• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • ردّ شرعيّ قاطع على أنفال الكورد المسلم في سوريا ……………………………د.سەربەست نادر
  • وەزارەتی ئەوقافی سوریاو ئەنفالێکی تری کورد.
  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مەرگی ژنێکی ئازاو ئازارچەشتو

تشرینی دووهەم 28, 2023 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال, هه‌واڵ 0


مەرگی ژنێکی ئازاو ئازارچەشتو

رێژاو یابە بابا

بەداخەوە (ڕێژاو یابە بابا) ژنە ئازاو ئازار چەشتووەکەی گەرمیان ژیان ئاوایی کرد.

رێژاوو خانەوادەکەی بەرلەتاوانی ئەنفال، دانیشتوی گوندی کانی عوبێد بوون. لەپەلاماری سێی ئەنفالی گەرمیاندا مێردەکەی بەناوی (عەلی مەجید) و کوڕەکانی (حسێن و هوشیارو ئازاد)و خزم وکەسوکارێکی زۆری بەرشاڵاوەکە کەوتن و خۆشی دەستگیرکراو رەوانەی تۆپزاواو دواتریش رەوانەی نوگرەسەلمان کرا.

ئەم ژنە لەماوەیەکی زۆرکەمدا سێ کوڕی بەدوای یەکدا مردون، ئازادیان بەڕێگای (نوگرەسەلمانەوە یاخود تۆپزاواوە) مردووە، دوانەکەی تریشی (حسێن و هوشیار) لە نوگرەسەلمان لە تینوێتی و برسێتیدا بەپێش چاوی خۆیەوە گیانیان لەدەستداو لەوبیابانە بوونە خۆراکی لم و سەگەڕەشەکان.

 دوای ٦ مانگ ئەم ژنە بەهیلاکی لە نوگرەسەلمان گەڕاوەتەوە.. تەنها سەبوری رژاوی ئەنفال دیدە ئەوەبوو کەلەدادگایی کردنی تاوانبارانی ئەنفالدا وەک شایەتحاڵ ئامادەبوو، یەکێک بوو لەشایەت حاڵە ئازاکانی گەرمیان کە بەبەرچاوی کامێراو دەستەی دادوەرییەوە، چیرۆکی ئەنفالکردنی گوندەکەیان و بەسەرهاتی خۆی و جیاکردنەوەی مێردەکەی و منداڵەکانی بۆ دادگاو دونیا گێڕایەوە. بەڵام نەدەوڵەت و نەدادگاو نەسەرۆک ونەحزبی کوردی وعێراقی نەیانتوانی ماف وئاسودەیی بۆئەم ژنەوتەواوی کەسوکاری ئەنفال بگێڕنەوە.

بەڵام ئەم ژنە ئازایە نە تاوانی ئەنفال و نەدڵڕەقی جەلادو نەبێ هەیبەتی دادگاو نەبێشەرمی سەرۆک وسیاسی کورد وعەرەب چۆکیان پێدانەداو وەک مرۆڤێکی بەرپرسیار هەمیشە چالاک و عەوداڵ بەدوای مافەکانی خۆی ئەوانی تریشەوە بوو، یەکێک بوو لەو مرۆڤانەی لەسەنگەری پێشەوەی داکۆکی کردن بوو لەماف وداوا ڕەواکانی خۆی و هەموو کەسوکاری ئەنفالکراوان.

ئەفسوس بیستم کە دادە ڕێژاو کۆچی دوایی کردووە، ئەم مەرگەش دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کە دڵنیام چاوەڕوانی ئازیزانی زیاتر لەهەر نەخۆشییەک ئازاریان داوە. ئەمرۆ کۆچی دوایی کردو لەگەڵ خۆیدا ئاواتەکانیشی بردنە ژێرگڵ کەسەرەکی ترینیان دوای بێ ئومێدبوونی گەڕانەوەی ئازیزانی دادگایی کردنی تۆمەتبارانی ئەنفال بوو.


ساڵی ٢٠١٢ بوو، لەمەراسیمی یادی ئەنفالدا بینیم، تراکتێکی بەرزگردبووەوە هەر بەقەڵەمێکی ماجیکی رەش لەسەری نوسرابوو (ئەنفال ئەم بنەماڵە گەورەی نەههێڵا کوا ٣ کوڕم، برازاکانم، مێردەکەم ٣ برام ؟) هەر لەویادەدا لێم پرسی:


– دەتوانم داوایەکت لێ بکەم ؟
– فەرموو
– دەتوانیت ئەم وێنەیەت و قسەکانت بگۆری بەم قسانە ؟
– وتی کامە؟

 
 – (تکایە رێز لەخۆتان و لەئێمەش بگرن چیتر پێمان مەڵێن پاشماوەی ئەنفال، ئێمەش مرۆڤین) – لەوەڵامدا وتی: ئەرێوەڵا رازیم، پێیان بێژە با ئاگاتان لەدەمتان بێت ئێمەش ئینسانین) ئیتر لەسەر رەزامەندی خۆی بەرگی ژمارە ١٠ی ئەنفالستانم بەوێنەی دادە ڕێژاوو تراکتەکەی دەستیەوە گۆڕی بەوە.. دواتر لەرێگەی کاک مەلا تەحسینەوە سەلامی بۆناردبووم و پێی وتم کە ئەو گۆڕانکارییەی زۆر پێخۆش بووە.


بەداخەوە ئەمڕۆ ٢٨/١١/٢٠٢٣ (ڕێژاو یابە بابا) ژنە ئازاو ئازار چەشتووەکەی گەرمیان ژیان ئاوایی کرد. ڕوحی ڕێژاوی ئازارچەشتوو ئارام و ئاسودە بێت.. سەبوری و ئارامی بۆ کەسوکارە بەرێزەکەی .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • ردّ شرعيّ قاطع على أنفال الكورد المسلم في سوريا ……………………………د.سەربەست نادر
    ردّ شرعيّ قاطع على أنفال الكورد المسلم في سوريا ……………………………د.سەربەست نادر

    کانونی دووهەم 25, 2026 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • ردّ شرعيّ قاطع على أنفال الكورد المسلم في سوريا ……………………………د.سەربەست نادر
    ردّ شرعيّ قاطع على أنفال الكورد المسلم في سوريا ……………………………د.سەربەست نادر

    کانونی دووهەم 25, 2026 0

  • وەزارەتی ئەوقافی سوریاو ئەنفالێکی تری کورد.
    وەزارەتی ئەوقافی سوریاو ئەنفالێکی تری کورد.

    کانونی دووهەم 25, 2026 0

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌