە ڕوو، ئازارەكانیش زۆر لەوە بەسوێترن كەمن هەندێكیان پیشان دەدەم، بەهیوام بتوانم تیشكێكی كەم بخەمە سەر تەمومژی  روداوەكان، كەبەداخەوە هەندێك لەئەندامان، ئەوانەی ئێستا بەكردەوە جیابوونەتەوە هەوڵی چەواشەكردنیان دەدەن‌و راستیەكان ئەتك دەكەن..

ئێمە دەستمان كێشایەوەو لەسەرداوای زۆربەی ئەندامان بریارەكەمان هەلەپەساردوو دواتریش چالاكبووینەوە، هەڵبەت كەس، لەخۆرا دەستبەرداری ڕێکخراوێك نابێت، كە تیایدا ماندوو بووە‌و بیرەوەری خۆش‌و ناخۆشی لەگەڵیدایە و دەستی لە بنیاتنانیدا هەیە، رەنگە پێویستم بەبەڵگە هێنانەوە نەبێت، كە بڵێم ماوەیەكی دورودرێژ  لە سلێمانی بەتەنێ‌ ‌و خۆبەخش كارم بۆ دۆسێی ئەنفال‌و دواتریش بۆ ناوەندی چاك كردووە. ئەمەش هیچ فەزلفرۆشییەكی تێدانیە، دەنا منیش دەمتوانی لە مالی خۆم دانیشم‌و دەست بە كڵاوەكەی خۆمەوە بگرم، دەمێكە لەو بروایەدام ئەوانەی فەزلفرۆشی بەسەر خەڵكەوە دەكەن فرۆشتنی خەلكیشیان بەلاوە ئاسانە، بە كورتی كەس بە منەتباری خۆم نازانم، چونكە كەس ناچاری نەكردووم لەو بوارەدا چالاكبم، ویژدانی خۆم نەبێ‌، وای بۆدەچم هەرئەم جیاوازیەشە كە ئەوكەسانەی بەناشارەزاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ناوەندی چاك‌و روداوەكان‌و تێبینی‌و بیروراكانی من دەكرد كەوتنە تۆمەتی نارەوا لەدژم. ئەوانەی دژایەتیانكردم هەمیشە لەفەزڵفرۆشییەكی كوشندەدا نقوم بوون، سەرئەنجام واكەوتەوە ناوەندی چاك بەودەردەبەرن كەبردیان . واچارەسەر بدۆزنەوە كەدەیبینین!

 ئەوەی دەبێت لەسەری بووەستم هۆكاری ساردبوونەوە‌ودەستبەرداربوونم بوو، لەناوەندی چاك، بێگومان دەست لەكاركێشانەوەم لەناوەندەكە دوای هەوڵ‌و ماندووبوونێكی زۆر‌وكات بەفیڕۆدانێكی زۆر تردێت بۆچاكتركردنی، تارادەی بێئومید بوون..

ئەوەی پێویستی بەڕوونكردنەوەیە بۆهەمووئەو بەرێزانەی ناوەندی “چاك” یان بۆگرنگە‌ورێز لەكارەكانی دەگرن، ئەوەی بووە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەم بەتەنها هەر نەبوونی سیستمێكی ڕێکخراوەیی نەبوو، بەڵكو تێڕوانین‌و لێكدانەوەی دەمارگیرانەی چەند كەسێكیش بوو، لەوناوەندەدا كەدەستیان بەسەرهەموو شتێكدا گرتبوو، رەفتاری كەمینەیەك بوو كە سڵیان لەهیچ نەدەكردەوە، هەرگیز لەوبروایەدانەبوون كەناوەندی چاك ملكی ئەوان نیەو بیركردنەوەی جیاجیای تیدایەودەبێت رێزیان لێبگیرێت، ئەمەش پێچەوانەی هەموو پرەنسیپە دیموكراسیەكانە، چونكە لەدیموكراسیەتدا هەرچەندە زۆربەش زاڵبێت، بەڵام رێزگرتن لەكەمینە مافێكە دەبێت پەیرەوبكرێت، وەلی لەناوناوەندی چاك مەسەلەكە تەواو پێچەوانەبوو كەمینەیەكی كەم لەبەرئەوەی هەمیشە لەژێرباری رەخنەدابوون، لەبەرئەوەی هیچ پیوانەوچوارچێوەیەكیان بۆنەدەبوو، نەمان دەزانی چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بكەین‌و چۆن بیانخەینە سەرسكەیەكی تەندروستی ڕێکخراوبوون، بەكەیفی خۆیان كاریان دەكرد‌و بەمەزاجی خۆیان بەیاننامەیان بڵاودەكردەوەوخۆیان دەكرد بەخاوەنی هەموو شتێك‌ولەهەموو كاسەیەكیشدا ئەسكوێ‌ بوون، نەك رێزیان لەماندووبوونی كەس نەدەگرت، بەڵكو بۆخۆیان كێچێكیان دەكردە گامێش‌و بۆخەڵكانی تریش ئەگەر ئەستێرەت داگرتبایە كارەكە لای ئەوان هەربچووك بوو، (بێگومان چاوێك تەنها بچوك ببینێ‌ حەساسیەتی بەهەرشتێكی گەورەش هەیە) باشترین نمونەش كەیسی هۆلنداو دادگایكردنی سەرمایەدارە هۆلندیەكە بوو، ئەگەرچی لەمەشیاندا ناوەندی چاك شتێكی عەجیب‌و غەریبی نەكردووە، بەڵام لەچاو كوردو شەرمنی سیاسەتمەداری كورد، كارێكی باش بوو كەلەواقعدا ئەمیر قادر تیایدا پڕوكاو ئێستاش كەسانێك هاتوون خۆیان بەوكەیسەوە بادەدەن، كەهیچ رۆلێكیان تیایدانەبووە، نەك ناوی ئەمیر ناهێنن، بەڵكو بەناوهێنانی قەڵس دەبن‌ولەوەش بێویژدانی تر بەتێكدەری ناوەندی چاكیشی ناوزەد دەكەن..!! ئایا ئەمە زوڵمێكی گەورە نیە لە جوهدی خۆبەخشانەی مرۆڤێك؟ سوكایەتی نیە بەبەهای ئینسان‌وكارەباشەكانی؟! لەكاتێكدا ئەوكەیسە نەكەیسی ناوەندی چاكەو نەهی ئەمیر قادرەونەهی گەلی كوردیشە بەتەنیا، بەڵكو كەیسی تاوانێكی نیودەوڵەتیەوسنوری تاكەكەس‌و نەتەوەو گرپێكی دیاریكراو دەبەزێنی‌و هەموو مرۆڤایەتی هەقی خۆیەتی هەڵوەستەی لەسەربكات، بەونیازەی جارێكی تر ئەمجۆرە تاوانە مەترسیدارانە دژ بەمرۆڤایەتی دوبارەنەبێتەوە. بەڵام ئەفسوس ئەندامەكانی ناوەندی چاك بەو رەفتارە ناپەسەندانەوە جینۆسایدێكی تر لەدژی یەكتر پیادە دەكەنەوە. جینۆسایدی رۆحی‌و سایكۆلۆژی، كەخرقێكی ڕێکخراوەیی گەورەیە، جا هەر ڕێکخراوێكی مەدەنی پیادەیان بكات چ جای ئەوەی ڕێکخراوێك تایبەتمەندبێت لە بواری تاوانە جینۆسایدیەكان!

دەربارەی ئەو تۆمەتانەی بەناهەق تەنها لەسۆنگەی جیاوازی بیروراوە درانە پاڵمان یان لەمەودوا دەدرێنە پاڵمان، جگە لەوەی رەتیان دەكەمەوە نیازوهەوڵە ترسنۆكانەكانیشیان، دەخەمە چوارچێوەی ئەو رێگریانەوە كەخوازیارە لەو ئەركە ئینسانیە پەكم بخات، دەمەوێت ئەو راستیە تاڵەش بلێم كەوا ئەوەی سەرپەرشتیاروهەندێك لەوكەسانەی هاندەری بوون، دەرهەق بەمن كردیان هەرگیز نەهیچ موستەشارێك‌ونەهیچ كۆنە بەعسیەك دەرهەقم نەیانكردووە! بەڵام دڵنیابن ئەو رێگریانە ماندووم ناكەن، چونكە لەخەیاڵمدانیە ماندووبوون بریاری پاڵدانەوەم پێبدات، هەروەك چۆن چاوسوركردنەوەش پاشەكشێی پێنەكردووم‌و لەداهاتووشدا پێمناكات، بەپێچەوانەوە كاركردن لەسەرجینۆساید بەگرانترین ئەرك دەزانم، كەمرۆڤ شانی بداتە بەر منیش بەر لەناوەندی چاك‌ودوای ئەویش سەرقاڵی دۆسێی ئەنفال‌و جینۆسایدبووم‌و هەربەردەوامیش دەبم. دەمەوێ‌ ئەو راستیەش بڵێم: كە من نە خەریكی كوردایەتی‌و نەحزبایەتی‌و نەخەریكی سیاسەتیشم، بەڵكو وەكو مەسەلەیەكی ئینسانی كارلەدژی جینۆساید دەكەم‌و حورمەت لەبەهای بەرزی ئینسان‌وئینسانیەتی خۆم دەگرم‌و ئەوەشی لە”ناوەندی چاك”م دەخواست تەنها ڕێکخراوێكی ئینسانیە‌و بەس، كە دژبە پێشیلكاریەكانی مافی مرۆڤ راوەستێ‌‌و مرۆڤ لەشتبوونەوە بخاتەوە سەرپێی خۆیی. ئەگەرچی ئەوەش دەزانم كەكاركردن لەڕێکخراوێكی مرۆڤدۆستانەدا خۆی لەخۆیدا سیاسەتكردنە.. بەڵام خۆسیاسیەتیش دیوێكی ئینسانیانەی هەیە‌و من ئەگەر سیاسەتیش بكەم تەنها بەو دیوەیدا سیاسەت خوازم.

من‌و ئەندامە نەشارەزاكانی ناوەندی چاك:

دوای ئەوەی ماوەیەكی دورودرێژ ئەندامی بووم، ئیتر دڵنیابووم لەوەی كەوا ناوەندی چاك وێرای كۆمەڵێك كاروچالاكی گرنگ گیرۆدەی دەردێكی كوشندەشە، دەردی نەزانی لەكاری ڕێکخراوەیی‌و دەماگیری‌و سەركێشی‌و بێسەر‌و بەرییە، ئاڵودەی كەمێك (غرور)ە كەناتوانێت بەئاسانی لێی دەربازبێت، بەپێچەوانەوە تادێت ئەوغرورە لەگەورەبووندابوو، بەتایبەتی لەلای سەرپەرشتیار ئەوەشی كەڕۆژ بەڕۆژ زیاتر نیگەرانی دەكردم‌و لەبریاری دەستكێشانەوەی نزیك دەكردمەوە، ئەوەبوو كەئەم دەردە لەبرادەرانی ئەوروپاوە سەرچاوە دەگرێت‌و هەر لەوێوشەوە درێژە دەكێشت، بەرەوئاقاری پەرت بوون‌و مەرگێكی شێنەیی دەبات، ئەفسوس..لەبری ئەوەی ئێمە لێرەوە لە”كوردستانەوە” لەوانەوە فێری كاری ڕێکخراوەیی بوینایە، چونكە ئەوڕێکخراوانەی لەدوای ئاوارەبوونی راپەرینەوە هاتنە كوردستان‌و بناغەی ڕێکخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیان دانا‌وئێمە لێیانەوە فێری كاری ڕێكخراوەیی بووین، هەموویان لەو ووڵاتانەوە هاتوون، كەئەو برادەرانەی ناوەندی چاكی لێنیشتەجین‌و پەنابەری سیاسین تیایدا. كەچی بەداخەوە هیچیان لێوەفێرنەبوون، هەست كردن بەم دەردە زیاتر لەلایەن منەوە قوتكرایەوە‌و قسەم لەمەترسیەكانی كرد، دیارە پێش منیش رەخنەو گلەیی‌و گازندەیەكی زۆر هەبووە لەفەوزاكانی ناوەندی چاك، زویربوون‌و دەستكێشانەوە‌و بۆڵەبۆڵ‌و دوروویەكی كوشندەش لەولاوە بوەستێ‌، بەڵام كەسیان جگە لەئەمیر قادر‌و هیوا ناسح لەراگەیاندنەكانەوە بیروڕاكانی خۆیان بڵاونەكردبووەوە.

وەنەبێ‌ منیش موعجزەیەكم هەبووبێت، بەڵكو تەجرەبەی كاری ڕێکخراوەیی خۆم هەبوو، كە بۆماوەی زیاتر لەدەساڵ لەناو ڕێکخراوە (N.G.O)كاندا، كارم كردبوو، ئەو ڕێکخراوانەی كەلەدوورەوە بەهۆی بارودۆخی نالەباری كوردستانەوە هاتبوون‌و منیش دەرفەتی كاركردنم بۆ رەخسابوو تیایاندا، هەڵبەت تەنها لەرووی سكراكتۆری كاركردنیانەوە، دەنا ئەوانیش بەدەرنەبوون لەخاڵی نیگەتیڤ، وێرای بەجێهێشتنی توێژێكی بەرین لەگەنجی هەلپەرست‌وغرور‌وخستنەوەی هەندێك مشەخۆری مۆدێرن، كۆمەڵێك كادری باشیشیان لەكوردستان بەجێهێشت كەئێستا لەناو ڕێکخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەوری پۆزەتیف دەگێرن‌وخەونی بەرەو مەدەنیەتییان لەكۆڵناوە، منیش بەخەیاڵی خاوی خۆم هەوڵمدا لەكوردستانەوە تەجرەبەی خۆم‌و ئەورێسا‌وسیستمە ڕێکخراوەییەی فێری ببووم، بیبەمە ناوناوەندی چاكەوەوناوەندەكە بۆناساندنی جینۆسایدكردنی كورد. ببێتە سەنتەرێكی ئەكادیمی‌و مەیدانی، تابەدۆكۆمێنت بچێتە سەركاروچالاكیەكانی‌و بەلێتوێژینەوەی زانستیەوە لەكاریگەریەكانی جینۆسایدی گەلی كورد بكۆلێتەوە، بەئامارەوە بچێتە شەڕی ئەو لایەنە دژانەی ئینكاری لەتاوانی جینۆسایدكردنی گەلی كورد دەكەن، یان بەگومانەوە لێی دەروانن، مەبەستم بوو ناوەندی چاك هەوڵبدات كێشەی كورد لەكێشەیەكی لۆكاڵیەوە بەرێتە ئاستێكی نیودەوڵەتی، كە ئەمە بۆئەندامانی ئەوروپا”ئێستاشی لەگەڵ بێت” زەمینەیەكی لەباری هەیە، بەم میتۆدە بچێتە سەرسكە‌و خۆی لەكاری هەڕەمەكی خاڵی بكاتەوەو لەبری ئەوهەموو بەیاننامە زۆروبۆرەی كەلەئاستێكی نزمی هونەری ڕۆژنامەنوسیدا بڵاودەكرێنەوە، راپۆرتی ساڵانە یان وەرزی لەئاستێكی بەرزدا  جێگەی بگرێتەوە ” بە زمانی ڕێکخراوێكی ناحكومی‌وبە بەرپرسیارێتیەوە تاوتوێی دۆسێكانبكات‌ومامەڵە لەگەڵ رووداوەكان بكات” ئینجا بێت‌و راپۆرتەكەی بڵاوبكاتەوە ئیتر بەیاننامە بۆحاڵەتی زۆر تایبەت نەبێت پێویست بەبڵاوكردنەوەی نەكات.

مەبەستم بوو ناوەندی “چاك” ببێتە ڕێکخراوێكی وا كەبەدنیا بلێین : ئیتر كوردیش ” بەبێ هیچ دەمارگیرییەكی نەتەوەپەرستی‌وئایدۆلۆژی” لەنێوكۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا رۆلی خۆی ببینێ‌‌و بڵێت: ئیمەش هەین ‌و بەشێكین لە كۆی مرۆڤایەتی، چیتر لە بێدەنگیتان چاوپۆشی ناكەین ‌و بە هۆی ئەوەی جینۆسایدكراوین پیویستە حەسانەیەكی نیودەوڵەتیمان هەبێت، مەبەستم بوو وەها ڕێکخراوێك دۆستایەتی لەگەڵ ئەوكەس‌و لایەنانە نوێ‌ بكاتەوە‌و رێزیان لێبگرێت، كە لەساتەوەختی ئەنجامدانی تاوانەكاندا لەسەرئاستی نیودەوڵەتی بەدەنگمانەوە هاتوون‌و لەئایندەدا كەڵكیان لێوەردەگرین. هەمیشە ئەوەم وتووە: (ناوەندی چاك پێویستە بەخویدا بچێتەوە..ناوەندی چاك ئەگەر خۆی رێكبخات‌و بەسیستم كار بكات، دەبێتە ئەو ڕێکخراوەی كورد هیوای خۆی لەسەربنیات بنێتەوە، چونكە ئەمرۆ ئەوەی بە ڕێکخراوێكی ناحكومی دەكرێت بە دڵنیاییەوە بە حزبی تەقلیدی ناكرێت، چ جای حزبی كوردی، كە هەتا ئێستا بە فەرهەنگ‌و کەڵچەری پاشماوەی فیودالیزم كۆمەڵگا بەرێوە دەبات، بۆیە ڕێکخراوی ناحكومی پرۆفیشناڵ لە بوارە جیاجیاكانی كاركردندا، بە تایبەتی لەم دنیای تەكنەلۆژیەدا دەتوانێ‌ رۆلێك بگێرێت كە كورد هەتا ئێستا نەی گێراوە‌و پێی نامۆیە، بەتایبەتی لە ئەوروپا كە دادگا تیایدا سەربەخۆیە، بەپێچەوانەوە هەر ڕێکخراوێكی هەڕەمەكی‌و بێ سیستمی وەكو ئەوەی ناوەندی چاك  تەمەنی كورتەو، درەنگ یان زوو دەستكەوتەكانیشی دەدۆرێنێ‌‌و كۆمەڵگەی كوردیش لەم بوارەدا روبەرووی شكست‌و بێمتمانەیی دەكاتەوە‌و ئەو هیوایەشی دەكوژێت. ( بەهیوام برادەرانی ناوەند چ ئەوانەی فراكسیونی چاكسازییان پێك هێناوە‌و چ ئەوانەشی لە نێوەنددا بیلایەن ماونەتەوە، ببنە ئەو هیوایە‌و لە چالاكبوونەوەم پاشیمان نەبمەوە)

لەنامەیەكمدا بۆ دەستەی بەڕێوەبەر دوو تەوەری بنەڕەتیم دەستنیشانكرد بوو كە كاری لەسەر بكات، هەتا ستافی شیاو بۆ هەریەكەیان دابین بكات‌و بە میتۆدێكی زانستی ڕێکخراوەیی كاری لەسەر بكات، ئەوەشی دووساڵ بەر لە ئێستا ناردبووم ئەم دووتەوەربوون:

یەكەم: دۆسێی مافەكانی مرۆڤ

( ئەم بوارە هەموو جۆرەكانی پیشیلكاری دەگرێتەوە لەسەرمافەكانی مرۆڤ) واتە ئەم بەشە لەناوەندی چاك كاری خۆی بەرێوەبەرێت‌و ستافی لێوەشاوەیی بۆ دابنرێت‌و خەریكی كارەكانی خۆی بێت، نەك وەكو چێشتی مجێور ئاوێتەیەك بێت لە ڕۆژنامەنوس‌و كۆنە سیاسی‌و خەڵكی حەماسی‌و نەشارەزا لەكاری ڕێکخراوەیی.

دووەم: دۆسێی سەرجینۆساید

” واتا كۆی هەموو ئەو تاوانانەی دەچنە خانەی جینۆسایدەوە” ( ئەنفال، كیمیاباران، كۆمەڵكوژیەكان، تەعریب‌و شێواندنی مێژوو شوێنەوار‌و قەدەغەكردنی زمانی دایك..هتد. كە ئەمانە هەموویان دەچنە خانەی تاوانی جینۆسایدەوە) ئەوەشم ووتبوو كە ڕێکخراوەكە جیهانی بێت، نەك تایبەت بە گەلی كورد، بۆ نمونە( ناوەندی هەلەبجە دژبە جینۆساید) ئیتر كە نوسیت هەلەبجە خۆی لە خۆیدا مۆركێكی كوردیشی پێوەیە بۆ ئەوانەی هەستی نەتەوایەتیان هەیە. بەڵام كاركردنمان بە پلەی یەكەم لەسەر جینۆسایدكردنی گەلی كوردبێت. واتا تابعێكی نیودەوڵەتی مرۆڤدۆستانە وەربگرێت لە پیناوی بنیاتنانەوەی نەتەوەیەكی جینۆسایدكراودا، نەك لۆكاڵی یان نەتەوەیی بێت‌و بە جۆرە دەمارگیرییەكەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسێكەدا بكات. (یان كەمپین بۆ تۆلە سەندنەوە رێكبخات..!!)‌و لەبەردەم كۆمەڵگەی نیودەوڵەتیدا پەراوێزمان بخات. ئەمیش بە هەمان شیێوە دەستەی بەرێوەبەرو بەرێوەبەری كارگێری بۆ دیاری بكرێت‌و لەسەرەوەش لەسەر ئاستی هەردووو بەشەكە ئەنجومەنێكی باڵا هەڵببژێردرێت، هەتا نوێنەرایەتی ناوەندەكە بكات‌و رێكخەرو راگەیاندن‌و بەرێوەبەری گشتی هەڵبژێردرێت‌و لە ناوخۆ‌و دەرەوە ناوەندەكە بەرێوەبەرن‌و تابعێكی نیودەولەتی پێببەخشن‌و لەگەڵ ناوەندە گرنگەكانی كۆمەڵگەی نیودەولەتی‌و كەسایەتی گرنگ‌و ڕێکخراوە لۆكالی‌و نیودەولەتیەكانی مافی مرۆڤ‌و ڕێکخراوەكانی تر بكەونە پەیوەندی‌و گفتووگۆ لەسەر ئێستاو رابوردوو داهاتووی گەلێك كە جینۆساید كراوە. كورت‌و كرمانج ئەوەی هیومان رایتس ۆچ‌و میدلئیست وۆچ كردیان ئیمە خۆمان بەسەرئەنجامی بگەیەنین..

هەولێكی زۆرمدا پشت بەكادری لێوەشاوە‌و پرۆفسشناڵ ببەستێ‌‌و پەیوەندی بەو ڕێکخراوانەوە بكرێت‌و كەڵك لەتەجرەبەو توانایان وەربگیرێت‌و ئەگەربشێت، لە كوردستان‌و دەرەوە كاری هەماهەنگ پێكەوە بكەین‌و ئیتر لە بری ئەو شێوازە دزێوەی دارایی كۆكردنەوەیە، شێوازی دۆزینەوەی دۆنەرو پێدانی فەند بدۆزینەوە‌و كارەكانمان بە پڕۆژە بەرێوە بەرین. هەتا ناوەندی چاك ببێتە پێشەنگ‌و رێپیشاندەری چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی‌و لۆكالی ناحكومی غەیرە كورد‌و كار لەسەر ساغ كردنەوەی دۆسێی جینۆسایدكردنی كورد بكەین‌و لە ئاستێكی بەرزو متمانە پێكراودا داكۆكی لە مافەكانی مرۆڤ بكەین لە كوردستان، هەروەكو ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی ڕۆژ هەڵاتی ناوەراست‌و میدڵ ئیست وۆچ كردیان بە چاوساغی نوسەری گەورەی عەرەب، كەنعان مەكیە‌و بەرێوەبەری پڕۆژە گرنگەكەی میدل ئیست ۆچ بەسەرپەرشتی (ئەندرۆ وایتڵی‌و یوست هێلتەرمان)‌وچەند بەرێزێكی تری كورد.

ئەوەی من مەبەستم بوو فرێدانی  ئەو بەرگی حزببیەتە تەقلیدیە بو‌و، لە بری بەرپرس بەروێوەبەرو لەبری كۆمیتە نوسینگە (ئۆفیس)‌و لەبری سەرپەرشتیاری گشتی بەرێوەبەری پڕۆژەو بەرێوەبەری ئیداریمان هەبوایە‌و لەسەر ستانداردێكی ڕێکخراوەیی تەندروست بێینە مەیدانی کارو چالاكی نواندنەوە، چونكە من هەمیشە دڵنیام لەوەی ئەو جۆرە ڕێکخراوانە تەمەن درێژو كاریگەر ترن لە كاركردندا‌و ئەم شێوازی كاكردنەی ناوەندی چاك تەمەن كورت‌و بێكاریگەردەبن‌و تاسەر نامێننەوە.

بەڵام بەداخەوە من لە گوێی گامێشدا خەوتبووم .. هەندێك كەس نەك قسەكانمیان بە دیوە ئیجابیەكەیدا بەهەند نەگرت،  بگرە لێتێنەگەیشتن گەیشتە ئاستی گاڵتە پێكردن‌و تەنانەت پێرا بواردن‌و دژایەتی دڵرەقانەو تۆمەتباركردنیشم. بەوەی خۆم بە خەبیرو شارەزا دەزانم‌و بە كرێگیراوی پارتی‌و یەكێتی‌و لەوەش خراپتر پاداشت وەرگرتن لەجاشەكان !! بەتایبەتی ئەو كاتەی چالاكبووینەوە‌و لە دژی هێنانی عەلی حەسەن مەجید وەستامەوە بۆ لە سێدارەدانی لەشاری هەڵەبجە ! بەرلەمانەش لەسەر ئەو خاڵانەی تیایدا باسی دەوری كادری لێوەشاوەی ڕێکخراوی مەدەنی‌و زمان زانی‌و پلەی خویندەواری..هتدم كردبوو كە تیایدا ووتبووم : “باشتروایە سەرپەرشتیاری گشتی بەلای كەمەوە پێویستە سێ‌ زمان بزانێ‌ بە تایبەتی زمانی ئینگلیزی”.‌و توانایەكی زۆری هەبێت لە پیادەكردنی دیموكراسیەت‌و شارەزاییەكی زۆری مافەكانی مرۆڤ بێت، لە نامەیەكدا كە بۆ كاك سالار سۆفی”جیگری سەرپەرشتیار”م ناردبوو نوسیبووم:

(بەبروای من ناوەندی چاك بەم حاڵەی ئێستایەوە جگەلە فەوزایەك هیچی تری لێشین نابێت، دەشێت لەرێگەی تەندروست‌و پەیوەندی نەرم‌ولەسەرخۆی خۆمانەوە، خەڵكی تربدۆزینەوەو بیانهێنینە ناوەوە، پەیوەندی گرتن بە تەنها بەس نیە لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەكانی وەكو ئەمنستی‌و هیومان رایت وۆچ‌و جینۆساید وۆچ، ئەوەندەی گرنگە بتوانین خبرەیان لێوەربگرین‌و بچینە وۆرك شۆپەكانیانەوەو كادرەكانیان بانگهێشت بكەینە كوردستان‌و بەكاریگەریەكانی جینۆسایدی كورد ئاشنایان بكەین.. سەرنجیان رابكێشین بۆ مامەڵەی نا دیموكراسیانەو تۆتالیتاریانەی دەسەڵاتدارانی عێراقی. مەسەلەی داوای لێبوردن لە گەلی كورد بكەینە مەسەلەیەكی ستراتیژی خۆمان‌و قسەی ڕۆژ، تالەو كەناڵانەوە ڕووبەڕووی حكومەتی عێراقیان بكەینەوە‌و خۆشمان بیكەینە پڕۆژە‌و كاری لەسەر بكەین). ئەو ڕێکخراوانە بانگهێشت بكەین تا ئەو قەناعەتە لەلای دەولەتی تازە دامەزراوی عێراق بچەسپێنین‌و فشاریان بخەینە سەر، هەر هیچ نەبێت ئیمە بتوانین هاوشێوەی ئەوانبین لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەودۆسێیانەی دەمانەوێت كاری لەسەر بكەین.

وەنەبێ‌ ئەمە جارێك‌و بەتەنها ئاراستەی كاك سالاركرابێت، بەڵكو ئەم جۆرە بیرورایانەم بەردەوام ئاراستەی دەستەی بەرێوەبەركردووە، لە كوردستانیش زۆر مناقەشەمان لەسەر كردووە، بەڵام بەداخەوە، كەمینەیەك لەناو دەستەی بەرێوەبەر بە تایبەتی ئەوانەی دەنگ‌و رەنگی سەرپەشتیار بوون، ئەمەیان بەمەترسی زانی بۆسەر خۆیان‌و زۆر بەتوندی ‌و بگرە بەو پەری نا بەرپرسیارانەوە نەك هەرلە دژی من كەوتنە بەرەنگاریكردنم‌و كێشە نانەوە، بەڵكو كەوتنە تۆمەت دروستكردن بۆكاك سالاریش كە كەوتووەتە ژێركاریگەری ئێمەوەو لایەنگریمان دەكات..!

 یەكەمین گرفت كە توشی شۆكی كردم ئەو كاتە بوو كە داوەت كرابووین بۆ دادگای بالای تاوانەكان لە دۆسێی ئەنفال ” كەسێك لەوان بەوپەری بێ چاوو رووییەوە نوسیبووی: (ئەو كارە بەرەڵاییە) لە كاتێكدا من لەوێ‌ دەمتوانی بە هیچ جۆرێك ناوی چاك نەهێنم، من لەگەڵ 9 كەسی ترلە سلێمانی وەكو چالاك لە بواری ئەنفال داوەت كرابووین، نەك وەكو ناوەندی چاك، چوونم بۆ دادگا ئیمتیازێك نەبوو لە ناوەندی چاكەوە دەستم كەوتبێ‌، بەڵكو ئیمتیازی خۆم بوو من بەناوەندی چاكم بەخشی، لەبەر ناوەندەكە وەكو بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی خۆمناساند، چونكە بەلامەوە گرنگ بوو نوێنەرێکی ناوەندی چاك ئامادەی دانیشتنەكانی دادگاكە بێت، ئەگەرچی دەستەی چاودێر ئەوكاتە بۆرە لێپرسینەوەیەكیان لەگەڵ ئەوكەسەدا كرد‌و داوایان لێكرد، داوای لێبوردن بكات، بەڵام لێبوردن !! ئەو ئامادە نەبوو بەڵكو لە ناوەندی چاكیش تۆرا، بەڵام هەر ئەوەندەی زانییان ئەم فەوزایەیان تا سەر بۆ ناچێتە سەر هەموو ئەندامە تۆراوەكانیشیان هێنایەوە وەكو بلێی ( شەر بە كۆنەقین دەكەن) هێنایانەوە مەیدان‌و ئێستاش ئەوكەسە بەهەمان ڕەفتاری جارانیەوە بووەتە تێكدەرترین كەسی ناوەندی چاك‌و هەر ڕۆژەی تەشقەڵەیەك بەناوەندی چاك دەكات‌و دژایەتی چاكسازی دەكاو لە ماڵپەرەكەی خۆیەوە تۆمەت بۆ ئەندامانی ناوەندی چاك دروست دەكاو جنێویان پێدەدات.

بەهەر حال دوای ئەوەی جەختم لەسەر ئەوە دەكردەوە كە دەبێت ناوەندی چاك رێكبخرێتەوەو بە سیستم كار بكات، وەكو ئەوەی تاوانێكی زۆر گەورەمكردبێ‌، كەوتنە سوكایەتی كردن بە خۆم‌و ئەوانەشی وەكو من رەخنەیان دەگرت، ئیتر سوكایەتی كردن شۆربووەوە بۆ ئاستی قسەی بێبناغەو نابەرپرسیارانە گوایە ئێمە لەلایەن دەسەڵاتەوە كڕدراوین..!! كار بەمەشەوە نەوەستاو كاتێك نامەی ئیستقالەكەم بڵاوكردەوە، سینارێوی بۆكراو لە ئاستێكی زۆر نزمی خوێندەواری‌و تێگەیشتندا كەوتنە قسەی عەنتیەكەوپلار هاویشتن‌وئیستفزازو موهاتەرات بەو نیازەی ڕامكێشنە ناو مناقەشەو ململانێیەكی زۆر نزمەوە.. بەڵام ئەمە بۆمن مەحاڵ بوو، چۆن ڕێگە بەخۆم دەدەم بچمە ئەو ئاستەوە كە ئەوان تیایدا چەقیبوون، هەرچەندە لەراگەیاندنەكانەوە من هیچ وەڵامم نەدانەوەو پێمباش نەبوو بچمە شەرێكەوە كە تیایدا بردنەوەو دۆران یەك واتای هەیە.. بەڵام ئیتر تێگەیشتم كاركردن لەگەڵ ئەم جۆرە عەقلیەتەدا زۆر قورسە‌و كاریگەری لەسەردواخستنی خۆشم دەبێت.. كورد ووتەنی پیاو دوژمنی عاقڵی هەبێ‌ لە هەزار دۆستی نەفام باشترە” لەوە ئەستەمتر نیە تۆكاتێكی زۆر بۆكاری خۆبەخش‌و بنیاتنانەوەی مرۆڤ تەرخانبكەیت، ماڵ‌و منداڵت بخەیتە تەنگانەوە، كەچی لەبەرانبەردا “ئەندامانی ناوەندەكەی خۆت” لەبەر ئەوەی ڕەخنە لە بێبەرنامەیی‌و كاری هەرەمەكیان دەگرێت، بتكەنە دوژمن‌و وێنەی شەیتانت پێببەخشن!! ( لەشەیتانیش خراپتر بتكەنە دۆستی جاشەكان..!!).

 سەرەتا بەناوی خۆیانەوە كەوتنە قسەی عەنتیكەو تارادەیەكیش پێكەنین ئامێز، وەكو ئەوەی سەرپەرشتیار نوسیبووی : (ئەوانەی وازیان هێناوە نایانناسم..!! ) سەیرلەوە دایە خەڵك لێرە بەو وتارەمدا دەمناسنەوە كە نوسیومە ( من كەسم ئەنفال نەكراوە بەڵكو كەرامەتی ئینسانیم ئەنفالكراوە) لەوەش سەیرتر کەسێک لەمەر ئەنفال کاربکات و من سەرنوسەری ئەنفالستان نەناسێ ؟ كەچی سەرپەرشتیاری ناوەندی چاك ئەو شەكرە دەشكێنێ‌‌و دەستەو تاقمەكەشی بە بەكرێگیراوی جاشەكان دەمناسێنن… ئەمە بۆمن ئەوەندەی مایەی پێكەنیە هێندەمایەی دڵتەنگی نیە، بەرادەیەك قسەی سەیریان كرد من ئێستاش شەرم دەكەم لێرەدا باسیان بكەم، ئینجا ژمارەیەكی هەفتەنامەی ئاوێنە سەرپەرشتیاری ناوەندی “چاك”ی دواندبوو، “بەداخەوە نازانم ژمارە چەندەێتی” بێسنور قسەی سەیرو عەنتیكەی كردبوو.. نایشارمەوە زۆرهەستم بەشەرمەزاری كرد كە سەرپەرشتیاری ناوەندی چاك بەو زمانە‌و لەو ئاستە تەنكەدا  قسە لەسەر ناوەندی چاك‌و گەورەترین دۆسێ ” جینۆساید” ‌و لەوەش گرانتر گۆڕانی كۆمەڵایەتی بكات‌و سووكایەتی بەخەڵك بەكات، بیرمە تیایدا گاڵتەو قەشمەریەكی زۆری بەو كەسانە كردبوو، كە لەڕێکخراوەكاندان‌وجانتای دبلۆماسیان بەدەستەوەیە! یان پۆشتەن‌و قات لەبەر دەكەن‌و..هتد) “نازانم هەفتەنامەی ئاوێنە چۆن ئەو قسە عەنتیكانەی بڵاوكردبووەوە”؟ دیسانەوە یەكێك لەو كەسانە بەو پەری نابەرپرسیارانەوە كۆمەلێك قسەی خوارو خێچی بە ئارمی ناوەندەكەوە لەسایتی كوردستان نیوس فرێدابوو، (گوایە داكۆكی لە ناوەندی چاك دەكات) كۆمەلێك قسەی زۆرخراپ‌و بێسەرو بەرو تۆمەتی فرێدابوو، تیایدا جگە لە ئێمە كە رەخنەمان لە راگەیاندنەكانی ناوەندی چاك هەیە، سوكایەتیەكی زۆریشی بە ڕێکخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئێرە كرد بوو، ئینجا بە زمانێكی دور لەزانستی نوسین‌ فەزلفرۆشی زۆری كردبوو، كەوتبووە پلارهاویشتن لەو كەسانەی وەكو ئەو بیرناكەنەوە‌و  رەخنەیان لێدەگرن: ( تكایە لەو دێرانە وردبەروە كەخەتیان بەژێردا هاتووە)

ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌ م بواره‌دا له‌ چاک ده‌گیرێت زیاتر له‌و که‌سانه‌ ده‌خولێته‌وه‌ که‌ نزیکه‌ ده‌سه‌لاتن یان له‌ ژێر کاریگه‌ری ئه‌وانن . ئاخر ڕیکخراوی کوردی و پیشه‌یی کوردی به‌س فێره‌ ئه‌وه‌ کراوه‌ ده‌ست خۆشی و ستایش بۆ ده‌سه‌لات بنێرن . ئه‌وا چاکه‌ ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی شکاندوه‌ کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌موو ڕێکخراوه‌ک حه‌لاله‌ که‌پشتگیری و ده‌ست خۆشی له‌ده‌سه‌لات بکات به‌لام بۆ ره‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی حه‌رامه‌ !!؟؟ خاله‌کی تر باس له‌وه‌ده‌کرێت که‌ چاک زۆر به‌یانامه‌ ده‌رده‌کات؟. پێش ئەم پەرەگرافەش سوكایەتیەكی زۆر بێپەردەی بەو شاعیرو ئەدیبانەش كردبوو، كە لەیادەكاندا شیعرو پەخشان دەخوێننەوە، ئەمە هەموو تواناو هێزی زمان‌و دەربرینی ئەوكەسە بەحساب كارگیڕو بەرپرسانە بوو كە لایەنگری سەرپەرشتیاریان دەكرد‌و دژایەتی من‌و هەردەنگێكی رەخنەگریان دەستپێكرد‌و بەرهەڵستی هەرگۆرانكارییەكیان لە ناوەندی چاك دەكرد.  ئێستاش دژایەتی سەرسەختی ناوەندی چاك دەكەن‌و ماڵپەڕێكیان بۆخۆیان دروستكردووە‌و دەیانەوێت. لەڕێگەیەوە خەڵكی چەواشە بكەن.

بەداخەوە هەزار جار بەداخەوە، كەئەو دەستەی چاودێرەی ئێستا ڕونكردنەوە دەدات، لەبەرانیەر دەیان سوكایەتی لەو جۆرەدا نوزەیەكیان لێوەنەهات،( باشە گریمان ئێمە پیاوی دەسەڵات بووین،گریمان هەڵەی گەورەمان لە ڕێکخراوەكە هەیە؟ ئایا ڕێکخراو بەتایبەتی سەرپەرشتیارو ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەرەكەی ئاوا مامەڵە لەگەڵ ئەندامە هەڵەكانی خۆی دەكات؟ یان پێویستە لەرێگەی لێپرسینەوەو رێگە پیشاندانییەوە بێت‌و متمانە بۆخۆیی‌و بۆ ئەندامە هەڵەكانیشی بگێرێتەوە؟)

ئەمە نەخۆشییەكی كوشندەیە هەركەس بەدڵی تۆ نەبوو یەكسەر نابەرپرسیارانە، تۆمەتی بێبناغەی بخەیتە پاڵ،ئەمە هەردژایەتی كردنی ئێمە نەبوو، بەڵكو دژایەتی كردنی خەسەڵەتە ئینسانیەكان‌ و پرەنسیپە دیموكراسیەكان ‌و كاری ڕێکخراوەیشە، بێگومانم خوێنەر زۆر پێویستی بە خۆماندوكردن نیەو دەزانێت،سەرلەبەری بێبناغەو ناماقوڵن. بەڵام ئەوەی كە ئەم قسە بێ هێزوئاست نزمانە دەهێنێتەوە پێشێ،‌ ئەوەیە كەوا ئەم ئاستە لە سەقافەت‌و توانای دەربڕین، لە ئاستی سەرپەرشتیار‌و بەرێوەبەری راگەیاندنی “چاك”دابوو.! بە ئارمی ناوەندی چاكەوە بەم لەفزە دەدوێت!! كەچی كەسێك نەبوو لە دەستەی بەرێوەبەر‌و دەستەی چاودێر بڵێت : برا ئەوە تۆ چ شەکرێک دەشکێنیت وچۆن قسە دەكەیت..؟؟!! ئەوەی هەبوو هەردڵدانەوەی من بوو، هەمووی هەر پیشخواردنەوەو دادوبێداد بوو.. ئەمەش نیشانەی راستی بۆچوونەكانمە كەوا هەمیشە ووتوومە ناوەندی چاك نا ڕێکخراوەوەو پێویستە قۆڵی لێ‌ هەڵماڵین‌و بیكەینە ڕێکخراوو بەسیستەم كار بكات.

بە هیوام ناوەندی چاك لە دوای ئەم روداوانەوە بەتایبەتی فراكسیونی چاكسازی تەجاوازی ئەو جۆرە مامەڵانە بكات‌و بناغە بۆكاری ڕێکخراوەیی دابنێت‌و ئەو بەرێزانەشی ئێستا رۆیشتوون‌و ماڵی خۆیان (ماڵپەڕی چاك.بی) یان پێكهێناوە بەخۆیاندا بچنەوەو خێر بۆ ئەم كۆمەڵگا جینۆسایدكراوە بدەنەوە. چونكە هەرچەندی توندوتیژانە مامەڵە لەگەڵ یەكتر بكەین هەرخۆمان زەرەر مەند دەبین‌و ئەوەی قازانجی لێدەكات، هێزە كۆنەپەرست‌و تۆتالیتارەكانن. بەڵام ئەفسوس..ئەو دەنگانە هەمیشە لەسەر بێهێزی زمانی خۆیان سور بوون، وەكو بلێی سوێندیانخواردووە، لەو زمانە زیاتر ئەلتەرناتیڤێكی ترنەبێت هەڵیبژێرن، بۆ دیالۆگ..

لە نوسینێكیدا “سەرپەرشتیار” لە دژی ئیمە نوسیبووی: (ئەوەی زۆر رەخنە دەگرێت كەمتر كاری لەدەست دێت)وەكو بڵێی رەخنەگرتن كارنەبێت؟ یان ئەگەر كاریش بێت لەلای بەرێزی كارێكی زۆر بێبەها بێت..! ئینجا نوسیبووی: ئێمە بەبەیاننامەیەك چاكمان دروستكرد با ئەوانیش جورئەت بكەن‌و بۆخۆیان ڕێکخراودروست بكەن) ئەمە بەئاشكرا دیارە ئەو برادەرانەی ئێستا جیابوونەتەوە چەندە قبوڵی دیالۆگو جیاوازییان كردووە. بە داخەوە لەوەتای من ئەو بەرێزانە دەناسم (خۆزگە هەرنەمناسیبان) وەك هەستیان بە لێپرسینەوەی زاتی خۆیان نەكردووە، ئەو شعورەشیان لاوازە بتوانن لە بیروڕای جیاواز تێبگەن، چ جای رێزی لێبگرن، تكایە لەم چەند ووشانەی خوارەوە بروانە‌و دیقەت لەناوەرۆك‌و هونەری ڕۆژنامەنوسیەكەشی بدە، بەتایبەتی ئەوانەی خەتیان بەژێردا هاتووە:( ئه‌گه‌ر چی چاک فشاره‌کی زۆری هه‌مه‌ جۆری ده‌سه‌لاتی کوردی له‌سه‌ره‌ له‌ ئابلۆقه‌دانی ئابوری و سیاسی و راگه‌یاندن و هه‌ولدانیان بۆ کێشه‌نانه‌وه‌یان له‌نێو چاک و کڕینی هه‌ندێ ده‌نگی نێو یدا ،گه‌وره‌کردنی کێشه‌کانی ، زۆری کاره‌کانی ، تیۆری و ره‌خنه‌ گرتنی به‌رده‌وامی به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی سه‌رپه‌رشتیاری له‌زۆربه‌ی کاره‌کاندا.)

وەكو بلێی لە زۆری كارەكانی ناوچاكدا ئێمە نوستبین‌و هەر ئەوان كاریان كردبێت؟ وەكو بڵێی ئەوەی چاكی گەورە كردووە، تەنها ئەو چەند بەرێزە بن كە لەپەنجەی دەستێك تێناپەرن؟ وەكو بلێی ئەمە سوكایەتی كردن نەبێت بە ئەندامانی چاك‌و ئەم قسانە نەچنە خزمەتی ئەو دەسەڵاتانەی ئەوان بە دژی گەشەكردنی ناوەندی چاكی ناودەبەن؟

بە بروای ئەم “كادیر”ە باڵایەی ئەوسای ناوەندی چاك‌و ئێستای (چاك.بی)[1] ئەوانەی رەخنە لە ناوەندی چاك دەگرن، دەسەڵات كریوونی، بەڵام ئەوانەی لەئاست ئەم نەفامیە بێدەنگن،ئەوانەی تەنها بەلێ‌ دەكەن‌و بەبێ‌ دەنگی دانیشتوون، لەوەش خراپتر ئەوانەی وەكوجاسوس دەخزێنرانە ناو ئەندامەكانەوە ئەوانە خەڵكی باشن‌و دەسەڵات نەیكریوون؟!! لەنامەیەكدا سەرپەرشتیار بەزمانی هەرەشەكردنەوە بۆمن نوسیوێتی: كاك عومەر هەموو قسەكانت پێم دەگاتەوە) ( جابۆنەگاتەوە؟ ئەی من بۆچی قسەدەكەم برا؟) یەكێك كار لەسەر دروستكردنی جاسوس‌و دەروێش بكات، بێگومان زەخیرە بۆ دەسەڵات بەرهەمدێنی، چونكە دواجار هەردەسەڵاتی تۆتالیتارە پێویستی بە جاسوسە، نەك ڕێکخراوێكی مەدەنی كە من خوازیاریم،ئاخر ناوەندی چاك جاسوس‌و خەتمایلی بۆچییە؟ رەخنەگرتنی بەردەوام لەناو ناوەندی چاكدا ببووە گرفتێكی گەورە ئایا دەبێت ئەوانەی رەخنە دەگرن وێنەی دوژمنیان بدەینێ‌؟! نەیارانی چاكسازی بەكردەوەش هەروایانكرد وەكو دوژمن مامەڵەیان لەگەڵ من‌و ئەو ئەندامانەی تر كردوو تۆمەتی نامەردانەیان خستەپاڵمان، من بەشبەحاڵی خۆم بیرورام ئاوایە تۆمەت خستنە پاڵ خەڵك، جنێودان، هەمیشە لەو كەسانە وەشاوەتەوە كەبێدەسەڵاتن‌و لەئاستێكی رۆشنبیری سنورداردان‌و بەكۆمەڵێك نەخۆشی دەرونییەوە ئاڵودەن. ئەوانەی تۆمەت بۆخەڵك دروست دەكەن‌و ئامادەنین بیسەلمێنن هەمیشە لەو تۆمەتانە دەخەنە پاڵ خەڵك كە خۆیان ئاڵودەی بوون‌و پێوەی دەتلێنەوە. هەروەكو “عەلی حسن مەجید تۆمەتی ئەوە دەداتە پاڵ كورد كە دڵرەق‌و نەفام‌و پیاوكوژن‌و لەیەكێك لەكاسێتەكانیدا دەلێت: (وازیان لێبێنن ئەو پیاكوژانە هیچ فێرنابن بۆچی باشن)”([2]) كەچی حەقیقەتدا كورد پیاو كوژ نەبوو، بەڵكو ئەوە رەنگدانەوەی رەفتاری خۆی بوو، خۆی بوو لە كوشتن بەولاوە هیچ فێر نە دەبوو دەیەویست نەیارەكەی پێ تۆمەتبار بكات‌و شەرعیەت بە ترۆكردنی بدات. بەڵام ئایا ئەمە تاچەند بۆ ئەو جۆرە مرۆڤانە دەچێتە سەر؟ تاكەی لەسایەی تۆمەتدروستكردندا بەراحەت دەخەون؟

كەچی دوای ئەوەی دەستەی بەرێوەبەر دەستكێشانەوەكەی قبوڵنەكردین‌و لەدوای بریارەكەی ئێمەوە خۆیان سازدا بۆچاكسازی‌و ئێمەش بریارەكەمان هەلپەسارد، كاك سالار وەكو مژدەیەكی خۆش دابوویە دەستەی بەرێوەبەر، هەرئەوەندەی چالاكبونەوەكەی خۆمان راگەیاند، لەبری ئەوەی پێشوازیمان لێبكەن‌و پێیان خۆش بێت؟ بەلای كەمەوە لە بری ئەوەی بێدەنگ دانیشن، بێگوێدانە ئەوەی كە خۆیان بە درۆدەخەنەوە كەوتنە تۆمەتێكی قورستر لەسەر ئێمە ( گوایە جاشەكان‌و پارتی‌و یەكێتی پاداشتیان داوەتە ئیمە بێینەوە ناوەندی چاك تێكبدەین؟!) دەردی برادەرێك بە دەنگی بەرز گووتبووی ئای لەو درۆ زللە؟!! ئەوەندە شپرزە ببون لە تۆمەتنامەكەیاندا كورد ووتەنی تفی سەرەو ژور بەسەر خۆیاندا هاتبووەوە شپرزەیی گەیشتبووە ئاستێک کەوا (نوسیویانە وەك بڵێی ناوەندی چاك مزگەوت‌و هین خانەیە)  سوكایەتی بە مزگەوت‌و ناوەندی چاك‌و ئەندامەكانیشی كرد بوو.. ئەمە هەر ئەو بەرێزانە! پێشتر نوسیبویان لەبەرئەوەی چاك گەورەبووەو یەكێتی‌و پارتی هیچیكە لیمان قبوڵناكات ئەندامی بین‌و لەناویدا بمێنینەوە!! باشە یەكێتی پارتی كامیان؟ ئێمەی بەكرێ‌ گرتووە؟ چۆن بەكرێی گرتووین؟ باشەوا گریمانەی ئەوەمانكرد ئێمە ئینتمامان بۆ یەكێتی‌و پارتی هەیە؟ بۆ مەگەر یەكێتی‌و پارتی‌و حزبەكانی تربە حزبە ئیسلامیەكانیشەوە ئەندامی ئاشكرایان نیە لەناو چاكدا ؟ مەگەر ئەو ئەندامانەی پۆستیان هەیە لەناو چاك‌و حزبەكاندا، نەك خۆیان تەنانەت حزبەكانیشیان هاوپەیمانی یەكێتی‌و پارتی نین لە زۆر بۆنەو مەسەلەدا؟ مەگەر بەشدار نین لە حكومەتدا؟ ئەی بۆچی بۆ ئەوان رەوایە بەڵام بۆ ئێمەی نە یەكێتی‌و نە پارتی حەرامە؟!! باشە تەنها ئێمە ئیستقالەمان كردبوو لەناوچاكدا مەگەر كەمن ئەو ئەندامانەی ئیستقالەیان كردووەو گەراونەتەوە؟!! باواز لەوە بێنین ئێمە پارتین یان یەكێتی كەس دەتوانێ‌ چالاكی من رەتبكاتەوە لەسەر دۆسێی جینۆساید؟ ئایا ئەندامەكانی پارتی‌و یەكێتی كەلەسەر هەمان پرس كار دەكەن وەكو من كاردەكەن؟ ئەی چەندجار بەجدی داواتان لێكردوون بێن ببنە ئەندامی چاك؟ جا با بۆ هەموو لایەك دوا قسەی حسێبی خۆم لەم بارەیەوە بكەم( بۆمنێك نەك لەسەرئەوەی باوكم لەشەری ناوخۆدا بووەتە قوربانی، سیاسەتی ئەودوحزبە، نەك لەبەرئەوەی چەندینجارمالم سووتاوە‌و وێرانبووە، نەك لەبەرئەوەی هەرلەمندالییەوە بەژیانێكی زۆر ئەستەم‌و گراندا تێپەریووم‌و هۆكارەكەشی لەچاوی ئەوان دەناسم، تەنیا لەبەرئەوەی یەكێتی‌و پارتی ئامادەنین لەموچەی بەرزی بەرپرسە بەرزەكانیان كەمبكەنەوەو بیخەنە سەرموچەی نزمی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال‌و كیمیاباران، لەوەش خراپتر ئامادەنین ئاوی پاك بنێرن بۆماڵان ئامادەنین كارەبایەكی باش بدەن بە خەڵك، ئامادەنیم نەك خۆمیان پێبفرۆشم‌وناوەندی چاكیان بۆتێكبدەم، بەڵكو ئامادەنیم  یەک سەعات ئەندامیان بم.  ئیتر نازانم دوای ئەمە بە خۆیاندادەچنەوە یان لەسەر چەواشەكاریەكانیان بەردەوام دەبن؟ ئەوە پەیوەندی بە ئاستی تێگەیشتن‌و پێگەیشتنی خۆیانەوە هەیە.

بیرورای من لەسەر مامەڵەی ناوەندی چاك لەگەڵ راگەیاندنەكانیدا:

هەمیشە تێبینیم لەسەر راگەیاندنی ناوەندی چاك هەبووە رەخنەم لێگرتووە، هەم لەزمانی دەربرینی‌و نزمی ئاستی بەیانەكان‌و زۆری‌و بۆری، چونكە راپۆرتی ساڵانە یان مانگانەم، كردبووە ئەلتەرناتیڤ‌و لەگەڵ بەیاننامەی ڕۆژانە نەبووم، لەگەڵ ئەوەدابووم راپۆرتی تیروتەسەل‌و هەڵسەنگاندن‌و رۆڵی كاریگەرمان هەبێت وەكو ئەو راپۆرتانەی ڕێکخراوە تایبەتمەندەكان دەیكەن، نەك بەیاننامەی كرچ‌وكاڵ‌و بێكاریگەر.. باشە ئەمە تێكدانی ناوەندی چاكە؟ یان خواستی چاككردنی؟ ئایا بەكرێگیراو داوای ئەوەی لێدەكرێت راگەیاندنی كاریگەر بخولقێنێ‌؟ مەگەر راگەیاندنی كاریگەر یەكێتی‌و پارتی‌و حزبە كوردستانیەكانی تریش لەهەركوێیەك هەن لەخەمساردی بێدارناكاتەوە؟ هەمیشە ووتوومە بەیان دەركردن مەسئولییەتەو قسە فرێدان نیە، لەسەرئەم بیرورایانەشم هەربەدژایەتی نەوەستایەوە بگرە كارگەیشتە ئەو رادەیەی ئینجا بۆ ئیستفزازكردنم پرسەنامەش وەكو بەیان دەردەكرا‌و لەسایتەكان بڵاودەكرایەوە، ئەگەرچی زۆر ئەندامی تر لەسەر ئەم مەسەلەیە بەدەنگ هاتن كەچی نەك هەرچار نەكرا بەڵكو دواتردەستخۆشی لە پلەوپایەو نامەی ماستەر‌و خوێندكارانیش بلاودەكرایەوە.. ئایا ئەمانە وەزیفەی ڕێکخراوێكن كەلەسەرجینۆساید كاردەكات؟ ئەمە جگەلەوەی هەندێك بەیاننامە بێسنور بێتام‌و بەزمانی زبر دەنوسران، لەكاتێكدا بۆیەكێك شارەزای كاری ڕێکخراوی ناحكومی بێت، نابێت، هیچ كەسێك، هیچ حزب‌و دەوڵەتێك بەدوژمن بزانێت! ڕێکخراوی ناحكومی نابێت لەهیچ كوێیەكی ئەم دنیایە قاچاغ بێت، نابێت دەرگاكان بەرووی خۆیدا دابخات، بەڵكو دەبێت، هەوڵبدا دەرگاكانی بەروودا كراوەبن.. مەگەر لەسەدەمی بەعس یوست هێلتەرمان لەعێراق نەبوو؟  گەورەترین كاریگەری نەبوو لەسەرجینۆسایدكردنی كورد؟ هەردوو دادگای هۆلنداو بەغدا زۆرترین كەڵكیان لەكارەكانی هیلتەرمان‌و ئەندرۆواتلی وەرنەگرت؟ دابزانم ئەو دوو دادگایە كام وەبەیاننامەی ناوەندی چاكیان لە فایلەكانی خۆیاندا هەلگرتووە؟ بۆ هێز هەبوو لەبەعس تۆتالیتارتر؟ ئەی چۆن هیلتەرمان‌و ئەمنستی ئەنتەرناشناڵ‌و كادرە پرۆفیشنالەكانی دەیانتوانی كاربكەن لەسەرراپۆرتەكانیان خۆناشێت بڵێین ئەوانیش خەتمایلی بەعس بوون؟! كەچی بەداخەوە لەناوەندی چاكدا باس لەئەندامی نهێنی دەكرێ‌‌و هەربەئەنقەست چاكەتێكی تەسك‌و تروسكی حزبیانەی بەباڵادا دەبرێ‌‌و خەسڵەتە ڕێکخراوەییەكانی دەكوژن‌و دەیانەوێت وەكو حزبێكی سیاسی مامەڵەی پێبكەن‌و بیكەنە شوێنی مزایەداتی سیاسی چەند كەسێكی نەشارەزا.. هەروەكو بەرپرسی راگەیاندن تەلەفۆنی بۆبەڕێوەبەری وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم كردبوو ووتبووی : باداخەوە كاك فلان ئێمە تۆمان بە خەتمایلی ناوەندی چاك دەزانی  لەناو وەزارەتەكەی خۆتان!! جا وەرە كەسێك بوێرێ‌ لەناو دائیرەیەكی حكومی هاوكارری ناوەندی چاك بكات؟ من نازانم ئەمە لە هۆشدارییەوە كراوەیان گیلێتی، بەڵام ئەوەندە دەزانم كەوا حكومەتی هەركوێێیەكی ئەم دنیایە ئەوپەری دیموكراسیش بێت، لەسۆنگەی ئەو قسەیەوە دەتوانێ‌ بەیاسای ڕێکخراوەكان چالاكیت یاساغ بكات چونكە تۆ بەشێوازی خەتمایل كاردەكەیت‌و سیفەتی كاری مەخفی پیادەدەكەیت..!! ئەمە جگەلەوەی ڕێکخراوی ناحكومی بەخەسڵەتی لەو شێوەیە نامۆیە‌و بەش بەحاڵی خۆم هەرگیز پێی قایل نابم.

دواجار داوادەكەم تەحمولی ئەو پەرەگرافەش بكە كەوەكو خۆركە لێی دابێت‌و هەندێك لەرستەو ووشەكانی بابردبنی، نوسیوێتی :  ده‌بێت ئه‌وه‌ بگوترێت چاک به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کی خۆبه‌خشه‌و خاوه‌نی هه‌مه‌ ڕه‌نگی بیرو بۆچونی جیایه‌ ، وه‌ ئه‌رکێكی زۆر قورسی له‌سه‌ر شانه‌ ، که‌ له‌ زۆر کاتدا له‌خاڵی سفر ده‌ست پێ کردوه‌و ده‌یکات، دژایه‌تی به‌ئاشکراو که‌م کورتی و گه‌نده ڵی و تاوانه‌کانی ده‌سه‌لات ده‌کات، بۆیه‌ هه‌موو که‌س ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌ناویدا و وابه‌سانایش پارتی و یه‌کێتی بواری ناده‌ن ، ئاوا گه‌شه‌ بکات ،چونکه‌ ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌خۆیان شته‌کیان پێ نه‌کرێت هه‌وڵی تێکدانی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ له‌ خزمه‌ت دۆزی کوردیش دابێت .

ئەو قسانەی سەرەوە شەرمە بۆ ڕێکخراوێك كەلەدژی جینۆسایدكردن تێبكۆشێ‌‌و بەرپرسی راگەیاندنەكەی هەرئەوەندە توانای نوسین‌و هێزی زمانی رەخنە‌و قسەكردنی هەبێت، باشە من دەپرسم ڕێکخراوی چاك بەو زمانە گەشە دەكات یان بە ستانداردێكی ڕێکخراوەیی كەهەڵگری نەفەسی دیموكراسی‌و هێزی زمان‌و پراكتیكی كاری ڕێکخراوەیی بێت؟ باشە چاك بەوە گەشە دەكات كە هیچ پرەنسیپێك نەبێت بۆ ئەندامەكانی چ جای ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرەكەشی‌و بەرپرسی راگەیاندنەكەی تا ئاوا بەئاسانی تۆمەتبخاتە پاڵ ئەوكەسانەی ڕەخنەی لێدەگرن‌و بەتەنكە تێفكرینێكەوە وابێتە پێش چاوی ئەوانەی دەستبەرداری چاك دەبن یەكێتی‌و پارتی رێگەی كاكردنی پێنادەن؟ تۆبلێی كەللەرەق بم‌و ئەوجۆرە كەسانە لەتوانایاندا بێت ڕێکخراوێك گەشە پێبدەن‌ومن رێگربم؟ بێگومان پێچەوانەكەی دەبینم‌و لەدژیشی دەوەستمەوە، ئەمە لەكاتێكدا لە سەرەوە نوسیوێتی “یەكێتی‌وپارتی هەندەك دەنگی كریووە”.  هەتا ئەگەر ئەمە گومانیش بێت، مافی ئەوەی نیە كەوا بیكاتە تۆمەت كێ‌ ئەو هەقە بەمن دەدات بەكەیفی خۆم سوكایەتی بەئەندامانی پارتی‌و یەكێتی بكەم؟!  ڕێکخراوێك كەی مافی ئەوەی هەیە تۆمەت بۆحزب دروستبكات؟ ئەگەر گومانێكیشی هەبێت دەبێت بە رێ‌و شوێنی ڕێکخراوەیی چاودێری ئەندامەكانی بكات‌و رێگەنەدات كاری حزبی بهێننە ناو ڕێکخراوەكەوە، نەك سوكایەتیان پێبكات!! من دلنیام یەكێتی‌و پارتی بۆیان بلوێ‌ دەست دەخەنە ناو خێزانەكانیشەوە بەڵام كاتێك گومانم لا دروست دەبێت ئەم وەزعەی ناوناوەندی چاك دەستی ئەو دووحزبەی تێدایە، دەبێت هەولبدەم بگەم راستی ناشێت لەخۆمەوە قسە فرێ‌ بدەم، باشە ئەوا لەسۆنگەی كاری هەلەشەوپەلەشەی ئەو بەرێزەوە سبەی ئەودوو حزبە ئەندامێكی چاكیان راكێشایە بەردەمی دادگا ئەو دەتوانێ‌ تۆمەتەكەی ساغ بكاتەوە؟! دەتوانی بیسەلمێنێ‌ كە پارتی‌و یەكێتی هەولی تێكدانی دەدەن؟ لەراستیدا من خۆم گومانم هەیە لەوبەرێزانە، بەڵام هەرگومانە بۆیە لەگومان زیاتر رێگە بەخۆم نادەم شتێكی تر زیاتر بلێم گومانەكەشم لەوێوە سەرچاوە دەگرێت كەوا ئێمە دەمانەوێت ئەو وەزعە چاك بكەین كەمینەیەكی زۆركەم بەچنگ‌ونینۆك تێدەكۆشن رێگری لەچاكسازی بكەن، هەرگیز كێشەكان لەناوناوەندی چاك ئەوەندە درێژەیان نەكێشاوە؟ چاك پارەی نیەو تەلەفۆنكردن تەنها لەپێناوی قانع كردنی كەسێكدا دژی ئێمە بووەستێتەوە فركەی دێت وەكو ئەوەی تەلەفۆنەكانی بەرێزیان فری Freyبێت، پرتی‌و یەكێتی ئێستا خۆیان وازیان لەتۆمەت هێناوە ئەوان نایانەوێت ئەو كەلچەرەجوانەی ئەوان بچێتە زبلخانەی مێژووەوە لەدژی ئەندامانی چاكسازی خستوویانەتەوە گەر، بەڵام وەكو ووتم ئەمە تەنها گومانە گومانیش دەشێت راست دەرچێ‌‌و دەشێت هەڵە؟ بۆیە وەكو من ئەومافە بەخۆم نادەم تۆمەت بخەمە پاڵ نەیارەكەم نەیارەكەشم مافی ئەو ناماقولیانەی نیە.. كەس مافی ئەوەی نیە لەناوەندی چاك بێت یان هەر ڕێکخراوێك سوكایەتی بەهیچ حزب‌و دەسەڵاتێك‌و ئەندامەكانی بكات؟ ئەوە وەزیفەی هیچ ڕێکخراوێك نیە لەسەرئینتمای سیاسی یان حزبی لەخەڵك بپرسێتەوە؟ تەنانەت مافی ئەوەشی نیە كەوا رێگە لەئەندام بوونیشیان بگرێت لە ڕێکخراوەكەدا، تەنها مافێك كەهەیەتی ئەوەیە لەئەندامە حزبیەكانی قبوڵ نەات كاری حزبی‌و روئیای حزبی‌و پلانی حزبی خۆیان بهێننە ناو ڕێکخراوەكەوە، ئەوەی مافی ئەوە رەخنەلێگرتن‌و چاودێیری كارەكانێتی بە ئسولی ڕێکخراوەیی‌و دەشێت لەدژی خروقاتەكانیان راپۆت بداتە پەرلەمان‌و لایەنەپەیوەندیدارە نیودەولەتیەكان.

ئێستا بابپرسین: ناوەندی چاك بۆ دەبێت دژی یەكێتی‌و پارتی بێت؟ لەراستیدا نابێت دژی هیچ لایەنێكی سیاسی‌و ئاینی بێت، هەروەكو نابێت پاشكۆشیان بێت،.. من ئیستقالەمداوەو داواشم كردووە ئەگەربەسیستەم كاربكات ئامادەم باری قورستر هەلبگرم، ئیدی یەكێتی‌و پارتی ئەگەر بیانەوێت بمكرن بۆچی بۆئەوە دەمكڕن كەئەو ناوەندە رێكبخەمەوە‌و داوای چاكبوونی بكەم؟ ئەمە بەعەقلی كێدا دەچێت ئەوكەسانە نەبێت لەكاری ڕێکخراوەیی تەقەی سەریاندێت، بەڵكو پێچەوانەكەی راستە چونكە ئەو ئەگەر منی كڕیبێ‌ بۆ تێكدانی دەمكرێ‌ بۆئەوەی بەشێوەیەكی ناشیانەكاری پێبكەم،  بۆئەوەی نەبێتە ئەو ڕێکخراوەی كاریگەری زیاتری هەبێت. ئەمە راستی قسەكەی من دەسەلمێنێ‌ كەدەڵێم ناوەندی چاك ناڕێکخراوو فەوزایە، دەنا ئەندامەكانی چۆن دەتوانن تۆمەت بخەنە پاڵ یەكتری‌و جنیوی نامرۆڤانە بەیەكدی بدەن‌و كەسیش نەلێت بۆچی بەو ئاستە نزمە ململانێ‌ دەكەیت. ئەو برادەرانەی لەدژی چاكسازی وەستانەوەو تەنانەت ئەوانەشی لە نێوەندا مانەوە ئەركیان بوو لیژنەیەك بۆ ئەو تۆمەتانە دروستبكەن، بۆئەوەی بەڵگەكان بخەنە بەردەست لەسەرئەو كەسانەی پارتی‌و یەكێتی كڕیونی. ئەركی دەستەی چاودێر بوو چاو لەم زولمە نەنوقینێ‌ بەڵام ئاشكرایە ئەوان چاودێری چی دەكەن‌و چاو لەچی دەپۆشن!! ئەوان ئامادەن چاودێری هەولەكانی چاكسازی بكەن‌و دژایەتی بكەن، كەچی لەدەیان تۆمەت‌و جنێوو رەفتاری نامرۆڤانە چاوی خۆیان نوقاند..!! دەنا ئەگەر بیلایەن بوونایە دەبوایە قسەیەكی خێریشیان بۆ

“چاک خۆرەکان”[3]

ئە‌و قسە خوارو خێچ‌و گیلانەیە، شەرمەزارم دەكەن ئەویش لەبەر ئەوەنا كەبەمن گوتراون بەڵكو لەبەرئەوەی خەڵكانێك گلەیی ئەوم لێدەكەن كەچۆن كێشەم لەگەڵ خەڵكی ئاوا بێمستەوادا هەیە. ئەگەرچی ئەو قسانە بەرلەوەی سوكایەتی بن بەمن سوكایەتین بەخاوەنەكانیان” هەربۆیە ناوی خۆیان دەشارنەوە” سوكایەتین بەجیاوازی تیفكرین، سوكایەتین، بە ئەندامانی ناوەندەكە (بەتایبەتی ئەوانەی ماندوون‌و بەخۆبەخشكاردەكەن) سوكایەتی بەمرۆڤبوون‌و ئەوقوربانیانەشی تەنها لەبەركوردبوونیان جینۆسایدكراون‌و ئەمانە خۆیان بەدەم سپییان دەزانن‌و لەسەرئیسك‌وپروسكی ئەوان سوكایەتی بەكەسەچالاكەكانی ئەوبوارەدەكەن. تەنانەت سوكایەتی بەو هەموو قوربانیەی ناوساڵنامەی ئەنفالستانیش دەكەن تەنها لەبەرئەوەی من چاپ‌وبلاوی دەكەمەوە.  ئەگەرچی من دەمێكە گەیشتوومەتە ئەو بروایەی ئەوانەی تۆمەت بۆخەڵك دروست دەكەن‌و بەئاسانی كەسێكی نەیاری خۆیان تۆمەتباردەكەن، ئەوانەن كەوا ئاسان خۆبەدەستەوە دەدەن‌و چاوەروانی جاسوسی‌و بەدرەفتاریشیان لێدەكەم. چونكە تۆمەتدروستكردن رەفتارێكی لەرادە بەدەر دزێوترسناكە، هەربۆیەشە هەمیشە ئیشی ئەو كەسانەبووە كەملكەچ بوون، ئایا كەس بینیوێتی كەسێكی مەرد یان رۆشنبیرێكی بەشەهامەت تۆمەت بۆنەیارەكەی دروستبكات؟ ئاخرئەگەر كەسێك ملكەچی رۆحلەبەرە دڵرەقەكەی ناوناخی خۆی بوو.. بەلاشیەوە ئاسانە مل كەچی هەموو دەسەڵاتێكی تۆتالیتارو هەموو رەفتارێكی دزێوتریش بێت. دواجار دەمەوێت بپرسم ناوەندێكی وەكو چاك چ كارێكی بەخەڵكی حەماسی‌و كۆنەسیاسی‌و خراپەكار‌و نەشارەزاهەیە ؟ رەنگە ئەم قسەیەم بەتوندرەوی لێكبدرێتەوە، مەگەر تۆمەتدروستكردن‌و تەشەقەڵەكردن بەخەڵك خراپەكاری نیە؟ جنێودان لەبری دیالۆگ نەشارەزایی نیە؟ هوتاف كێشان‌و دروشمبازی پیشەی خەلكی حەماسی نیە؟

هەربۆیەشە بینیمان سەرپەرشتیارو دەستەكەی وردە وردە‌و بەخشكەیی لەچاكسازی‌و واقیعی ناوەندی چاك‌و ئامانجە راستەقینەكەی دوور دەكەونەوە‌و ئامادەنین رەیز لەداوای ئەندامەكانی ناوەندبگرن، چ ئەوانەی لەنێوەنددا بێدەنگ ماونەتەوەو چ ئەوانەی رەخنەگرن) بەڵكو بەردەوام دەبن لەسەرچەواشەكاریەكانیان‌و ئامادەی بەخۆدا چوونەوەیان تێدانیە، ئەگەر هەشبێت زۆر لاوازەو بەلای كەمەوە لێبوردەنین‌و لەگرنگی‌و زمانی لێبوردنیش تێناگەن، پێموانیە چیتر ناوەندی چاكیش بتوانێت لەرووی ڕێکخراوەیی‌و كولتوری هاوچەرخەوە بەم لۆژیكە رازی بێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە ململانێكە دەبێتە ئەمری واقع‌و بەهەرنرخێك بووە پێویستە خۆی بونیات بنێتەوە‌و هەرلەسەر ڕیسەكەی خۆی بەردەوام نەبی. سازش لەگەڵ ئەو جۆرەكەسانەدا پاشەڕۆژی چاك بەرەو هەڵدێر دەبا، چونكە وای تێگەیشتووم ئەستەم بێت هەندێك كەس هەرگیز ملكەچی كاری ڕێکخراوەی مەدەنی بێت، ئەو بەنەفەس‌ونەغمەی حزبەوەكاردەكات‌و كاری ڕێکخراوەیی بەهەند ناگرێت، ئەگەرنا دەشێت لەكۆنگرەیەكدا یان لەكۆبوونەوەیەكی گشتیدا بەئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامان ناوەندەكە هەلیوەشێنێتەوە.. كەمن خوازیاری ئەوەیان نیم، ئەگەرچی هیچ شتێكیش لەلای من موقەدەس نیە، هیچ بەهایەك لەبەهای مرۆڤ بەگەورەتر نازانم، شەركردن لەسەرناوی “چاك” كارێكە بنەمایەكی نالۆژیكی هەیە، چونكە ئەوە مرۆڤەكانن “ناوەندی چاك”یان دروستكردووە نەك چاك مرۆڤە كانی دروستكردبێت، هەرمرۆڤەكان خۆشیان دەتوانن ئەوناوەندە خراپ بكەن دەنا ناوەندەكە ناتوانێ‌ كەس خراپ بكات، دەبێت هەموو لایەك دان بەو راستیەشدا بنێین ناوەندی چاك وێرای هەركارێكی گرنگیی كەمایەی شانازین بۆ گەلی كورد، لەكۆمەلێك كاری دزێویش بەدەرنیە، كەس نەزانێ‌ زۆرینە لەناوەندەكە دەزانین كەمینەیەكی ئەندامانی خاوەنی رەفتاری زۆر دزێون كە هەندێكیان لەخەڵك شاردراوەنەتەوە‌و هەندێكیشیان لەسایت‌وڕۆژنامەكان زەق بەبەرچاوانەوەن‌و تازە قابیلی پینەوپەرۆكردن نین،(كەی پێویست بوو قسە لەو بەدرەفتاریانەش دەكەین) ئەمەش تەواو مایەی شەرمەزارییە بۆ هەموو ئەندامەكانی.(بەخۆشمەوە).

ناوەندی چاك هەرچەندی گرنگ‌و بەبەهابێت، هێشتا لەكەرامەتی ئەندامەكانی بەبەهاترو گرنگتر نیە. (جا چالاك بووبێت یان سست‌و كارنەكەر) (بێهەلەو كەم‌وكوری بووبێت یان سەرچاوەی كێشەكان) بۆیە بەش بەحاڵی خۆم نەك لەسەرناوەندی چاك تەنانەت لەسەربەهای ژیانی خۆشم لەخۆمی قبوڵ ناكەم تۆمەت‌وقسەی كەرامەتشكێن بخەمە پاڵ هیچ ئینسانێك، بەداخەوە ناوەندی چاك لەم شورەیی‌و شەرمەزارییە مەعصوم نیە. بێگومان لەكێشەكەی عوسمان تازكدا لەماڵپەڕی دەنگەكاندا بیرورای خۆم لەم لایەنەوە راگەیاندبوو. بۆیە چیتر درێژدادڕی بەپێویست نازانم.

دوواووتەم بۆ هاورێكانم:

دواووتەم بۆ ئەو كەسە زۆربەرێزانەیە كە خۆشم ویستن‌و ئەوانیش بەئێستاشەوە پروپاگەندەی ئەوەم بۆدەكەن كەخۆشیان دەوم، بەتایبەتی ئەوانەی زۆرلەنزیكەوە دەمناسن‌و هاتوونەتەماڵم‌و كاتی خۆم بۆتەرخانكردوون‌و ئەوەندەی لەتوانامدا بووبێت رێزم گرتوون، جابەراست بووبێت یان بەموجامەلەو روپامایی سەرسامییان دەبڕیوەو دەستخۆشی كارەكانیان لێكردووم، كەچی لەترسابووبێت یان لەخەمساردیانەوە لەبەرانبەر ئەو هەموو تۆمەت‌و سوكایەتی كردنەی پێمانكرا بەتایبەتی لەلایەن دۆست‌وبرادەرەكانی ئەوانەوە دەمیان هەڵنەهێنایەوە، كەچی لەنامەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەكانماندا داخێكی زۆریان بۆ ئەو زولمانەی بەرانبەرم هەڵدەرشت.

دواووتەشم بۆ پیاوە گرگنەكە:

هەرچەندی تۆ دوژمنكارانە لەگەڵ من یان هەرمرۆڤێكی ترمامەڵەی دڵرەقانە بكەیت، من دلنەرمتر لەگەلتدا دەجولێمەوە، چونكە دلنیام تۆنەدەتوانی ناوەندی چاك تاسەرتێكبدەیت، نەدەتوانی بمكەیت بەمرۆڤێكی دڵرەق‌و بێبەزەیی لەهاوشێوەی خۆت، وەكو مرۆڤێك ناچارم رێز لەمرۆڤبوونت بگرم‌و هەمیشە نەفرەت لەرەفتارەكانت‌و مرۆڤە شەرانگیزو فیتنە بازەكەی ناوناخت دەكەم، ئەوەی من‌وتۆی كردووە بەدژخۆت نین بەلكو شەیتانەكەی ناوناختە، بۆیە هەوڵدەدەم تۆ لەگرگنی رزگاربكەم‌و مرۆڤە درندەو فیتنە بازەكەی ناوناخت بكوژم، چونكە دەزانم ئەوەی تۆی كردووە بەبوونەوەرێكی ناپەسەند.. ئەو دڕندەیەی ناوناختە، من هەوڵنادەم ناشرینت بكەم بەڵكو دەبێت ئەركی پاككردنەوە‌ولابردنی پیسی‌و پۆخەڵیەكانیشت لەئەستۆبگرم، تكام وایە بۆیەكجار دەستبخەرە ناودەستم‌و هاوكارم بەلەكوشتنی ئەو شەیتانە، سودی ئەمە چەندی بۆ منە سەد ئەوەندە بۆمرۆڤایەتی‌و هەزار ئەوەندەش بۆخۆتە، دڵنیابە تۆش دەبیتە مرۆڤێكی ئازاو تەندروست‌و سوودمەند، لەمرۆڤێكی ویژدان سزەوە دەبیتەوە بەمرۆڤێكی زیندوو. ئەمەیان ئارەزووی خۆتە پیاوی گرگن.. دلنیابە چەندی رقم بەسەردا ببارێنی هێندە خۆت نابووت دەكەیت. چونكە من مەیلی خۆشەویستیم ئەوەندە بەهێزە رقی هەموو دنیا چۆكم پێدانادات. من رقم لەعەلی كیمیاوی نابێتەوە پیاوی گرگن ئیدی تۆ هێشتا زۆرت ماوە ببیتە وەها درندەیەك، ئەویش هەر شەیتانەكەی ناوناخی كردیە ئەو بوونەوەرە زیانبەخشە، ئەویش هەرئەنفالكردی بەناو پیاوی گرگن تۆ بائەنفال بتكات بە وایزنتاڵ نەك عەلی كمیاویەكی بچكۆلە.

[1] چاک بی مەبەست لەو ماڵپەرەیە کە ئەوانەی رۆیشتبوون بۆخۆیان دایان مەزراندبوو بەناوی ( www.chak.be)

[2] شريتةكانى عةلى حسن مةجيد كؤبوونةوة لةطةلَ ئةفسةران بؤ ثيداضوونةوةى ثةلامارةكانى ئةنفال. مالَثةرى سبةى

[3] دەستەواژەی چاك خۆرەكان واتایەكە تەنها ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەرو دەستەی چاودێر تێی دەگەن. ئەو قسەیەی كە نەدەبوو دەستەی چاودێر لەكاتی خۆیدا لێی بێدەنگ بێت.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌